رمضان

دیاریی ڕەمەزان- شه‌وانى قه‌در

پرسيارى زۆر ئه‌كرێ سەبارەت بە شه‌وانى قه‌در و زيندووكردنه‌وه‌ و پاداشتی و (اعتكاف)، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م زانيارييانه‌ (سه‌ره‌تا ببوورن كه‌ بابه‌ته‌كه‌ درێژه‌، زۆر له‌مه‌ زياتر هه‌ڵده‌گرێ، له‌مه‌ زياتر بۆم كورت نه‌كرايه‌وه‌): 

١ـ شه‌وى قه‌در كامه‌يه‌؟

پەیامی پیرۆزبایی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان

مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە کە دەقەکەی بەم چەشنەیە:

بسم‌ الله الرّحمن الرّحیم

«قُلْ بِفَضْلِ اللّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُواْ هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ»(یونس:۵۸)

بێژە: «بەو چاکە و میهر و ڕەحمەتەی کە خوا دەرحەق بە ئێوەی نواندووە دڵشاد و کەیفخۆش بن، چون ئەمە لە هەر شتێکی وەکۆی دەکەن بۆ ئێوە باشتر و بەکەڵکترە».

لە ماڵاوایی ڕەمەزاندا

نووسەر: 
بلال جلال حداد

لە هەردوو سەحیحی موسلم و بوخاریدا که له ئەبوهریرەوە گێڕدراونەوە، هاتووە كە پێغەمبەری خودا (د.خ) فەرموویەتی: " هەركەسێك ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێت و ئیمانی پێی هەبێت و چاوەڕێی پاداشتی بكات، ئەوا خودای گەورە لە تاوانی ڕابردووی خۆش دەبێت

کۆڕێک بۆ خوێندنەوە و هاودەمی لەگەڵ قورئان، لە مزگەوتی ڕێزوانی ئێرانشار بەڕێوەچوو

کۆڕێک بۆ خوێندنەوە و هاودەمی لەگەڵ قورئانی پیرۆز، بە ئامادەبوونی حافزان و خوێنەرانی قورئان ڕۆژی هەینی، 18ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە مزگەوتی ڕێزوانی ئێرانشار بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمی بەربانگی جەماعەت لە سنە بەرێوەچوو

ڕێوڕەسمی بەربانگی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح  بە ئامادەکاری لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەت، لە سنە بەڕێوەچوو.

به پێێ هەواڵی هەواڵنێری ئیسلاح وێب، مامۆستا «مەحموود وەیسی» لە زانایان و ئەندامانی  پێشەنگی جەماعەت، لەرێوڕەسمەکەدا سەبارەت به «لێهاتوویی و مەهارەتە واتاییەکان» دوا و گوتی: ڕەمەزان مانگی زیادکردنی قورسایی و کێشه؛ بەڵام کام کێش و قورسایی؟ مەبەست کێشی لەش و جەستە نییە بەڵکوو مەبەست کێشی بەندایەتی و پاڕانەوە و واتاییبوونە. ڕەمەزان مانگی جوابکردنی نەفس و شەیتانە. لە زمانی عەڕەبیدا له نێوان دوو چەمکی «صوم» و «صیام» جیاوازی هەیە، «صوم» بە واتای خۆڕاگری و تاقەت هێنانە بەڵام «صیام» به واتای خۆڕاگری وێڕای زەخت و گوشارە.گوشارەکان لەو مانگەدا زۆتر دەبن، توونێتی و برسییەتی و تاوانەکان هەر هەموویان هێرش دێنن و کۆنتڕۆڵکڕدنی خۆمان لە هەمبەر ئەو زەخت و گوشارانە پێی دەگوترێ «صیام».

ڕه‌مه‌زان، وه‌رزی موناجات و په‌روه‌رده‌ی ڕوح

پێش هەموو شتێک دەبێ ئەوە بڵێم کە هیچ کات لە مێژوودا، دەرونناسی بەو ڕێژەی کە ئێستا لەو پلە نزمە دایە، نەبووە. دەرونناسی هەموو پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ بنەما و واتاکانی ڕاستەقینەی خۆی لە دەست داوە و وای لێ هاتووە کە ئەمڕۆ پێناسەی ئەم وشەیە زۆر قورس بەدی دەکرێ.

یەکێ لە ئەنجامەکانی ئەم دینە چەسپاندن و جێگیر کردنی ئاسوودەیی دڵەکانە و هۆکار و پاڵنەری هەر ئارامی و ئاسوودەییەکی دڵیش خووگرتن و پەیوەندی کردنە بە ئایین و بەرنامەی خوا... واتە خووگرتن بە قوڕئان و سوننەت و ڕێنموونی پیاوچاکانی پێشوو لە سەحابە و شوێنکه‌وتووان. بۆیە دەبینین کە خوای گەورە دەفەرموێت: «الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ» واتە: «جا چاک بزانن! بەیادی خوا دڵەکان ئۆقرە دەگرن و ئاسوودە دەبن.» (الرعد:28)

دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت وئیسلاح، خانەخوێی بەربانگی ئەندامانی شۆڕا و نوێنەرانی پاڕڵەمان

میوانیی بەربانگی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، به ئامادەبوونی هەژمارێک لە پاڕڵەمانتاران و نوێنەرانی خولەکانی پێشتر و هەروەها ئەندامانی شۆڕای شاری تاران، ڕۆژی سێشەممە 8ی جۆزەردانی 1397ی هەتاوی، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو.  

له میوانییەکە کە به بانگهێشتی دکتۆرعەبدوڕەحمان پیرانی، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت سازدرابوو، هەژمارێک لە نوێنەرانی تاران و کۆمەڵێک لە نوێنەرانی سوننە مەزهەبی خولەکانی پێشووی پاڕڵەمان و چەند کەسێک لە ئەندامانی شۆرای شاری تاران و هەروەها سەرۆکی فڕاکسیۆنی سوننە مەزهەب و دەستەیەک لە ئەندامانی ئەو فڕاکسیۆنە ئامادە بوون.

پارشێو، هەلێک بۆ پەرستش و شێوێک بۆ تەندروستی

کۆکه‌ره‌وه‌: 
بەشی کوردی ئیسلاح وێب

پارشێو جۆرە پەرستشێکی سەربەخۆیە کە ڕەنگە زۆربەی خەڵک لێی بێ ئاگا بن و ئەنجامی نەدەن. لە خەو هەستان بۆ پارشێو ڕەنگە بۆ کەسانێک سەخت و لە خەو گوزەران لەو کاتە لە شەودا ئاستەم بێ، بەڵام ئەگەر لە سوود و ئەو خێروبێرەی کە به پارشێوکردن دەست دەکەوێ ئاگادار بین، بێگومان ئەو ژەمە گرینگە لە دەست نادەین و بە هەر شێوەیەک بێ خۆمانی بۆ ئامادە دەکەین.

ئایا سەرفیترە دەبێت تەنها قوت (خواردن) بێت؟

 سەرفیترە کە بە فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەری خوا (د. خ) چەسپاوە، هەوڵێکی ناوازە و جوانە بۆ فراوانکردنی بازنەی شادی و خۆشی لە تاکەوە بۆ خێزان و کۆمەڵگەیەکی موسڵمان.

ئافرەت لە سووری مانگانەدا «حــەیـز» چۆن شەوی قەدر بباتە سەر؟

ئافرەت کە کەوتە سووری مانگانە، دەتوانێت هەموو جۆرە بەندایەتێکی خوا ئەنجام بدات، تەنها نوێژ و ڕۆژوو و سووڕانەوە بەدەوری کەعبەی پیرۆز «الطواف بالکعبة» و مانەوە لە مزگەوت نەبێت «الاعتکاف». دایکی بڕواداران حەزرەتی عائیشە (ڕەزای خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی: «کان النبی صلی اللە علیە و سلم اذا دخل العشر شد مئزرە و ٲحیا لیلە و ٲیقظ اهلە ...»

Syndicate content