هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب

پرسەنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دكتۆر عەلی قەرەداغیەوە بۆ بنەماڵەی مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی)

شایەنی باسە ڕۆژی هەینی ١٧/٧/٢٠٢٠ به‌رامبه‌ر به‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٩ی هه‌تاوی ناوداری هەولێر و كوردستان، مامۆستا مه‌لا جەمیل عەلی بە هۆی نەخۆشی لەشاری هەولێر كۆچی دوایی كرد و لەگۆڕستانی شاوەیس بەخاك سپێردرا.

چالاکوانانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌یی گیانیان لە دەست دا

سه‌ كه‌س له‌ چالاكوانانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌یی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ژیوای ئه‌مڕۆ ٨ی پووشپه‌ڕ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی زاگرۆس گیانیان له‌ده‌ست دا.

نووسه‌ری «شنزار خون‌آلود» وه‌فاتی كرد

مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان فازلی له‌ مامۆستایانی به‌نێوبانگ و نووسه‌ری مه‌هابادی له‌ ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئاگر په‌لاماری دایه‌ سه‌ر دارستانه‌کانی زاگرۆس

به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب به‌شێک له‌ دارستانه‌کانی زاگرۆس له‌ ناوچه‌ی پاوه‌ به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه،‌ سووتان و مه‌ودای سێ ڕۆژ ئه‌و ئاگره‌ به‌رده‌وام بوو.

ڕێ و ڕه‌سمی ده‌سپێكی كاری «به‌ڕووپارێزانی پاسكیل‌سواری سه‌رده‌شتی» به‌ڕێوه‌ چوو

ڕێ و ڕه‌سمی ده‌سپێكی كاری به‌ڕووپارێزان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ئاستی وڵاتدا له‌ پاركی دارستانی ئاشتی شاری سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چوو.

یەکیەتی زانایانی موسوڵمان، بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕه‌م‌دڵ پەیامی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکردەوه‌

یەکیەتی زانایانی موسوڵمان، بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕه‌م‌دڵ پەیامی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکردەوه‌.

بۆ یه‌كه‌مجار توێژه‌ری پاوه‌یی توانی ده‌قاوده‌ق قوڕئانی پیرۆز وەرگێڕێته‌ سه‌ر زمانی کوردی

عیرفان زۆمۆررۆدی، مامۆستا و توێژه‌ری پاوه‌یی دوای پێنج ساڵ هه‌وڵ و تێكۆشانی به‌رده‌وام، توانی بۆ یه‌كه‌م جار وه‌رگێڕانی قوڕئانی پیرۆز به‌ شێوازی ده‌قاوده‌ق بۆ سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی ته‌واو بكا.

پەیامی سەرەخۆشی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان بە بۆنەی ڕەقبوونەوەی دوو مێرمنداڵی کۆڵبەر

لێژنەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی ڕەقبوونەوەی دوو مێرمنداڵی کۆڵبەر لە مەریوان، برووسکەی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. دەقی برووسکە و پەیامە بەمجۆرەیە:

یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان پەیامی هاوخەمی خۆی بە هۆی شەهیدبوونی سەرۆك موحەممەد مورسی ڕاگەیاند

یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان پرسەی خۆی رادەگەیەنێت بۆ ئوممەتی ئیسلامی و گەلی میسر بە هۆی شەهیدكردنی سەرۆكی میسری هەڵبژێردراو "دوكتور محمد مورسی" كە خەباتی دەكرد لە پێناو بەها باڵاكانی ئازادی و شەرعیەتی گەلەكەی و ئوممەتەكەی و بە سەربەرزیش وەك شاخێكی دامەزراو لە رێگەی راستیدا گیانی سپارد.

کۆچی دوایی قارەمانێک

ویستیان بۆ هەتاهەتایە مورسی زیندانی بکەن، بەڵام بۆ هەتاهەتایە ئازاد بوو...

موحەممه‌د مورسی، سه‌رۆكکۆماری پێشووی میسر له ‌كاتی دادگاییكردن كۆچی دوایی کرد.بە گوێرەی هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆنی فەرمی میسر، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ موحەممەد مورسی، سه‌رۆكی پێشووی میسر لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردن لەهۆش چووە و  لە کاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەکۆچی دوایی کردووە.

Syndicate content