ڕه‌مه‌زان

ئەی بەندەکانی یەزدانی دلۆڤان شادمان بن!

جێژن هات و لاپەڕەی ڕەمەزانی پێچایەوە و فرمێسکی تاوانباری تاسەباری سڕییەوە ... ئەوەی کە بۆ وەرگرتنی بەهرەی پێویست لە ڕەمەزان تووشی کەم و کورتی بووە ... تامەزرۆی ڕەمەزانێکی تر ... و پەرێشان لەوەی کە داخوا دەگاتەوە ڕەمەزانێکی تر و دڵی بە نووری ڕەمەزانێکی تر دەپشکوێتەوە یان پێش گەیشتن بە ڕەمەزانێکی تر بارگە و بنەی کۆدەکاتەوە و کۆچی دوایی دەکات؟
جێژن ڕۆژی شادمانییە، هەرچەند دنیا پڕی دڵەخورتە و خەم و پەژارە و شەڕ و نەخۆشی و ئازاریش بێت.
شادمانی؟ شادمانی لە کوێوە؟ کام شادمانی؟ یەکێ لە هاوڕێیەکانم دەپرسێت!

شەوی قــەدر

نووسەر: 
عه‌دنان بارام

ئەم شەوە فەزڵی گەورەیە، چونکە شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزە، ئەو قورئانەی رێنیشاندەرە بۆ کەسێک دەستی پێ‌وە بگرێت بۆ ڕێگەی سەربەرزی و سەرفەرازی، بەرزیشی دەکاتەوە بۆ چڵەپۆپەی سەرفەرازی و مانەوەی هەتا هەتایی ئوممەتی ئیسلامیش کە شوێنکەوتووی سوننەتەکانی پێغەمبەرکەیەتی (صلى الله علیه وسلم) شۆین پێ بە شوێن پێ، لەم شەوەدا ئاڵا هەڵ ناکات، و کەوان دانانێ، بەڵکو پێش بڕکێ دەکەن لە زیندو کردنەوەی بە بیر و باوەڕەوە لە گەڵ چاوەڕێ کردنی پاداشت لە لایەن خواوە .

70 مه‌شخه‌ڵ بۆ ڕه‌مەزان

به چه‌شنێکی کورت ئه‌م هه‌فتا ڕووناکيه‌م بۆ عه‌مه‌ل کردن، تێ فکرين و ڕێنوێنی نووسيوه تا هۆی بيرهێنانه‌وه ، هان دان و سه‌رنج بێت. به ڕاده‌ی توانای خۆم هه‌وڵم داوه بێ که‌م و کورتی و کۆبه‌ند و ته‌واو بێت و گشت ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ی ڕه‌مه‌زان بگرێته‌ به‌ر. له خودا داواکارم بۆ من و هه‌موو خوێنه‌ران به‌ که‌ڵک بێت و خاليسانه به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای حه‌ق گه‌وره‌ که‌وێت. ئامين.
1.ڕه‌مه‌زان وه‌رزێکی زۆر باش و گه‌وره‌يه‌ که موسڵمان له‌ودا له تاعه‌ت و عيباده‌ت که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و بۆ دوا ڕۆژ خۆی ئاماده‌ ده‌کات.
2.زۆر بپاڕێوه‌ تا خوا بت گه‌يێنێته‌ ڕه‌مه‌زان و له کردنی کاره‌ باشه‌کان يارمه‌تيت بدات.

چۆن خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان؟

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ.أَمَّا بَعْدُ :

كه‌متر له ده‌ ڕۆژ، بۆ متمانه‌ی خودایی!

نووسەر: 
ئارام

نزیكه‌ی ده‌ڕۆژمان ماوه‌ هاوڕێییه‌تی له‌گه‌ڵ ڕه‌مه‌زان و ڕۆژووگرتندا، ئایا چ دوعایه‌كمان كردووه‌ته‌ ویردی سه‌رزمان و بنی زمانمان!؟، ئایا به‌ ته‌ماهی چین، بۆ چ حه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵێك ده‌گه‌ڕێین، له‌ كوێی مه‌یدانه‌كه‌داین، دۆستایه‌تیمان تا ئاستی كوێیه‌!؟، پێمبڵێن ئێوه‌ و خۆم تا چه‌نده‌ گه‌رمیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژانه‌ و شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا، مه‌هام و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وین و پێگه‌یشتنی ڕۆژی دیدار له‌ نێت و كرده‌ماندا هه‌یه‌ یان نا‍!، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ داێ‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ ساحه‌یه‌كی ته‌خت و به‌ختدا كۆده‌كرێنه‌وه‌، ئیشی ئێمه‌ له‌ كوێی كاركردندایه‌ بۆ گه‌شت نبه‌ ڕۆژی دیدار و سه‌رفرازیی!.

چه‌ن ئامۆژگاری مانگی ڕه‌مه‌زان

1- پارشێو کردن
پارشێوکردن له کاتی دیاری کراو ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئینسانی موسوڵمان نه هه‌ر به ڕواڵه‌تی شتکه بایه‌خ بدا به‌ڵکو ناخ و شوێنه‌واری شت له به‌رچاو ده گرێ، وه پارشێویش که بۆخۆی ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ته چاک وایه هیچ کات له‌بیر نه‌کرێ.
2- خوێندنی نوێژه‌کان به کۆمه‌ڵ (جه‌ماعه‌ت) به تایبه‌ت نوێژی به‌یانی و عه‌سر. به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری به‌ڵگه‌ی پته‌وی ئیمان و خۆڕاگری له‌سه‌ر دین و خۆشه‌ویستی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تی.

چۆن ڕه‌مه‌زان به‌ده‌سکه‌وتێک بزانین ؟

براو خوشکی موسلمان!
جارێکی تر مانگی ڕه‌مه‌زان هات ، مانگێکه‌ که ‌به‌هۆی فه‌زڵ و چاکه ‌تایبه‌ته‌کانیه‌وه ‌له ‌هه‌موو مانگه‌کانی تر پیرۆز و به‌سوودتره‌.
ـ مانگی رۆژووه ‌که ‌کلیلی به‌ندایه‌تی و ئيخلاسه.
ـ مانگی پاریزگاری و به‌خته‌وه‌ریيه‌
ـ مانگی خۆگری و سه‌بره‌ له‌سه‌ر عیباده‌ت . و دورگیری له‌گوناهه‌، که‌ ئه‌گه‌ر عیباده‌ته‌کان وابون ئیمانه‌که‌ت تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه‌.
ـ مانگی ته‌وبه‌و گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌که‌ هوی ره‌حم و به‌زه‌یی و لێ بورده‌یی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ مه‌زنه‌یه.

ئادابه‌کانی ڕۆژوو (خۆگرتنه‌وه‌و خۆپاراستن له‌كردارو گوفتاری نابه‌جێ)

رۆژوه‌وانی رِاسته‌قینه‌ ئه‌وكه‌سه‌یه‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی به‌رِۆژوو بن له‌تاوان و زمانیشی له‌ درۆ كردن و ووته‌ی پرِو پوچ و بێ سوود و شایه‌تی نارِه‌وا له‌گه‌ڵ خۆگرتنه‌وه‌ له‌خواردن و خواردنه‌وه‌و جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزاندا به‌شێوه‌ یه‌ك گه‌ر قسه‌ی كرد ووته‌یه‌ك ناڵێت رِۆژووه‌كه‌ی له‌كه‌دار بێت , وه‌كرده‌وه‌یه‌كیش ئه‌نجام نادات پاداشتی رِۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ بكاته‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بینین ووته‌و كرده‌وه‌یشی چاك ده‌بێت چونكه‌ ته‌نها (گه‌روو و داوێنی) به‌رِۆژوو نییه‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا زمان و چاو و گوێ و ده‌ست و قاچ و دڵ و مێشكیشی به‌رِۆژووه‌.

ئەی ئەوە كه‌سه‌ی پێشوازیت کردووە لە ڕەمەزان

نووسەر: 
باوکی ئاسیا

ڕه‌مه‌زان.. مانگی پڕ خێرو چاکه‌، چاکه‌ خوازان مژده‌ به‌یه‌كتر ده‌ده‌ن به‌ هاتنی مانگی تاعات، ده‌ی به‌خێر بێت ئه‌ی پێشه‌وای هه‌موو مانگه‌کان.

خۆش حاڵی بۆ تۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێشوازیت کردووه‌ له‌ ڕه‌مه‌زان، خوایه‌ زۆر سوپاس بۆ تۆ که‌ ئێمه‌ت گه‌یانده‌ مانگی ڕه‌مه‌زان، داوات لێ ده‌که‌ین یارمه‌تی ده‌رمان بیت له‌ ڕۆژوو گرتن و شه‌و نوێژه‌کان، وه‌ منه‌تی خۆشت بده‌یت به‌سه‌رماندا هه‌موو کرده‌وه‌ چاکه‌کانمان لێ قه‌وڵ بکه‌یت و لێمان ڕازی بیت...

ئەی ئەوە كه‌سه‌ی پێشوازیت کردووە لە ڕەمەزان

نووسەر: 
باوکی ئاسیا

ڕه‌مه‌زان.. مانگی پڕ خێرو چاکه‌، چاکه‌ خوازان مژده‌ به‌یه‌كتر ده‌ده‌ن به‌ هاتنی مانگی تاعات، ده‌ی به‌خێر بێت ئه‌ی پێشه‌وای هه‌موو مانگه‌کان.

خۆش حاڵی بۆ تۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێشوازیت کردووه‌ له‌ ڕه‌مه‌زان، خوایه‌ زۆر سوپاس بۆ تۆ که‌ ئێمه‌ت گه‌یانده‌ مانگی ڕه‌مه‌زان، داوات لێ ده‌که‌ین یارمه‌تی ده‌رمان بیت له‌ ڕۆژوو گرتن و شه‌و نوێژه‌کان، وه‌ منه‌تی خۆشت بده‌یت به‌سه‌رماندا هه‌موو کرده‌وه‌ چاکه‌کانمان لێ قه‌وڵ بکه‌یت و لێمان ڕازی بیت...

Syndicate content