کۆمه‌ڵایه‌تی

نووسراوەیەک به بۆنەی هاتنی ساڵی تازه و نەورۆزی 1397ی هەتاوی - سی تایبەتمەندی هاووڵاتییەکی بەرپرس و ئەرکناس

1- داهاتووی خۆی به تێکۆشان و داهێنانەوە دەبەستێتەوە؛

2- هەموو کارێک به تەگبیر و ڕاوێژی پێویست به جێبەجێکردنی ئەو کارە ئەنجام دەدات؛

3- سەبارەت بە دەسەڵات و هێزی ئەو کەسانەی که بۆ بەڕێوەبردنی وڵات هەڵیانیبژاردووه، لێپرسینەوە دەکات؛

4- لەسەر بنەمای بیردۆزی سیستمەکان(Systems theory) و ڕوانگەی درێژخایەن بۆ ژیان، ڕاستگۆیە؛

5- بەربەست بۆ پێشکەوتی خەڵک ساز ناکات، بەلكوو پێشبڕکێیان لەگەڵ دەکات؛

600 ھێکتار لە دارستانەکانی ھەورامان سووتا

ئاگركەوتنە لەسەر سنووری «بوزین مرخیل» و «سیماھەڵ» لە شاری پاوە و پەسەخۆر و کۆڵسە لە بەشی کڵاشی جوانڕۆ، بووە ھۆی لەناوچوونی 600 ھێکتار لە دارستان و دەشتەکانی ئەو ناوچەیە کە پاش چوار ڕۆژ، ئاگرەکە کوژایەوە

 

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح لە جوانرۆ، ئاگرکەوتنەوەی بەم جۆرە تا ئێستا ڕووی نەداوە. ئەم ئاگرتێبەربوونە ڕۆژی شەممە 7ی گەلاوێژ لە دەشتەکانی «بۆزین مرخیل»ەوە دەستی پێکرد و بەماوەی دوو ڕۆژ درێژەی بوو. لەم ماوەدا بە تێکۆشانی خەڵکی ناوچەکە و ئەنجومەنی ژینگەپارێزی «ژیوا» تێکۆشانێکی زۆر بۆ داکوژانی ئاگرە بەڕێوە چوو.

ئافرەت لە سووری مانگانەدا «حــەیـز» چۆن شەوی قەدر بباتە سەر؟

ئافرەت کە کەوتە سووری مانگانە، دەتوانێت هەموو جۆرە بەندایەتێکی خوا ئەنجام بدات، تەنها نوێژ و ڕۆژوو و سووڕانەوە بەدەوری کەعبەی پیرۆز «الطواف بالکعبة» و مانەوە لە مزگەوت نەبێت «الاعتکاف». دایکی بڕواداران حەزرەتی عائیشە (ڕەزای خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی: «کان النبی صلی اللە علیە و سلم اذا دخل العشر شد مئزرە و ٲحیا لیلە و ٲیقظ اهلە ...»

بۆ زانایانی گەلانی مسوڵمان!

ئایەتەكە زۆر روونە باسی رۆڵی جیهاد دەكات كە وەستانەوەیە دژ بە ستەمكاری و دەستەبەركردنی ئازادیە كە بەشێكی ئازادی ئاینیە، شوێنی عیبادەتیش تەنها بۆ مسوڵمان نیە، بەڵكو مسوڵمان و جولەكە و مەسیحی دەگرێتەوە.

ڕەوشتی قسەکردن

١ـ هه‌وڵ بده‌ به‌ ده‌نگێکی بیستراو قسه‌ بکه‌یت، تا له‌ وته‌کانت تێبگه‌ن، به‌ جۆرێک که‌ ده‌نگیشت هێنده‌ به‌رز نه‌بێت که‌ ده‌وروبه‌رت بێزار بکه‌یت.

٢ـ سه‌یری ئه‌و که‌سه‌ بکه‌ که‌ قسه‌ی بۆ ده‌که‌یت، نه‌ک سه‌ر دابخه‌یت، یان ئه‌گه‌ر قسه‌ت بۆ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ده‌کرد، پێویسته‌ ڕوو له‌ هه‌موویان بکه‌یت و به‌ جۆرێک نه‌بێت که‌ ڕووی ده‌مت ته‌نها له‌ که‌سێک، یان چه‌ند که‌سێک بێت، به‌ڵکو پێویسته‌ وته‌کانت بۆ هه‌موویان بێت.

٣ـ قسه‌ به‌ که‌س مه‌بڕه‌ و که‌سیش به‌درۆ مه‌خه‌ره‌وه‌.

پۆلێن كردنی مرۆڤ و مافەكانی

نووسەر: 
محەمەد حاتەم

 كاتێك كورد لە چركە ساتێكدا لە ئەنجامی كیمابارانكردنێكدا پێنج هەزار روح و تاك لە دەست دەدات بەبێ بونی هیچ پەرچە كردارێكی جیهانی و دەنگدانەوە و بەدەمەوە هاتنێكی جیهانی,كۆمەلگا و تاكی كوردی تۆشی گۆمان دەبێت لە بەرامبەر گوتارەكانی مافی مرۆڤ,چونكە پیی وایە داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ لە ئاست بەرپرسیاریتیدا نەبونە.

بەیانیه‌ی سکرتێری گشتی یونێسکۆ بۆ ڕۆژی جیهانی زمانی دایک 2017

نووسەر: 
ئێرینا بۆکووا

«به‌ره‌و داهاتوێکی پایه‌دار له ڕێگای په‌روه‌رده‌ی فره‌ زمانیه‌وه»

هەشت ڕێکاری گەیشتن بە هیوا و ئاشتی

نووسەر: 
نائۆمی درو

دایکێک لە پێوەندی لە مەڕ ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی جیهان دەیگووت: من لە داخی ئەو بێ سۆزی و نامیهرەبانییەی کە هەنوکە جیهانی داگرتووە، گێژ و وێژ و سەرسووڕماوم. هەست بەوە دەکەم کە بڕستی ئەنجامدانی هیچ ئیش و کارێکم نییە و ئەم جیهانە لە دۆخی گۆڕان و شەڕ و ئاژاوە دایە. زۆربەی ئێمە دوای خوێندنی وتارێک یان بیستنی هەواڵێک ئەو شێوە هەستەمان تاقی کردۆتەوە.

کۆچ کردن له مه‌ککه‌ی نه‌فسه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌دینه‌ی ڕۆح

له ڕاستی‌دا باس کردن له کۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) له مه‌ککه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌، قسه‌ و باسێکی زۆری لێ کراوه‌. ده‌کرێ بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌و باسه‌ گرینگه‌ له‌ دوو خاڵی جیاوازدا سه‌یری بکه‌ین.
یه‌که‌م: وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) که خوای گه‌وره‌ به‌ وه‌حی پشتیوانی لێ کردووه‌.
دووهه‌م: بواری مرۆڤ بوونی خۆشه‌ویستی خوا.

ئێمه‌ لێره‌دا تیشک ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر بواری مرۆڤ بوونی پێغه‌مبه‌ر که وه‌ک سه‌رکرده‌ی کۆچ بوو بۆ پێکهێنان و بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ، له‌ نێو دورگه‌ی عه‌ڕه‌بی‌دا و پاشان گه‌وره‌ بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ که زۆربه‌ی جیهان بگرێته‌وه‌.

یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو

یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن (سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌مین شه‌یخول ئیسلام) له‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 1ی ڕه‌زبه‌ری 95، له‌ تالاری وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌ك‌ڕۆژه‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن (سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌مین شێخولئیسلام) شاعیری سابڵاغی (1300-1365 ه.ش) ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌، 1ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 95، له‌ هۆڵی وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو. ئه‌و كۆنگره‌یه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی میوانانێك له‌ پارێزگای كرماشان، ئیلام، كوردستان، لۆرستان، مازه‌نده‌ران و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌ چوو.

Syndicate content