روابط عمومی

دەستەیەک لە بەرپرسانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان، سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوایان کرد

دەستەیەک پێکھاتوو لە بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی ، بەرپرسانی بەشی پەروەردە و مامۆستایانی ئایینی و ڕێکخراوەی مەدەنیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان له‌ رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی 12 و 13ی گەلاوێژ، لەگەڵ ئەندامانی جەماعەت لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.

مامۆستا وەیسی: پابەندبوون بە شۆڕا دەبێتە ھۆی بەھیزبوونی جەماعت

دانیشتنێک لە ژێر ناوی «گوێ‌بیستن بوونی شوڕا، واجیبە» بە ئامادەبوونی مامۆستا دکتۆر مەحموود وەیسی، ئێوارەی چوارشەممە 11ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە کرماشان بەڕێوە چوو.

دەستەیەک لە کەژوانانی کوردستان، چوونە سەر لووتکەی چل چەمە

ده‌سته‌یه‌ک له‌ که‌ که‌ژوانان کە لە ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح پارێزگای کوردستان پێک ھاتبوون، ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲ی پوشپەڕ  چوونەی سەر لووتکەی چل چەمە کە بەرزترین کێوی پارێزگای کوردستانە.

دەستبەرسەربوونی مامۆستا عەبدوڵکەریم ئازەرین درێژەی ھەیە

مامۆستا عەبدولکەریم ئازەرین، پێشنوێژ مزگەوتی ھیجرەت و بەرپرسی خوێندنگای شەرعی «شێخ سەعید نوورسی»ی پیرانشار کە لە 30ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، دەستبەسەر کرابوو، ھێشتا لە زیندان‌دایە و ئازاد نەکراوە.


پەیامی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی ڕووداوی تەقینەوەی کانگای «ئازادشار»

ڕووداوی خەمبار و دڵتەزێنی چاوگەی «ئازادشاری» پارێزگای گوڵستان کە بووە ھۆی گیان لەدەستانی چەن کەس لە ھاووڵاتییانی ئازیز و برینداربوونی چەن کەسی دیکە، دڵی ھەر ئێرانییه‌کی بەشەرەف و خەڵک دۆستی ھێنایە ژان. 

دانیشتنێک بۆ تاوتوێ‌کردنی ئیش و کاری جەماعەت لە پاوە بەڕێوە چوو

دانيشتنێک بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی کاروباری جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە شاری پاوە، بە ئامادەبوونی ئەندامان و بەرپرسانی ئەو شارە، ڕۆژی پێنج شەممە 17ی خاکەلێوە، لە پاوە بەڕێوە چوو.

ئەندامانی جەماعەت لە سەوڵاوا، نەمامیان چاند

 

ده‌سته‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، یەکشەممە 15ی ڕەشەمێ به‌ بۆنەی ڕۆژی «چاندنی نەمام» لە شاری سەوڵاوای سەر بە پارێزگای کوردستان، نمامیان چاند. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، بە پشتگیری بەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، به‌ مه‌به‌ستی پەرەپێدان به‌ فەرھه‌نگی «چاندنی نه‌مام» و ڕێزدانان بۆ ژینگه‌ و سرووشت، ئەندامانی جەماعەت لە ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی «نەمام چاندن»دا بەشداریان کرت و نەمامەکانی خۆیان لە ناوچەی «مەروگاوا» لە نزیکی گوندی «دزڵی» بەرەو سەوڵاوادا چاند.

دانیشتنێک بۆ تاوتوێ‌کردنی ئیش و کاری جەماعەت لە پارێزگاری کوردستان، لە شاری سنه‌ بەڕێوە چوو

دانیشتنی کۆتایی بۆ بەراوەرد و ھەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە شاری سنە، بە ئامادەبوونی ئەندامان و بەرپرسانی شار و پارێزگای کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە 12ی ڕەشەمەی ئەمساڵ لە شاری سنە بەڕێوە چوو.

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت، سەردانی ئەمیری جەماعەت تەبلیغی زاھیدانی کرد

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح و ھاوڕێیانی، ڕۆژی 29ی ڕێبەندان، لەگەڵ ئەمیری جەماعەت ته‌بلیغ، لە بنکەی ناوەندی ئەم جەماعەتە لە شاری زاھیدان، کۆبوونه‌وە و چاوپێکەوتنیان کرد.

Syndicate content