دبیرکل

مطالب دبیرکل جماعت

ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ حوجه‌تولئیسلام یونسی ديدار و چاوپێکەوتنی كرد

عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران ئێوارەی پێنج شەممە له‌گه‌ڵ حوجه‌تولئیسلام یونسی؛ جێگری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار له‌ بواری هۆز و كه‌مینه‌كانی ئایینی و ئایینزایی چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژی كرد.

ئەمینداری گشتی جەماعەت: لە ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگای ئیسلامی، خواستی پەروەردگار، شوێنکەوتووی خواستی مرۆڤەکانە

دكتۆر عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو 13ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌ دانیشتنی شوڕای ناوه‌ندیی جه‌ماعه‌ت، بۆ گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی، «وه‌رچه‌رخانی كه‌سایه‌تی» مرۆڤی به پێویست زانی و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، جه‌ختی له‌سه‌ر تێكۆشانێكی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ و خۆپێگەیاندن كرد.

ئەمینداری گشتی جەماعەت بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا ھاشمی ڕەفسەنجانی بروسکەی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

مامۆستا عه‌بدوڕڕەحمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ئەکبەر ھاشمی، به‌ ده‌رکردنی برووسکەیەک، سه‌ره‌خۆشی له‌ ھەموو خه‌ڵکی ئێران، به‌ تایبەت بنەماڵه‌ی ھاشمی کرد.

ئەمێنداری گشتی جه‌ماعه‌ت له‌ چاوپێکەوتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌ر ڕه‌چاوکردنی مافی ھه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا جه‌ختی کرد

مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له‌ چاوپێكه‌وتنی كۆمه‌ڵێك له‌ زانایان و نوێنه‌رانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران، كه ڕۆژی یه‌ك‌شه‌ممه‌ ٢١ی سه‌رماوه‌ز به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ ڕچاوکردنی که‌رامەتی ئینسانی، جه‌ختی كرده‌ سه‌ر پاراستنی مافی ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا.

جێگری ئەمێنداری گشتی جەماعەت: مرۆڤەکان، لە ھەر ئایین و ڕەگەز و نەتەوەیەک، جێگای ڕێزن.

دانیشتنی ئه‌ندامانی جەماعەتی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری خۆنج، بە ئامادەبوونی شێخ سەعدەدین سدیقی، جێگری ئەمینداری گشتی جەماعەت و وتارخوێنی ھەینی ئەم شارە، لە ژێر ناوی «کەرامەتی مرۆڤ» ڕۆژی پێنج شەممە، 11ی سەرماوەزی ئەمساڵ، بەڕێوە چوو.

ئەمینداری گشتی جەماعەت بەبۆنەی کۆچی مامۆستا جودی، برووسکەی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

ئه‌منیداری گشتی جەماعەتی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی به‌ بۆنه‌ کۆچی زانای پایه‌به‌رز، مامۆستا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف جوودی تالش، بروسکه‌ی سه‌ره‌خۆشی بڵاو کرده‌وه‌.

مامۆستا پیرانی: «لە پەیماننامەی مەدینە، ڕێزگرتن لە فرەچەشنی و کەرامەتی مرۆڤایەتی ڕچاو دەکرێت»

مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له‌ دوایین دانیشتنی لێژنه‌ی بەڕێوبەرایەتی ناوه‌ندی و بەرپرسانی پارێزگاکان لە شاری تاران، جەختی لەسەر دیترپەزێری و ڕێزگرتن لە فرەلایەنی کرد.

عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی: گرینگیدان به‌ كارامه‌یی به‌ جێگای ئیددیعای گشتگیری

مامۆستا عه‌بدولڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەت ڕۆژی پێنج شەممە 4ی ڕەزبەر لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی پارێزگاکان کۆبووەوە و جەختی کردە سەر کارامەبوون لە ئیش و کاری جەماعەت دا.
دەقی وتارەکەی مامۆستا پیرانی بەم جورەیە:
بسم‌ الله‌ الرّحمن ‌الرّحیم الحمد لله ربّ العالمین وصلوات الله وسلامه وبرکاته علی محمّد وعلی آله وعلی صحبه الغرّ المیامين وعلی عباد الله الصالحین وعلیکم أجمعین.

مامۆستا پیرانی: پێویسته له‌و ئیدیعا و داوایانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی هێز و تاقه‌ت و ڕه‌خسان دان، خۆمان بپارێزین

ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگایی جێگری خوێندكارانی زانكۆ كه به‌یانی ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ی 31ی پووشپه‌ڕی 95 به‌ڕێوه‌ چوو، جه‌ختی كرد كه پێویسته‌ نێوان «ئیدیعا» و «پێداویستییه‌كان» هاوسانی هه‌بێت.

وتای ئەمینداری گشتی بۆ ئەندامانی بنکەی ناوەندی سەبارەت بە «ڕۆژوو»

مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی؛ ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، وتارێكی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژوو و مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بۆ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت خوێنده‌وه‌.
وتاری مامۆستا پیرانی به‌و شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
‌أعوذ بالله من الشیطان الرجیم
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله الصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و اصحابه و من والاه
«یا أیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا کُتِبَ عَلَیکُمُ الصَّیامُ کَما کُتِبَ عَلَی الَّذِینَ مِن قَبلِکُم لَعَلَّکُم تَتَّقُونَ» (البقرة/183)

Syndicate content