هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب

فراکسیۆنی ئەھلی سوننەی ئێران دژ بە لێدوانەکانی نوێنەری مەشهه‌د ھەڵوێستی گرت

دەستەیەک لە نوێنەرانی فڕاکسیۆنی «ئەھلی سوننەت»ی پاڕلەمانی ئێران، قسەکانی پێش لە نوێژی ھەینی نوێنەری شاری «مەشھەد»یان بە قسەگەلێکی «ئاژاوەگێڕانە» و «ھۆکاری جیاوازی» زانی و خوازیاری بەرگیری لەم نوێنەرە بوون.

زمانی کوردی لە خوێندگاکانی بۆکان دەوترێتەوە

به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ و فێرکاری شاری بۆکان، ڕۆژی دوشەممە ۹ى ڕەشەمە، لە پێکهێنانی ۹ کتێب بە زمانی کوردی بۆ فێرکاری لە خوێندنگاکانی ئەم شارە خەبەری دا.

شێخ بیلال سەعید شەعبان، لە تاران سەردانی مزگەوتی «ریسالەت»ی کرد

شێخ بیلال سه‌عید شه‌عبان؛ ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ته‌وحیدی ئیسلامی لوبنان و پێشه‌وا و وتاربێژی مزگه‌وتی «تۆبه‌«ی ترابلۆسی لوبنان كه وه‌ك میوانی كۆنفڕانسی «هه‌موومان بۆ فه‌له‌ستین» له تاران به‌شدار بوو، دوێنێ هه‌ینی 6ی ڕه‌شه‌مه‌،‌ له‌ مزگه‌وتی «ڕیساله‌ت» سه‌ر به‌ ئەھلی سوننەتی تاران وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

ئەمیری جەماعەتی ئیسلامی میسر کۆچی دوایی کرد

شێخ عومەر عەبدوڕڕەحمان، ئەمیری کۆمه‌ڵی ئیسلامی میسر، ڕۆژی 30ی ڕێبەندان، لە زیندان، کۆچی دوایی کرد.

«ھەڵوەدا» شاعێری ناسک خەیاڵی سابڵاخی، کۆچی دوایی کرد

مامۆستا ڕەسووڵ ڕەش‌ئەحمەدی، ناسراو بە «ھەڵوەدا» نووسەر و شاعیری ناسک خەیاڵ و بەناوبانگی مەھابادی ڕۆژی دوو شەممە 25ی ڕێبەندان لە شاری مەھاباد کۆچی دوایی کرد. 

یاریدەری تایبەتی سەرۆک کۆمار: بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخ، بە واتای نەمانی «کۆڵبەری» لە ناوچە سنووریەکان نییە

یاریدەی تایبەتی سەرۆک کۆمار لە بەشی نەتەوە و که‌مایه‌تییه‌ ئایینی و ئایینزاکان، جەختی کرد لەسەر دانان و ڕێکخستنی ناوچەی ئازادی فرۆشیاری لە ناوچەی کوردستان و وتی: بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخ لە ناوچە سنووریەکان ده‌بێ بەردەوام بێت، بەڵام ئەمە بە واتای بەرگری لە «کۆڵبەری» لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان نییە.

مەولەوی شەھابەدین شەھیدی، کۆچی دوایی کرد

شیخ الحدیث، مەولەوی «شەھابەدین شەھیدی» زانای بەناوبانگ و مامۆستا زانستی فەرموودە، لە قوتابخانە ئایینیەکانی سەر بە حەنەفییەکانی شاری خەواف، ڕۆژی چوارشەممە، 13 بەفرانبار کۆچی دوایی کرد.

ڕنوو، بە سەر سفرەی بێ‌نانی کۆڵبەڕاندا ڕووخا

به‌ بۆنه‌ی ڕووخانی کلیلە بەفر، 12 کەس لە کۆڵبەران ناوچەی «سەرچاوەی قەرەدان» لە ناوچەی گوندی بێورانی سەروو، سەر بە «سەردەشت» سێ کەس گیانی خۆیان لە دەس دا.

ھەرەس گیانی دوو کەژوانی بۆکانی گرت

ھەژیر قادریان و محێدین سەلیمی، دوو کەژوانی خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی 8ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، کاتێ بەرەو لووتکەی «قوڵقوڵە» دە چوون، تووشی ھەرەس و سەرمای سەخت بوون، کە بووە ھۆی گیان لە دەسدانییان. 

ئایەتوڵڵا ئەکبەر ڕەفسەنجانی کۆچی دوایی کرد

ئایەتوڵڵا ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی، سەرۆکی لێژنەی لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکانی حکوومەت، لە نەخۆشخانەی «تەجریش»ی تاران بە ھۆی وەستانی دڵ، ڕۆژی یەکشەممە 19ی بەفرانبار 1395ی ھەتاوی، لە تەمەنی 82 ساڵی، کۆچی دوایی کرد.

Syndicate content