هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب

ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە کتێبی «قاضي كوثر، گوهري در خزف» لە شاری سەقز بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە تەنیا ئاسەواری قازی کەوسەر، ڕۆژی دووشەممە، 24ی خەزەڵوەر لە ساڵۆنی کتێبخانەی گشتی شاری سەقز بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە دکتۆر خوڕڕەم‌دڵ لە سنە بەڕێوە چوو

به‌ مه‌به‌ستی ڕێزگرتن لە خزمەتە زانستی و کلتوورییەکانی مامۆستا مستەفا خوڕڕەم دڵ، نووسەر، وەرگێڕ و ڕاڤەکاری ھاوچەرخ، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ئایینیی، زانستی و فەرھەنگییەکان، پێنج شەممه‌ 20ی گەڵاڕێزان، ڕێوڕەسمێک لە تالاری مەولەوی زانکۆ کوردستان بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە دکتۆر مستەفا خوڕڕەم دڵ لە سنە بەڕێوە دەچێت

ڕێوڕه‌سمی ڕێزنان لە مامۆستا دکتۆر مستەفا خوڕڕەم دڵ، وەرگێر، توێژەری قورئانی، ئیسلامناس و موفەسیری کورد، 20ی خەزەڵوەر لە زانکۆ کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.

تارق ڕەمەزان سەردانی ئێرانی کرد

دانیشتنێك سه‌باره‌ت به «تیپۆلۆژی سيماي ئیسلام له‌ جیهان»دا ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك‌شه‌ممه‌ 9ی گه‌ڵاڕێزان، به‌ وتاربێژی تاریق ڕه‌مه‌زان؛ بیرمه‌ندی ناوداری جیهانی ئیسلام و مامۆستای توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌رده‌م له‌ زانكۆی ئاكسفۆڕد، لقی توێژینه‌وه‌ی جیهانی زانكۆ تاران، به‌ڕێوه‌ چوو.

یەکەم وتاری خوێنی ھه‌ینی و پێشنوێژی مزگەوتی نووری ورمێ، کۆچی دوایی کرد

مامۆستا مه‌لا عه‌بدولغه‌ففار باباسه‌فه‌ری بنياتنه‌ر و یه‌كه‌م وتارخوێنی مزگه‌وتی نووری ورمێ، ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٧ی خەزەڵوەر، له‌ ته‌مه‌نی ٩٣ ساڵی‌دا كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا ھێدی کۆچی دوایی کرد

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌، ٦ی گه‌ڵاڕێزان لە شاری هەولێر، شاعیری به‌ناو بانگی گەلی کورد، خالید حیسامی ناسراو بە «مامۆستا هێدی» کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا هێدی ساڵی ۱۳۰٦ی هەتاوی لە گوندی «شێخاڵی» ناوچەی موکریانی کوردستانی ئێران لەدایک بووە، سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی لەو گوندە ژیاوە و لە ژێرچاودێری باوکی خوێندنی ده‌ست پێکردووه‌.
پاشان دوای دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ ۱۳۲٤ی ھه‌تاویدا، ھه‌ندێ شێعری نیشتمانی ده‌ھۆنێته‌وه‌ و له‌ گۆڤاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌.

شێخ تەھا کەماڵی زادە کۆچی دوایی کرد

حاجی شێخ سەید تەھا کەماڵی‌زادە، پێش‌نوێژ و وتارخوێنی خانەقای شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

ڕەخنەگرتنی دکتۆر عه‌لی قەرەداغی لە کۆنگرەی گرۆزنی

دكتۆر عەلی قەرەداغی ڕەخنەی لە كۆنگرەی گرۆزنی گرت كە لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پایتەختی شیشان بەسترا كە نزیكەی 200 پێشەوای ئاینی لە جیهانی ئیسلامی و دەرەوە بەشداریان تێدا كردبوو، كۆنگرەكەش لەلایەن (أحمد طیب) شێخی ئەزهەرەوە كرایەوە .

دكتۆر عەلی قەرەداغی دەڵێت ئەم كۆنگرەیە بوە هۆی دروست كردنی پشێوی و ناكۆكی لە نێوان گەلانی مسوڵمان و لە جیاتی نزیك كردنەوەو هاوكاری زیاتر كاری لەسەر دور كەوتنەوەو قوڵ كردنەوەی كێشەكانی كرد.

د. مەحمود حسێن: بەردەوام دەبین تا رووخانی دەسەڵاتی سیسی

د. مەحمود حسێن: جێگیری ئەمینداری گشتی برایانی موسڵمان: بەردەوام دەبین تا رووخانی دەسەڵاتی سیسی حسێن لە گفتگۆی تایبەتی عەرەبی ٢١ ھەموو ئەوانەی رەتكردەوە كە ژێربە ژێر لەگەڵ سیستەمی ئێستای دەسەڵات بن و ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا مافی ئەو ھەموو شەھید و خەڵكەی میسر وەردەگرنەوە وە ئەوەشی خستە روو سەركەوتن بە دەستی خوای گەورەیە و بەردەوام ئەبین. حسێن ئەوەشی خستە رووك ە ھەر پەیوەندیەك لەگەڵ ئەو سیستەمەی ئێستای حكومەتەكەی سیسی لە ئارادا نییە و ھەڵبەستراوە. لەم چاوپێكەوتنە كۆمەڵێ شت دەخرێتە روو فەرموون:- پێشكەوتنی سیاسی چۆنە لە میسر رات چیە سەبارەت بەو دۆخەی ئێستا..؟

پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی، مافناس و شاره‌زای فیقھ کۆچی دوایی کرد

چەند کاتژمێر پێش ئێستا، پڕۆفیسۆر دکتۆر مسته‌فا زەڵمی، مافناس و شەرعناسی بەناوبانگی کورد، لە نەخۆشخانەی «پار» لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، بە گێڕانەوە لە پەڕەی فەرمی فەیسبووکی «ڕێدار ئەحمەد» سەرپەرەشتی چاپ و بڵاوبوونەی ئاسەواری پڕۆفیسۆر زەڵمی، کاتژمێر 3 و نیوی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە بۆنەی نەخۆشیەوە، لە نه‌خۆشخانەی «پار»ی ھەولێر، کۆچی دوایی کرد. مستەفا ئیبراھیم محەمەد ئەمین زەڵمی ساڵی 1924ی زایینی لە گوندی «زەڵم»ی ناوچەی ھەورامانی سەر بە کوردستانی عێراق لە دایک بوو.

Syndicate content