هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب

ئەمینداری گشتی ئیخوان، حکومی زیندانی ھەتاھەتایی بۆ دەرچوو

دادگای باڵای قاھیرە حوکمی زیندانی ھەتاھەتایی بۆ محەمەد بەدیع، ئەمینداری گشتی «ئیخوانولموسلمین» و دوو کەسی دیکەی لە فایلی «بەرپرسانی عەمەلیاتی ڕابێعە» دەرکرد.

بیرمەندی تونێسی، دکتۆر محەمەد تالبی کۆچی دوایی کرد

دکتۆر محەمەد تالبی، بیرمەندی گەورە و مامۆستای زانکۆ خەڵکی وڵاتی تونس، ڕۆژی دوو شەممە 11ی گوڵان لە تەمەنی 95ی ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

ڕێوڕەسمی خەتمی بوخاری، لە زاھیدان بەڕێوە چوو

بیست‌وشه‌شه‌مین كۆڕی خوێندكارانی ئایینی دارولعلوومی زاهیدان ناسراو به «خه‌تمی سه‌حیحی بوخاری»، ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ی 5ی گوڵان له‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

پیاوێک بە ھۆی تەقینەوەی مینی چێندراو، لاقی خۆی له‌ ده‌س دا

 بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەی مین لە گوندی جەوشەنی سەر بە ناوچەی سەقز، پاوێک لاقی لە دەسدا. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح‌وێب، بە گێڕانەوە لە ھەواڵنێری ئیرنا، بەخشداری سەرشیو ڕایگەیاند کە ڕۆژی ھەینی 8ی گوڵان، بەرپرسی گوندی جەوشەن ڕایگەیاندووە کە یەکێ لە دانیشتووانی گەرەکی «شەریف ئاوا»ی سەقز بو کۆکردنەوەی گژ و گیای بەھاری دەچێتە دەور و بەری پاسگای گوندی جەوشەن و بە ھۆی تەقینەوەی مینی چێندراو، بریندار دەبێت. 

ناوی ئەو کەسە، ئەحمەد غوڵامی، تەمەن 48 ساڵ ڕاگەیێندراوە 

مامۆستا ڕەزا عەبدی لە گرتووخانە ئازاد کرا

مامۆستا ڕەزا عەبدی (عبدالعزیز)، زانای بەناوی بانگی سوننی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئەمڕۆ دووشەممە ئازاد كرا.

پەردەلادانی پەیکەرەی «وەفایی» لە شاری مەھاباد

پەیکەرەی شاعێری گەورەی کورد، میرزا عەبدوڕڕەحیم سابڵاغی ناسراو بە «وەفایی» ڕۆژی چوارشەممە، 30ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە شاری مەھاباد پەردەی لەسەر لا درا.

بارينی باران، خه‌ساری لێ کەوتەوە

بارینیی بارانێکی زۆر که‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 24ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌ باشووری ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و باکووری کوردستان ده‌ستی پێکرد، بووه‌ ھۆی لافاو و سێڵاوێکی زۆر کە 5ی که‌سی تێدا نوقم بوون.

دکتۆر «ئەفزەل وسووقی» وەرگێڕ و مامۆستای بەناوبانگی زمانی فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد

دكتۆر ئه‌فزه‌ل وسووقی، وه‌رگێڕ، زمان‌ناس و مامۆستای بەناوبانگی زمانی فەڕەنسای زانکۆ فیرده‌وسی مەشھەد ئێوارەی دووشەممە، 14ی خاکەلێوە کۆچی دوایی کرد.

خەڵاتی شوالیەی «دارخورمای ئاکادمیا»ی فەڕەنسا پێشکەشی مامۆستای بۆکانی کرا

دکتۆر محەمەد ڕەحیم ئەحمەدی، نووسەر، وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆی خه‌ڵکی بۆکان، له‌لایەن باڵوێزی فەڕەنسا لە تاران، خەڵاتی «شوالیەی دارخورمای ئاکادمیا»ی وڵاتی فەڕەنسای پێ بەخشرا.

ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پلەوپایەی زانستیی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕەم‌دڵ لە مه‌ھاباد بەڕێوه‌ چوو

ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن لە پلە و پایەی زانستی دکتۆر مستەفا خوڕڕەم دڵ، ڕاڤەکاری قورئان و خاوەنی تەفسیری نوور، ڕۆژی شەممە 21ی ڕەشەمەی ڕابردوو، لە مزگەوتی «کوی دانش»ی شاری مەھاباد بەڕێوە چوو. 

Syndicate content