روابط عمومی

به‌یاننامه‌ی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو مه‌هسا ئه‌مینی

به‌دوای كۆچی دوایی خاتوو مه‌هسا(ژینا) ئه‌مینی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرای تاران، پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

چاوپێكه‌وتنی هاوبه‌شی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تۆربه‌تی جام و پاوه‌

به‌ ئاماده‌بوونی شاندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی تۆربه‌تی جام و هاوڕێیه‌تی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشییه‌كانی لق، به‌رپرسی به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕوانسه‌ر و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی سنه دانیشتنێك به‌ مه‌به‌ستی ئاڵوه‌گۆڕی ئه‌زموونی كاری له‌گه‌ڵ تاقمێك له‌ پێشه‌نگان و ئه‌ندامانی لقی پاوه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌رپرسی لقی سیستان و به‌لووچێستان ڕێزی له‌ پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی نووسینگه‌كان و كارناسانی ڕاگه‌یاندنه‌كان و میدیا گرت

یه‌كه‌م دانیشتنی به‌رپرسانی لقی سیستان و به‌لووچێستان له‌ ساڵی نوێدا دوای وه‌ستانێكی كۆڕۆنایی له‌ مه‌كته‌بی ڕێزوانی ئیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو و ڕێز له‌ زه‌حمه‌ته‌كانی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت گیرا.

له‌ ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت ڕێز له‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی خۆڕاگری گلووپی ئێران گیرا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١ له‌ نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ به‌شداریی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت و تاقمێك له‌ به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی ڕێز له‌ ڕه‌ئووف ئازه‌ری، چالاكوانی ئاشتی و براوه‌ی خه‌ڵاتی خۆڕاگری گلووپی ئێران گیرا.

كۆڕێكی جێژنانه له‌ خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به‌ڕێوه‌ چوو

كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ژێر ناوی كۆڕی جێژنانه شه‌وێ پێنجشه‌ممه‌ی ١٥ی گوڵانی ١٤٠١ به‌ڕێوه‌ چوو.

چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسی لقی سیستان و به‌لووچێستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ پێشه‌نگانی فه‌رهه‌نگی ئیرانشار

موحه‌ممه‌دئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان (سێ‌شه‌ممه‌ ١٣ی گوڵانی ١٤٠١) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایانی پێشه‌نگی شاری ئیرانشار چاوپێكه‌وتنی كرد.

په‌یامی هاوخه‌می پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی پارێزگای كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو سه‌بری كیانی

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی پارێزگای كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو سه‌بری كیانی بڵاو كرده‌وه‌.

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینیان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه‌

به‌دوای كۆچی دوایی شاعیر و نووسه‌ری كورد، حاجی مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینیان، پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌مام‌چاندن له‌ ئاویه‌ری سنه

ڕێوڕه‌سمی نه‌مام‌چاندن له‌ به‌رزاییه‌كانی ئاویه‌ر، به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سنه به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌یاننامه‌ی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگوباسه‌كانی سه‌فه‌ری هێندێ له‌ زانایانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران بۆ سووریه‌

به‌دوای سه‌فه‌ری كۆمه‌ڵێك له‌ زانایانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریی له‌ خولێكی دوو حه‌وتوویی زانستیی (مه‌عهه‌د شێخ موحه‌ممه‌د عه‌دنان ئه‌فیونی)ی ده‌مێشق، كه له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئیسلامی بانگهێشت كرابوون، ده‌نگوباسێك له‌ دونیای مه‌جازی بڵاو بۆوه‌.

Syndicate content