دبیرکل

مطالب دبیرکل جماعت

چاو پێکەوتنی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ ئەمینداری حیزبی «مردمسالاری» لە بنکەی ناوەندی جەماعت

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، ئەمینداری گشتی جەماعەت لەگەڵ مستەفا کەواکبیان، ئەمینداری گشتی حیزبی «مردمسالاری» دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.

خوێندنەوەی پەیامی ئەمینداری گشتی لە پرسەی مامۆستا شەماڵ موفتی

بەبۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا شەماڵ موفتی، بانگخوازی ناوداری کورد، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح، پەیامی سەرەخۆشی دەرکرد.

مامۆستا پیرانی: پێوه‌ندییە گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌ت دەبێ ڕوانگەی، ڕوانگه‌یه‌کی گشتیگیر و نەتەوەیی بێت

ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندییە گشتیەکانی پارێزگانی جەماعەت کە رۆژی پێنج شەممە 1ی ڕێبەندای به‌ڕێوە چوو، لە سەر راستی لە ئیش و ھەوڵدان بۆ تێگەیاندنی بیری گشتی سەبارەت بە کێشەکان جەختی کرد.

ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح جەختی لەسەر گرنگی «نوێخوازی و سەقامگیری» لە ڕوانگەی ڕێکخراوەیی دا کرد

پێنجشەممەی ڕابردوو، 24ی بەفرانبار، شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، کۆبوونەوەی پێکھێنا.
لەم دانیشتنەدا، نوێ‌ترین تەوەرەکانی پێوەندیدار بە ھەڵسوکەوتەکانی جەماعەت، لە لایەن ئەندامانی شۆڕای ناوه‌ندی باس کرا.

شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت دانیشتنێکی به‌ڕێوه‌ برد

دانیشتنی نوێی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت با ئاماده‌ بوونی مامۆستا پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له‌ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی چواری سه‌رماوه‌ز، به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مين دانيشتنی شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت

دووهه‌مين دانيشتنی شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 26ی خه‌رمانان له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
کۆبوونه‌وه‌که‌ به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئايه‌تێک له قوڕئانی پيرۆز ده‌ستی پێکرد و له درێژه‌دا عه‌بدولڕه‌حمان پيرانی، «ئه‌مينداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئيسلاح» هاوکاتی ئه‌م دانيشتنه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رزی حه‌جی به ڕووداوێکی پيرۆز زانی، وێڕای ده‌ربڕينی ناڕاحه‌تی خۆی له‌ کاره‌ساتی دڵته‌زێنی که‌وتنی گرانکێش له «مسجدالحرام»، له خوای گه‌وره‌ بۆ گيان به‌ختکراوه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته لێ خۆش بوونی ئيلاهی و بۆ برينداره‌کان، چاک بوونه‌وه‌ و شيفای به‌په‌له‌ی داوا کرد.

به‌ڕێوه‌چوونی یه‌که‌م دانیشتنی ستادی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت له‌ ساڵی نوێ

تاران ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح
یه‌که‌م دانیشتنی ستادی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران له‌ ساڵێ نوێدا، ڕۆژی 16ی خاکه‌لێوه‌ی 94 به‌ڕێوه‌ چوو.

په‌یامی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت بۆھۆی به‌ڕێوه‌چوونی حه‌وته‌مین کۆنگره‌ی حیزبی «ئیراده‌ی میلله‌تی ئێران»

به‌ھۆی بەڕێوەچوونی حەوته‌مین کۆنگره‌ی میللی «حیزبی ئیراده‌ی میلله‌تی ئێران» له‌ یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ، دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، په‌یامێکی ده‌رکرد. ده‌قی په‌یامه‌که‌ به‌م جۆره‌یه‌ :
ڕێزدار، جه‌نابی حه‌کیمی پوور
ھه‌واڵی به‌ڕێوەچوونی حه‌وته‌مین کۆنگره‌ی حیزبی «ئیراده‌ی میلله‌تی ئێران»، ھۆی خۆشحاڵیه‌ و دروشمی خۆگری و به‌رده‌وامی چالاکی و چوون به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندی حیزبی ئێوه‌یه‌.

ئەمینداری گشتی جەماعەت لەگەڵ حوجەتولئیسلام عەلی یونسی دیداری کرد

دکتۆر عه‌بدولڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە 15ی بەفرانبار، لەگەڵ جێگری تایبەتی سه‌رۆک کۆماری ئێران لە بەشی نەتەوە و کەمایەتییە ئایینی و مەزھەبیەکان دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.

ئەمینداری گشتی جەماعەت لەگەڵ جێگری ئیش و کاری ئێران لە «مجمع تقریب مذاهب» دیدار و چاوپێکەوتنی کرد

ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاحی ئێران لەگەڵ جێگری ئیش و کاری ئێران لە « مجمع تقریب مذاهب اسلامی» دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
مامۆستا عەبدلرحمان پیران، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەتی ئیسلاحی ئێران، بەھۆی نزیکبوونەوەی کۆنفڕانسی یەکیەتی، ڕۆژی دووشەممە، 24ی سەرماوەز، لە بنکەی ناوەندی جەماعەت لەگەڵ حوجەتولئیسلام «علم الھدی» جێگری ئیش و کاری ئێران لە دانیشتنی تەقریبی مەزھەبە ئیسلامییەکان دیدار و گفتوگۆی کرد.

Syndicate content