روابط عمومی

دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەت سەردانی ئیمام جومعەی کرماشانیان کرد

دەسته‌یه‌ک له‌ لایه‌ن په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح، ڕۆژی پێنج شەممه‌، 23ی بەفرانباری ئەمساڵ، سەردانی مامۆستا محه‌مه‌د محه‌مه‌دی، ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەتی کرماشان کرد.

هەشت ڕێکاری گەیشتن بە هیوا و ئاشتی

نووسەر: 
نائۆمی درو

دایکێک لە پێوەندی لە مەڕ ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی جیهان دەیگووت: من لە داخی ئەو بێ سۆزی و نامیهرەبانییەی کە هەنوکە جیهانی داگرتووە، گێژ و وێژ و سەرسووڕماوم. هەست بەوە دەکەم کە بڕستی ئەنجامدانی هیچ ئیش و کارێکم نییە و ئەم جیهانە لە دۆخی گۆڕان و شەڕ و ئاژاوە دایە. زۆربەی ئێمە دوای خوێندنی وتارێک یان بیستنی هەواڵێک ئەو شێوە هەستەمان تاقی کردۆتەوە.

چەند که‌س له‌ ئه‌ندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری پاوە سەردانی «خاڵۆ حسەین کۆکه‌ن»یان کرد

بەپێی راپۆرتی ھەواڵنێری پێگەی ئیسلاح لە شاری پاوە، ماوەیێکە «حسەین کۆکەن» ناسراو بە فەرھادی دووەم، تووشی نه‌خۆشین بووە و لەسەر نەخۆشخانەیە. بەم بۆنەوە، چەنکەس لە ئەندامانی جەماعەت بە نوێنەرایەتی دۆستانی جەماعەت، سەردانی ئەویان کرد و بە پێشکەشکردنی ڕێزنامەیەک، لە زەحمەت و تێکۆشانی ئەم چەندساڵەی خاڵۆحسەین، دەسخۆشی و ماڵئاوایی کرد و خۆشەویستی خۆیان بۆ ئەم کەڵه‌ پیاوه‌ی ناوچەی ھەورامان دەربڕی و لە خوای گەوره‌ ھیوای شیفا و لەشساخیان بۆ خواست.

ئاماده‌ بوونی دكتۆر موحه‌ممه‌د نه‌عیم ئه‌مینی فه‌رد له‌ نووسینگه‌ی جه‌ماعه‌ت و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت

موحه‌ممه‌د نه‌عیم ئه‌مینی فه‌رد، نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئێرانشار له‌ په‌ڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی، شه‌وي (31ی پووشپه‌ڕی 1395ي ھه‌تاوی) له‌ نووسینگه‌ی نا‌وه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئاماده‌ بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی و تاقمێك له‌ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی جه‌ماعه‌ت چاوپێكه‌وتن و دیدار و وت‌وێژیان كرد.

کۆنگرەی «توێژینەوەی مێژوویی سه‌رھه‌ڵدانی بزاڤه‌کانی ناوچەی موکریان» له‌ پیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو

یەکەمین کۆنگرەی «توێژینەوەی مێژوویی سه‌رھه‌ڵدانی بزاڤه‌کانی ناوچەی موکریان» بە هاوبەشی کۆڕێک لە پێشه‌نگان، پسپۆڕەکان، بەرپرسانی پارێزگایی و وڵاتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پیرانشار بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئەم کۆنگرەیە بە هیممەت و تێکۆشانی پێوەندييه‌ گشتیيه‌کانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پیرانشار بە مه‌به‌ستی «ڕەگەزناسی مێژوویی بزاڤه‌ ئیسلامييه‌کان لە ناوچەی موکریان» بەڕێوە چوو کە پێشتر بە بانگهێشتی بنکەی ئەم کۆنگرەیە، چەن مقالەیەک وەک باشترین مەقالەکان هەڵبژاردران و لەم کۆنگرە یەک ڕۆژەدا بەر توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دانران.

ڕاگه‌یاندنی پاڵپشتی جەماعەت لە بەربژێری دکتۆر به‌ختیار عێزه‌ت پەنا لە ناوچەی سەقز و بانە

جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ناوچەی سەقز وبانە، به‌ شێوەی فەرمی پشتیوانی لە بەربژێری دکتۆر بەختیار عێزەت پەنا کرد.

کۆچی یەکێ لە پێشەنگانی جەماعەت لە پاوە

«ھادی پەیاب» لە بەرەی یەکەمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران لە پاوە، کۆچی دوایی کرد.

دکتۆر جەلال جەلالی زادە سەردانی بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێرانی کرد

دکتۆر جەلال جەلالی زادە، ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەت لە پارڵمانی شەشەم، لە بنکەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران ئامادە بووو لەگەڵ چەن کەس لە ئەندامانی بەشی ئیداری جەماعەت دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
دکتۆر جەلال جەلالی زادە، ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەت لە خولی شەشەمی پاڕلمانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران ئامادە بوو و لەگەڵ ئەندامانی بنکەی ناوەندی دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.

بۆچی ئه‌بێت ئیخوان بژارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و شۆڕی چه‌كداری ڕه‌ت بكاته‌وه‌

 

 

 

له‌سه‌روبه‌ندی ڕوداوه‌كانی میسر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا هێرشه‌كانی سه‌رخۆپیشانده‌ران و كوشتنی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی، له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌م دونیایه‌ مسوڵمانێكی په‌یوه‌ست به‌دین هه‌بوبێت بۆجارێكیش بێت به‌بیر و زمانیدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ به‌بێ‌ چه‌ك ناكرێت و دوانه‌یه‌كی هه‌میشه‌ین. بۆیه‌ (پێویسته‌ ئیخوان چه‌ك هه‌ڵبگرێت).

Syndicate content