هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب

دكتۆر عەلی قەرەداغی : یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان متمانەی زیاتر دەبێت

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەناتۆلی لە ئەستەنبوڵ لەسەر ئەوەی كە ووڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و یازده‌ كەسایەتی ئیسلامیان خستۆتە لیستی تیرۆرەوەو

ھاووڵاتییەکی سوننە بوو بە جێگری دەزگای «بیمه‌»ی ئێران

بۆ یەکەمجار بە دەستووری بەرپرسی «بیمە»ی ئێران، محەمەد زاھیدنیا لە بەرپرسانی ناوداری ئەم دەزگایە، وەک جێگری فەننی دەزگای بیمە دانرا.

کتێبی زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی له‌ سنه‌ ده‌خوێندرێت

کتێبی "زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی"، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌ شاری سنه‌ بۆ خوێندنی قوتابیانى زانکۆی کوردستان بڵاو کرایه‌وه‌ و قوتابیان له‌سه‌رى ده‌خوێنن.

به‌ختیار عه‌لی خه‌ڵاتی نیلی زاكسی پێبه‌خشرا

كولتوور بیرۆی شاری دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا له‌ واڵی تایبه‌تی خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایان گه‌یاندووه‌، كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ خه‌ڵاتی "نیلی زاكس"، بڕیار درا خه‌ڵاتی ساڵی 2017 ببخشرێته‌ (به‌ختیار عه‌لی) نووسه‌ری ناودار و گه‌وره‌ی كورد.

شەرمەزارکردنی لێدوانەکەی مایکل فلین لە لایەن یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان

دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئیدانەی ئەو لێدوانانەی کرد کە ترامپ و ڕاوێژکارەکانی دژ بە ئیسلام و مسوڵمانان دەیدەن.

مامۆستا کەریم زەند کۆچی دوایی کرد

مامۆستا کەریم زەند، مێژوونووسی ناسراوی کورد دوێنێ سێشەممە لە تەمەنی 93 ساڵی لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

محەمەد مورسی و ھاوڕێکانی سزایان لەسەر زیاد كرا

دادگای پێداچوونەوە له‌ وڵاتی میسر حوكمی 15ساڵ زیندانی (موحەمەد مورسی) سەرۆك كۆماری پێشووی میسري لابرد، لە ھەمان کاتیشدا به‌ 35 ساڵ زیندانی هەتا هەتایی به‌سه‌ردا سەپێندرا. 

 

له‌و دادگاییه‌دا شەش كەس له‌ هاوبیرانى مورسى لەسه‌ر دۆسێى سیخوڕیكردن بۆ وڵاتانى بیگانه‌، هه‌مان سزا دران. ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له‌ وڵاتى میسر له‌مباره‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن مورسى له‌ ڕێگه‌ى ته‌له‌فونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاسایشى وڵاتى میسر، له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر گفتوگۆى هه‌بووه‌. 

 

دوو بەرھەمی نوێی مامۆستا «سووتاو» بڵاو بوونەوە

کۆڕی پەردەلادان لە دوو بەرھەمی نوێی مامۆستا ڕەسووڵ کەڕیمی ناسراو بە «سووتاو» ڕۆژی شەممە 25ی خەرمانان لە ھۆڵی «وەحدەت»ی شاری مەھاباد بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، مامۆستا سووتاو، کتێبی «مەم و زین»ی ئەحمەدی خانی کە بە زاراوەی کرمانجی دانراوە، وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی. ھەروەھا کتێبی «حەیدەر بابا» کە ھۆنراوەی «شەھریار» شاعیری ناوداری تورکە و لەسەر زمانی تورکیە، وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی. 

دكتۆر ئیبراھیم یەزدی، ئەمینداری گشتی حیزبی نێھزەتی ئازادی کۆچی دوایی کرد

دکتۆر ئیبراھیم یەزدی، چالاکی سیاسی، نەتەوەیی مەزھەبی و ئەمینداری گشتی حیزبی « نهضت آزادی ایران » لە نەخۆشخانەیەکی ئیزمیری تورکیا کۆچی دوایی کرد.

سەرۆکی زانکۆی «محقق اردبیلی»: ئیقتدای شێعە بە سوننە، پاداشی خێری ھەیە

دکتۆر گووده‌رزی سادقی، به‌رپرسی زانکۆی «محقق اردبیلی» ڕۆژی 28ی گه‌لاوێژ، پێش له‌ خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی جامێعەی ئه‌هلی سوننه‌تی شاری هه‌شتجینی ئه‌رده‌بیڵ، له وتارێکی تایبه‌ت دا داكۆکی لە سه‌ر یه‌کیه‌تی شیعه‌ و سوننی کرد.

Syndicate content