هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب

یەکەم قوتابخانەی کوردی لە کوردستانی سووریا کرایەوە

یەکەم قوتابخانەی کوردی لە کوردستانی سووریا بە ناوی (شەهید ڕەفعەت) لەلایەن دەزگای زمانی کوردی کرایەوە، دوای ئازادکردنی چەندین شار وناوچەکانی کوردستانی سووریا.

دكتۆر «عمر سلیمان الأشقر» كۆچی دوایی كرد

شێخ «عمر بن سلیمان بن عبدالله الاشقر» بانگخواز و مامۆستای كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی ئه‌ردۆن له‌ عه‌مان، دوێنێ‌ كۆچی دوایی كرد.

وه‌رگێڕاوی قورئانی پیرۆز به هۆنراوه‌ی کوردی

له کاتێکدا به‌ره‌و شه‌وانی قه‌دری پیرۆز ده‌ڕۆین هه‌والێکی مزگێنی‌ده‌ر دڵی شه‌یدایانی قورئانی خۆش کرد.

بۆ یه‌که‌م جار سیپاره‌ی قورئانی پیرۆز به شێعری کوردی به پێنوسی ریزدار رێبوار هه‌جمنه‌یی مه‌ریوانی وه‌رگێڕدرا.

ئێران، سه‌باره‌ت به‌ سووریا كۆنفرانسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌گرێت

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران رایگه‌یاند، كۆنفرانسێكی‌ راوێژكاری‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ سووریا، به‌ به‌شداریی‌ وڵاتانی‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێستی‌ دروست و واقیعیانه‌، به‌ڕێوه‌ده‌بات.

ژنه‌ سینه‌ماكارێكی كورد دوو خه‌ڵاتی سینه‌مایی له‌ ئێران به‌ده‌ست هێنا

ژنه‌ سینه‌ماكاری كورد فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد، دوو خه‌ڵاتی له‌ فێستیڤاڵه‌كانی ناوخۆی ئێران به‌ده‌ستهێنا. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی

ده‌هه‌مین مێهره‌جانی «چیرۆک» له‌ بانه‌ به‌ ناساندنی هه‌ڵبژارده‌کان کۆتایی به‌کاری خۆی هێنا

لێژنه‌ی چاودێرانی ده‌هه‌مین مێهره‌جانی «چیرۆک» له‌‌بانه‌، له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌م مێهره‌جانه‌یان له‌ به‌شه‌کانی کوردی، فارسی و منداڵان و میرمنداڵانیان ڕاگه‌یاند.

خوشکی به‌رێزی مامۆستای شه‌هید «ناصر سبحانی» کۆچی دوایی کرد

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی شه‌ممه، 17ی پووشپه‌ڕی 1391ی هه‌تاوی «سلمی سبحانی» خوشکی به‌رێزی مامۆستای شه‌هید «ناصر سبحانی» کۆچی دوایی کرد.

ساڵیادی بوردومانی شیمیایی سردشت

حه‌وت رۆژ له‌ یه‌که‌مین مانگی هاوینی 1987 زایینی تێپه‌ڕیبوو که‌ فرۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی حکوومه‌تی فاشیست و دژه‌ کوردی به‌عسی له‌ ناو چوو له‌ ئاسمانی شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ ئه‌و شاره‌یان بوردومان کرد.

دکتۆر مۆحه‌ممه‌د مۆرسی، به‌ سه‌رۆک کۆماری میسر هه‌ڵبژێردرا

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 4ی پوشپه‌ر‌، به‌رپرسی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر، له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی دا، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری میسری ڕاگه‌یاند.

کارگه‌ی فێرکاری «راهێنانی بەرەی نوێ و بەرپرسیاریەتی ئێمە» لە سەردەشت، بەڕێوە چوو

هەواڵنێری تایبەتی ئیسڵاح وێب لە سەردەشت رایگەیاند کە لە پوشپەڕی ئەمساڵدا کارگه‌ی فێرکاری راهێنانی منداڵان و تازه‌ لاوانی لە ژێر ناوی (( راهێنانی بەرەی نوێ و بەرپرسیاریەتی ئێمە )) بەڕێوە چوو.

Syndicate content