ڕامیاری

تاڵیبان ئەزمونێك لە دەرەوەی ماڵی ئیسلامی سیاسیەوە

ڕەنگە ھەمووان بەو ڕاستیە ئاگادار نەبن کە بزوتنەوەی تاڵیبان، لە ڕووی مێژوویی و واقیعی و فکرییەوە، سەر بە ڕەوتی ئیسلامی، یاخود ئەوەی ناسراوە بە ئیسلامی سیاسی نیە، بەڵکو دەرھاویشتەی شکستی ئەو و لە دەرەوەی چوارچێوەو فیکری ئەوەوە سەریھەڵداوە.  

ئیسلامی سیاسی لە ئەفغانستاندا، لە چەندین پارت و ھێزی وەك: کۆمەڵەی ئیسلامی ڕەبانی و حیزبی ئیسلامی حیکمەتیاردا خۆی دەبینیەوە. کە لە ژێر کاریگەری ئەدەبیاتی کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان و کۆمەڵەی ئیسلامی پاکستان، بە.ڕێبەرایەتی مەرحوم مەودودیدا، سەریانھەڵدابوو گەشەیان کردبوو.

بۆ عەلمانییەکان پشت لە دێمۆکڕاسی و پشتیوانی لە کودەتا دەکەن؟

نووسەر: 
عادڵ باخەوان

لە ڕۆژانی ڕابوردوودا دەیان نامەم لەسەر ڕووداوەکانی تونس بۆ هاتووە و چەندین پرسیاری گرنگیان وروژاندووە و هەر یەکێک لەو پرسیارانە پێویستیان بە چەندین وتار هەیە. بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئێمە لەسەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتین، لەم چەند خاڵانەی خوارەوەدا، بۆچوونەکانی خۆم بە زمانێکی سادە و ڕوون بۆ هەموو لایەک دەنووسم.

پەیامی یه‌کێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژی سه‌ر به‌ڵێننامه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی تونس

یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان فەتوا دەدا بە حەرامكردنی دەستدرێژیكردنە سەر ئەو بەڵێننامە كۆمەڵایەتییە كە بە ویست و ئیڕادەی گەلی تونس گرێ دراوە.

هەریەكە لە دكتۆر ئەحمەد ڕەیوسنی، سەرۆك و دكتۆر عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان فەتوایەك سەبارەت بە دۆخی كودەتای سوپا و سەرۆكی ئەو وڵاتە بەسەر سەرۆك وەزیران و پەڕلەمان بڵاودەكەنەوە.

بۆچی به‌ ئاسانی دابه‌ش ده‌بین بۆ دوو به‌ره‌ی دژبه‌یه‌ك؟ (یه‌ك دیارده‌ و پێنج هۆكار)

له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕووداوێكی هه‌ستیاردا، ڕای گشتی له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆر به‌خێرایی دابه‌ش ده‌بێ بۆ دوو به‌ره‌ى ناكۆك و دژبه‌یه‌ك، ئه‌م دیارده‌یه‌‌ شایانی له‌سه‌ر وه‌ستانه، كه‌مترین هه‌ڵوێسته‌كردنیش ئه‌وه‌یه‌ بپرسین: بۆچی؟

پاش هه‌ندێك خوێندنه‌وه‌ و چاودێریكردن و تێڕامان، لێره‌دا چه‌ند سه‌رنجێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م دیارده‌یه‌ تۆمار ده‌كه‌م‌:

چۆن لە مەسەلەی فەلەستین تێبگەین؟

دیدێکی ئیسلامیی کوردستانی، مەسەلەی فەلەستین ھاوشێوەی مەسەلەی کوردستان و زیاتریش، بۆتە جێگەی چەندین مشتومڕ و ھەڵوێستگیریی نێوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. ئەوەی ئەم مەسەلەشی ھەستیارتر کردووە، ڕەھەندە ئایینییەکەیەتی، لە سۆنگەی تێکەڵبوونی مەسەلەی خاك و ڕزگاری بە قودس و مزگەوتی ئەقسا.

چۆن لە مەسەلەی فەلەستین تێبگەین؟

دیدێکی ئیسلامیی کوردستانی، مەسەلەی فەلەستین ھاوشێوەی مەسەلەی کوردستان و زیاتریش، بۆتە جێگەی چەندین مشتومڕ و ھەڵوێستگیریی نێوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. ئەوەی ئەم مەسەلەشی ھەستیارتر کردووە، ڕەھەندە ئایینییەکەیەتی، لە سۆنگەی تێکەڵبوونی مەسەلەی خاك و ڕزگاری بە قودس و مزگەوتی ئەقسا.

چۆن لە مەسەلەی فەلەستین تێبگەین؟

دیدێکی ئیسلامیی کوردستانی، مەسەلەی فەلەستین ھاوشێوەی مەسەلەی کوردستان و زیاتریش، بۆتە جێگەی چەندین مشتومڕ و ھەڵوێستگیریی نێوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. ئەوەی ئەم مەسەلەشی ھەستیارتر کردووە، ڕەھەندە ئایینییەکەیەتی، لە سۆنگەی تێکەڵبوونی مەسەلەی خاك و ڕزگاری بە قودس و مزگەوتی ئەقسا.

سەرپۆش، دژی کورد یا پێچەوانەی ئایدۆلۆژیای حیزبی (بە بۆنەی هێرشی عەلمانی بۆ ئاهەنگی حیجاب لە هەڵەبجە)

ژیانی دنیا دەرفەتێکە بۆ تاقیکاری و ژیانی کۆمەڵایەتیش، خۆی تاقیکردنەوەیەکە و مرۆڤەکان بە یەکتر تاقی ئەکرێنەوە تا دەرکەوێ کێ ئەتوانێ لە تەنگانە و گێچەڵەکانی کۆمەڵگەدا، خۆی ڕابگرێ و خۆی بپارێزێ لە گەنەکاری و زوڵم؛ ئەگەر لە باسکی دین و لە بەرزایی فەلسەفەوە، سەیری ژیانی دنیا و کۆمەڵگەی مرۆڤ بکەین، ناکۆکی و کەموکوڕی و بشێو و ئاژاوەکان، نابێ ئێمە لە ڕاساڕێی دینداری و ویژدان و بەها بەرزەکان بترازێنێ و بمانخاتە ناو زەڵکاوی کینە و زوڵم و فەساد و گوناح.

ئەقڵی كەسی سیاسی تاكڕەو

ئەقڵی كەسی سیاسی تاكڕەو جۆرەها ئێش و ئازار بەرهەم دێنێت و خۆی لەم دیمەنانەدا دەبینێتەوە:

1- هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكان و ئایینی ئەوانیتر، ئەوەش بە مەبەستی دواخستنی هەرجۆرە چاكسازییەكی ڕاستەقینە كە شایستەی بەرپابوونە، هاوكات بۆ داپۆشینی شكستەكانی خۆیەتی.

2- گۆڕینی دید و ئاراستەی خەڵكی بەرەو ئەو كێشە و گرفتانە كە مۆركی بڕیار و حوكمی لە قوتوونراویان هەیە، واتە حوكمدانی پێشوەختە بە مەبەستی ساختەكردنی هۆشیاریی و بۆ چەسپاندنی نەفامیی و نەزانیی.

منیش لە وێنەی «بەختیار عارفی» ئەندامی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحم و شانازی پێوە دەکەم

ئەمڕۆ لە هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی دۆستی سەربڵیندی جەماعەت، کاک بەختیار عارفی، ئاگادار کرام. ئەویش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوەیەکی مەدەنی سەرتاسەری، کە لە 16 پارێزگا و دەیان شاری وڵات خەریکی چالاکییە و بە هەزارن لایەنگر و ئەندامی هەیە. وشە سەرەکییە بنەڕەتییەکانی وێژە و ئەدەبیاتی جەماعەت لە بەستێنگەلی ڕێباز و هەڵسوکەوتی فکری، کۆمەڵایەتی و ڕامیاری، جەختی لەسەر ڕێدۆزگەلی مەدەنی و دووری لە توندوتیژی لە بیر و کردەوە و ڕەتکردنەوەی هاڵۆزی و لێکبڵاوی و سەقامگیرکردنی یەکترقبووڵکردن، کردووە.   

Syndicate content