خبر

فتوای تاقمێک له لێژنەکان و ڕاوێژکارانی زانستی و زانایانی گەورە، سەبارەت به ڕه‌وابوونی ڕۆژوونەگرتن به هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیپیدێمی کۆڕۆنا


بیرو ڕای زانایانی موسوڵمان و پێشەوایانی ئایینی و ئۆممەتی ئیسلامی سەبارەت به ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان، له کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئپیدێمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا(کۆیید19) چییه؟
حوکمی شەرعی ترس له لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش به هۆی ئەگەری تووشبوونی ئەم نەخۆشییه چییه؟
و حوکمی ڕۆژوونەگرتنی کەسێک کەوا تووشی ئەو پەتایه بووە چییه؟

تکایه حوکمی شەرعی ئەم پرسیارانەمان بۆ ڕوون کەنەوە، خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە.

بێگومان ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان به پێی فەرموودەی قوڕئان و سوننەت و ئیجماعی موسوڵمانان، له‌سه‌ر هەموو موسوڵمانێک واجبه.

لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەیسەلمێنن؛ گشت مرۆڤەکان تەنها لە ڕێگای دوو کەسەوە هاتوونەتە دنیا

زانایان دەڵێن: گشت مرۆڤە هاوچەرخەکان تەنها لە یەک جووت مرۆڤ هاتوونە دونیاوە کە لە نێوان ١٠٠ تا ٢٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا ژیاون. زانایان بە ڕووماڵکردنى (بارکۆدى) بۆماوەیى پێنج ملیۆن ئاژەڵ کە لە ١٠٠ هەزار جۆرى جیاواز پێک هاتبوون و مرۆڤیشى تێدا بوو، گەیشتنە ئەو دەرەنجامە کە ئێمە لە یەک جووت مرۆڤى پێگەیشتوو سەرمان هەڵداوە، دواى ئەوەى ڕووداوێکى کارەسات زۆربەى هەرەزۆرى رەچەڵکى مرۆڤى لەناو بردووە.

ئه‌حمه‌دی قازی کۆچی دوایی کرد

نیمه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 17ی جۆزه‌ردان، ئه‌حمه‌دی قازی، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان، لێکۆڵه‌ر و وه‌رگێڕی کورد له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی تاران به‌ھۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد.
ئه‌حمه‌دی قازی ساڵی 1315ی ھه‌تاوی له‌ شاری مەھاباد له‌ دایکبوو و له‌ زانکۆی تاران له‌ به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی لیسانسی وه‌رگرت و دوای کۆچی مامۆستا ھێمن موکریانی له‌ ساڵی 1365، بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ بووه‌ سه‌رده‌بیری گۆڤاری «سروه‌» و له‌ ماوه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی خۆیدا، چه‌ن شاکاری ئه‌ده‌بی جیھان وه‌ک «دۆن کیشۆت» و «گیل گه‌مێش»ی وه‌رگێڕایه‌وه‌ سه‌ر زمانی کوردی.

به‌رگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نوێژی جه‌ژنی ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ سادقیه‌ و چه‌ن شوێنی دیكه‌ی تاران

تاران ـ پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح 

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 18ی گه‌لاوێژی 92، له‌كاتێكدا كه‌ ئیمانداران له‌ ڕۆژی جه‌ژنی فه‌رمی وڵاتدا، بۆ خوێندنی نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به‌ره‌و مزگه‌وته‌كان وه‌ڕێ‌ كه‌وتبوون، له‌ «سادقیه‌« و چه‌ن شوێنی دیكه‌ی تاران و ده‌ور پشتی تاران، له‌ به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن به‌رگری كرا. 

Syndicate content