روابط عمومی

ماڵاوایی یەکێک لە هاوقەتاران و هەڤالانی جەماعەت لە دونیای فانی

بەڕێز «عەلی وەیسی خانی» یەکێک لە ئەندامانی جەماعەتی دعوەت و ئیسلاحی سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی لە ُشاری ئیسفەهان کۆچی دوایی کرد.

پەیامی پرسە و سەرەخۆشی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی لقی سیستان و بەلووچستان، بە بۆنەی شەهیدبوونی دوکتور مەولەوی عەبدوشەکوور کورد(تورشابی)

پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی لقی سیستان و بەلووچستان، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی، شەهیدبوونی دوکتور مەولەوی عەبدوشەکوور کورد(تورشابی)، بڵاو کردەوە.

وڵامنامەی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بۆ وتاری «توێکاریی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح»

ماوەیەک لەوە پێش بابەتێک لەژێر ناونیشانی توێکاریی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە قەڵەمی بەڕێز غەفوور شێخی لە دووحەوتە نامەی (مکریان امروز) بڵاو بۆوە کە تێیدا وێڕای ڕیزبەندی ڕەوتە مەزهەبییە ناسرواوەکانی باشووری ڕۆژاوا و شوێنی سەرهەڵدانیان و دواتر ناساندنی ڕەوتە مەزهەبییەکان لە نێوخۆی ئێران، جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە دوو ڕەهەندی فکری و دامەزراوەیی پێناسە دەکا و کارکەردە بەردەوامەکانی ئەو ڕەوتە فکرییە لەگەڵ ڕەوتە مەزهەبییەکانی تر بەراورد دەکات («مکریان امروز»، ساڵی دووهەم، ژمارەی هەشت).

دانیشتنی دووهەمی کۆنگرەی چوارەمی جەماعەت سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دەست پێ دەکات

دووهەمین دانیشتنی کۆنگرەی چوارەم به بەشداری ئەندامانی کۆنگره سەر لە بەیانی ئەمڕۆ  -پێنجشەممە، 10ی ڕەشەممە- لە بارەگای ناوەندی جەماعەت بەڕێوە دەچێ.

پەیامی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت به ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ڕەوگەی تاران - یاسووج

پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی کۆچی دوایی ژمارێک لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی تاران ـ یاسووج، پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و خەم و هاوسۆزی خۆی سەبارەت بەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەربڕی.

بەرپرسی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەت: لە سەر ئەم باوەڕەین تاقه ڕێگای دروست لە شەڕی عەفرین، وەستاندنی داگیرکاری و دەستپێکردنی گفتوگۆیە

جەماڵ ئیسماعیلی، بەرپرسی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە وتووێژ لەگەڵ ئیسلاح وێب رایگەیاند: لە سەر ئەم باوەڕەین تاقه ڕێگای دروست لە شەڕی عەفرین، وەستاندنی داگیرکاری و دەستپێکردنی گفتوگۆیە

پەیامی سەرەخۆشی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت بە ڕووداوی نوقمبوونی پاپۆڕی «سانچی»

کۆچی دوایی چەند کەس لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان لە کاتی خزمەت کردن بە خەڵک و وڵات لە نەوتکێشی ئێرانی «سانچی»، دڵی ھەموو ئێرانیێکی بەشەرەفی ھێنایە ژان و ھەموومانی خەمبار کرد. ئێران، بنەماڵەی گەورەی ئێمەیە و گیان لە دەسدانی منداڵانی خزمەتکاری ئەم بنەماڵە، ھۆی پەژارەیە.

بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای فارس لەگەڵ بەرپرسی دەزگای خێرخوازی «نیکوکاران احسان»ی کرماشان دیداری کرد

شێخ فەرزان خامۆشی، بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پارێزگای «فارس» ئێوارەی چوارشەممە 1ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەگەڵ سادقی پوور، بەرپرسی دەزگای خێرخوازی «نیکوکاران احسان»ی کرماشان، دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.

دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەت سەدانی قارەمانی زۆرانگرتنیان کرد

دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەر بە شاری پاوە، ئێوارەی دووشەممە، 23ی گەلاوێژ سەردانی «ئارێز ڕەحیمی» قارەمان و کاراترین زۆرانگیری لە بەشی میرمنداڵانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لەم چاوپێکەتنەدا، جەھانگیر ئەمینی وەک بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعەت لە شاری پاوە، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە ئارێز و بنەماڵەی، ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خواست. ھەر وەھا چەند ئامۆژگاریێکی بەسوودی لەبارەی مەعنەویەت و بەندایەتی و وانەکانی قوتابخانە بۆ باس کرد. 

خولی فێرکاری دەربڕینی ھەست و عاتیفە بۆ ناو بنەماڵەکانی جەماعەت لە دیواندەرە بە ڕێوە چوو

خولی فێرکاری ھەست و عاتیفە لە نێوان بنەماڵەکانی جەماعەت، ڕۆژی چوارشەممە، 18ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شاری دیواندەرە و بۆ ھەندێ لە بنەماڵەکانی جەماعه‌ت بەڕێوە چوو.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب لە دیواندەرە، ئەم خولە فێرکارییە، یەک ڕۆژی خایاند و لە لایەن بەشی پەروەردەیی جەماعەتی دیواندەرە و بە بەشداری بنەماڵەی ئەندامانی جەماعەت بەڕێوە چوو. لەم خولەدا باس لەو کێشە و گرفتانە کرا کە ھەست و عاتیفەی نێوان خێزان دەشێوێنێت.

Syndicate content