کۆمه‌ڵایه‌تی

دڵی شووشه‌كان مه‌شكێنن

ئایا بیرمان کردۆتەوە بۆچی خوای پەروەردگار کاتێک له ئایەتە پیرۆزەکانی قوڕئاندا باسی حوزن و خەم و پەژارە دەکات، له هەموویاندا مەنعی مرۆڤ و بەتایبەت مەنعی ئافرەتان دەکات له خەمخواردن؟ له سووڕەتی قەسەسدا خوای گەورە ئاوا دڵخۆشی دایکی موسا(ع) دەداتەوە و هێوری دەکاتەوە تاکوو خەم نەخوات:

ترس و کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤ

خەڵکێکی زۆر دەڵێن ترس شتێکی راست نییە، بەلای منەوە ئەمە بێمانایە، ھەریەک لە ئێمە شتگەلێک ھەیە لێی دەترسێ، ھەر ترسە وای لێ کردوویین کە چەندین کار کە پێویست بوو بیکەین نەمان کردووە، ترس دەتوانێ ڕێگر بێ لەبەردەم زۆر شتدا، پێویستە ئەوە بزانیت کە ترس شتێکی ڕاستییە و دەبێ زاڵبیت بەسەریدا. خاتوونی نووسەر و ڕاھێنەری ئەمریکی بەناوبانگ (مێلڕ ڕۆبینز)

هەنگوین بەكتریا سەركەشەكان لەناو دەبات!

بەردەوام هەموو ڕۆژێك سەلماندنی زانستیی نوێ‌ و بەهێز لەسەر هەنگوین‌ و توانای هەنگوین لە چارەسەری نەخۆشیدا دەدۆزرێتەوە، كۆتا دۆزینەوەش بریتییە لەوەی كە هەنگوین دژەزیندەی زۆر بەهێز (ئەنتی بایەتیك)... لەخۆی دەگرێت. لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا كە زانكۆی (سیدنی ئوستوڕالی) ئەنجامی داوە، ڕوونی كردەوە كە هەنگوین توانایەكی سەرسوڕهێنەری بۆ لەناوبردنی ئه‌و ڤایرۆس‌ و بەكتریا دڕندانه‌ هه‌یه‌، كە بەرگرییان به‌رامبه‌ر دژە زیندەكان (ئەنتی بایەتیك) هه‌یه‌.

پێكه‌وه‌ژیان

با دیندار و بێ‌دین و باوەڕدار و بێ‌باوەڕ و ڕەش و سپی و... بەیەکەوە بژین و ڕێز لەیەکتری بگرین و دوژمنایەتی یەکتر نەکەین و زۆریش ئاساییە ھەر یەکەمان چەسپاو و دامەزراو بین لەسەر مەبادییەکانی خۆمان و ھەر یەکەمان باوەڕی بە بیروڕاکانی خۆی ھەبێ و دەرگای گفتوگۆ و وتووێژ بکەینەوە بەسەر یەکتردا. ئەم ئایەتە لوتکەی بەیەکەوە ژیانە: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا» (حوجوڕات/١٣) ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌ نێر و مێیه‌ک دروست کردووه (که ‌باوکه ‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه‌) و کردوومانن به‌ چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێ به‌یه‌که‌وه.

کۆمپانیای (UniqueFinance) (یونیک فاینانس) ناوەندێک بۆ چەواشەکاری و هەڵخەڵەتاندن

کۆکه‌ره‌وه‌: 
عەبدوڵڵا عەلیپوور

سەرەتا: ئەگەر ڕۆژانە سەردانێکی سۆشیاڵ میدیا بەگشتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی بکەین، دەبینین ئەگەر یەکێک هەر بە مەبەست بیەوێ هەواڵێک لەهەر بوارێک بڵاو بکاتەوە، هەمووان بە بایەخەوە لێی وەردەگرن، بێ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لێ بکەن و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکەی بکەن و زانیارییەکی ئەوتۆیان لەبارەیەوە هەبێ و بێ ئەوەی ئاوڕێک لە یاساکانی شەرع بدەنەوە و بزانن تا چەند ئەو کارە لەگەڵ بنەما و ڕێکارە شەرعییەکاندا گونجاوە و کێ لە پشتی ئەو کارەوەیە و مەبەست لێی چییە و تا چەند خزمەت بە ئاوەدانی وڵات و پێشکەوتنی خەڵک و پەرەپێدانی ئاستی زانستی و گەشەکردنی بواری ئابووری و دۆزینەوەی هەلی کاری ڕاستەقینە بۆ لاوان دەکا و بەرهەم و داهاتی ئەو کارە دەچێتە گیرفانی کێوە؟!

زمانی نه‌رم، نه‌ك زمانى زبر:

یه‌كێك له‌و پره‌نسیپه‌ گرنگانه‌ى كه‌ قوڕئانى پیرۆز جه‌ختى له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌ بابه‌تى یه‌كتر قه‌بووڵكردن ‌و به‌كارنه‌هێنانى زمانى زبره‌. ئه‌م پره‌نسیپه‌ وه‌نه‌بێت تایبه‌ت بێ به‌ بازنه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆ نموونه‌ بازنه‌ى موسوڵمانان له‌ناو خۆیاندا، به‌ڵكوو له‌ چه‌ندین ئایه‌تدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌یارانیش -كه‌ خاڵى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیاندا زۆر كه‌مه‌- ده‌بێت ئه‌و ڕێبازه‌ په‌یڕه‌و بكرێت، چ جاى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه‌ ده‌یان خاڵى هاوبه‌شی تاك ‌و ده‌سته‌كانى كۆ ده‌كاته‌وه‌، له‌ زمان و ئایین و خاك و به‌رژه‌ندیی‌ و چاره‌نووس‌ و..هتد.

کاری ئافره‌ت‌ و مافی له‌ خه‌رجکردندا

ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی‌ و له‌دوای شۆڕشی پیشه‌سازی وه‌ک ڕۆڵی ژن نییه‌ له‌ ڕابردوودا، که‌ ته‌نها ئافره‌ت له‌ناو ماڵی خۆیدا سه‌رقاڵی کارکردن بوو، به‌ڵکوو ئه‌مڕۆ ئافره‌تان بوونه‌ته‌ به‌شێکی گه‌وره‌ له‌دروستکردنی شارستانییه‌ت و په‌ره‌دان ‌و گه‌شه‌پێدان به‌لایه‌نی ئابووری ‌و ڕێگه‌ خۆشکردن بۆ خوێندنی ئافره‌ت و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ئه‌کادیمی نایاب ‌و پله‌ بڵیندی، وای کردووه‌ که ‌ده‌ستی کاری ئافره‌ت له‌زۆربه‌ی شوێن و جێگه‌کاندا دیار بێت، هه‌روه‌ها دروستکردنی چه‌ندین کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان که‌ به‌ هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر دامه‌زران، له‌و نێوه‌نده‌شدا ژنان بوونه‌ به‌شێکی گه‌وره‌ و کاریگه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌ و کۆمپانیاکان، ژنان بوونه‌ خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌کی ئابووری و که‌رتی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتن ‌و په‌ره‌پێدانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م کارکردنه‌ی ئافره‌ت هه‌ندێ‌ گرفتی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا.

وەفاتی مامۆستا هەرتەلی؛ کوژانەوەی ئەستێرەیەکی فیقه‍ و زانستی‌ شەرعی لە کوردستان

خوالێخۆشبوو فەقیه‍ و زانای ناودار، عەللامه مامۆستا عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز هەرتەلی، لە ساڵی ۱۳۳۴ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی «هەرتەل»ی سەر بە شاری ڕانیە و سەر بە پارێزگای «سولەیمانییە» لە دایک بووە. خۆی لە بنەماڵەی «خۆشناو» بووە. لە هەولێر لە لای ئەم مامۆستایانە کە هەریەک عالمێکی پایەبەرز بوون، وانەکانی حوجرەی خوێندووە: مامۆستا مەلا خدر شێخ، مامۆستا سەید عومەر پیرداودی، مامۆستا بەهائه‌ددین خه‌تی.

مامۆستا ساڵی ۱۳۵۶ی کۆچی هەتاوی، لەژێر چاوەدێری عه‌للامە مامۆستا مەلا عه‌بدولکەریم مودرریس ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. مامۆستا لە ساڵی ۱۹۷۷ زایینی دەستی کرد بە نووسین. زیاد لە بیست کتێبی نووسیوە کە بەرچاوترینیان ڕاڤە و وەرگێڕانی کتێبی «منهاج الطالبین» بە نێوی کوردی «ڕووناکی ڕه‌ببه‌لعاله‌مین»ه‌.

كۆڕۆنا چەمك و بۆچوونەكانی گۆڕی و ئەوەی كە لە مەحاڵ دەچوو، كردییە واقیع

تۆ بڕوا بكەیت یان نا...
كۆڕۆنا چەمك و بۆچوونەكانی گۆڕی و ئەوەی كە لە مەحاڵ دەچوو، كردییە واقیع.
لەگەڵم وەرە با پێكەوە بڕوانینە ئەوەی كە بەڕێوەیە و دێتە پێش، ئیتر بڕوا بكەیت یا نا، ئەوە ڕاستییەكەیە.گومانی تێدا نییە كە قودرەت و توانایەكی حەكیمانە نەخشەی مەشخەڵ و دیاردەكانی ژیان دەكێشێ‌، لەوانەیە زۆر كەس هەبن لە دیمەن و هاوكێشە ئاڵۆزەكانی تێ نەگەن، بەدڵنیایی كە لەناو جەرگەی تاقیكردنەوە و كارەساتەكان و چەرمەسەرییەكانەوە بەخشش و خۆشنودیی و بەزەیی لەدایك دەبێت، لە مردن ژیان بەرپا دەبێت، لە مەسەلە دژ بەیەكەكانیشدا بەهەمانشێوە ئەو حیكمەتە دەردەكەوێ‌ كە جگە لە ژیرمەندەكان كەسی تر لێی تێ ناگات.

سەرەخۆشی دوای کڕۆنا(چاکسازی لە سەرەخۆشی و هیندەک نەریتی کۆمەڵاتی)

پێشەکی: 

بە بڕوای من کۆمەڵگا لانیکەم بۆ ماوەیکی درێژخایەن بە کۆمەڵگای بەر لە کڕۆنا و کۆمەڵگای دوای کڕۆنا دابەش دەکڕێ و وەک شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی ئەو ڕەنگەی بەخۆوە گرت. چونکە دوای شەڕی دوهەمی جیهانی، ئەم پەتای(ئاهۆ) کڕۆنا راستی زۆرترین شوێنی لەسەر وڵاتان دانا. ئەو شوێن‌دانەریيە هەموو بوارەکانی: ئابووری، ڕامیاری و کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە و بە بڕوای من جارێکی‌تر بابەتەکان، جۆرێتر پیناسە دەکرێنەوە. یەکێک لەوانە کۆری پرسە و سەرەخۆشی، زەماوەند و... دێرەدا زۆرتر مەبەستم کۆرە کۆمەڵایەتی‌یەکانی کوردەواری‌یە. 

Syndicate content