هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب

چالاکوانی ئاشتی و مێهرەباتی خەڵاتی خۆی پێشکەش بە لێقەوماوان و بەرکەتووانی لافاوی پارێزگای گوڵستان کرد

"ڕەئووف ئازەری"، چالاکوانی ئاشتی و مێهرەبانی، ئەو خەڵاتە نەغدەی کە ماوەیەک پێش ئێستا، لە کۆڕبەندی چواردەیەمین خولی"خەڵاتی دوکتور تەقی ئیبتیکار"، وەری گرتبوو، پێشکەشی لێقەوماوان و بەرکەوتووانی لافاوای پارێزگای گوڵستانی کرد. 

ئەژمارێک چالاکوان و ڕێکخراوەی مەدەنی بواری ژینگەی کوردستان و زاگرۆس براوەی"خەڵاتی دوکتور ئیبتیکار" بوون

نووسینگەی چواردەیەمین خولی پێشکەشکردنی "خەڵاتی دوکتور تەقی ئیبتیکار"، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ئەمساڵ، لە ساڵۆنی نەرگیزی ئەقدەسیە، بەپێی دەستووری ساڵانەی خۆی ئەژمارێک لە چالاکوانان و توێژەران و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بواری ژینگەی خەڵات کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە کۆڕبەندەی ئەمساڵی هێنا.

یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە سێدارەدانی ناڕەوا و بەناحەقی لاوانی میسری ئیدانە کرد

یەکێتیی زانایان جەختی کردەوە ڕشتنی خوێنی کەسانی بێتاوان، گوناه و هەڵەیەکی گەورەیە و لادان و ترازانی ڕێکخراوە ئاینییەکان، بەشداریکردنە لە خوێنڕشتن و هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی ئاگری فیتنە و کوفر و بێباوەڕی.

یەکێتیی زانایان ڕەخنەی لەو دادەورانە گرت کە حوکمی لەم شێوەیە دەردەکەن و جەختی کردەوە بە بڕیارەکانیان شەریکەتاوان و بەرپرسی سەرەکی ئەم جۆرە جەنایەت و کارەساتانەن.

مامۆستا "موحەممەد سەباتی" یەکێک لە زانایانی ئایینی مەهاباد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا موحەممەد سابەتی یەکێک لە مامۆستایانی خواناس و تێکۆشەری ناوچەی موکریان و پێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی[رسول الله]ـی شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٦٧ سالیدا ماڵاوایی لە دونیای فانی کرد. 

حاجی مامۆستا "مەلا حوسەین نادری" یەکێک لە زانایانی ئایینی جوانڕۆ کۆچی دوایی کرد

خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا حوسەین نادری یەکێک لە زانایانی گەورە و خواناسی ناوچەی هەورامانات و خەڵکی قۆری قەڵای جوانڕۆ، لە تەمەنی 80 ساڵی لە زێدەکەی خۆی ماڵاوایی لە دونیای فانی کرد. 

سەرسەخەتترین کەسایەتیی دژ بە ئیسلام مسوڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند

بە پێێ ڕاپۆڕتێک کە لە ماڵپەڕی یۆرۆنیوزاد بڵاو کراوەتەوە؛ یوارم ڤان کلاڤێرن(Joram Van Klaveren)، سیاستەوانی تەمەن چل ساڵی خەڵکی هولەند(Netherlands) کە پێشتر نوێنەری پارتی ڕاستڕەوی هولەند بووە، ڕایگەیاند کە لە کاتی لێکۆڵێنەوە بۆ نووسینی کتێبێک بە مەبەستی دژایەتیکردنی ئیسلام، بۆچوونی گۆڕا و باوەڕی بە ئیسلام هێنا. 

پڕۆفیسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی؛ شانازێکی تر بۆ کوردستان و کۆمەڵگای سوننەمەزهەبی ئێران

بەپێی هەواڵێک کە لە پێگەی فەرمی زانکۆی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، "پڕۆفیسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی" توانی بە بەدەستهێنانی پلەی دووهەم لە بواری زانستە بنەڕەتییەکان، شانازێکی تر بۆ کوردستان و کۆمەڵگای سوننەمەزهەبی ئێران تۆمار بکات.

کۆڕی زانیاریی زانستە پزشکییەکان هەموو ساڵێک ڕێز لە لێکۆڵەڕان و زانستوانانی هەڵکەوتووی بوارگەلی جۆراوجۆری زانستی دەگرێ و سەرترینی ئەو کەسایەتییە زانستیانە هەڵدەبژێرێ کە کار یا بەرهەمێکی ناوازە و جیاوزیان ئاراستە کردبێ. 

شێخ سەید "فاڕووق گیلانیزادە" کەسایەتییەک لە سەیدەکانی خێلی نەهری کۆچی دوایی کرد

شێخ سەید "فاڕووق گیلانیزادە" کە دەبێتە یەکێک لە نەوەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریی شەمزینان، ڕۆژی شەممە، 29ی بەفرانبار، لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد. 

ئەحمەد ڕیسوونی وەک دووهەمین سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان و جێنشینی دکتۆر یۆسف قەرزاوی هەڵبژێردرا

 یەکێتیی جیهانی زانایانی ئیسلام، ڕۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 16ی خەزەڵوەری1397ی هەتاوی، زانای مەراکێشی، دکتۆر ئەحمەد ڕیسوونی وەک سەرۆک و جێنشینی دکتۆر یۆسف قەرزاوی هەڵبژارد. هەڵبژاردانەکە پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی گشتیی یەکێتی، لە کۆنگرەی پێنجەم لە ئیستامبۆڵ بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمێک بۆ پێدانی بڕوانامە(ئیجازەنامە)، لە گوندی نەجاری پاوە بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێک بۆ پێدانی بڕوانامە(ئیجازەنامە) به 12 کەس لە فەقێیانی زانستە ئایینیەکان، ڕۆژی چوارشەممە 4ی ڕەزبەر لە قوتابخانەی شەمسولعارفین لە گوندی نەجاری پاوە بەڕێوە چوو.

بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، بە گوێڕەی پاوەپرێس، ڕێوڕەسمەکە بە ئاماەبوونی پێشەوایان و  زانایانی ئایینی و جەماوەرێک لە خەڵکی ئاسایی بەڕێوە چوو کە لەودا 12 کەس لە فەقێکانی قوتابخانەی شەمسولعارفینی گوندی نەجار، بڕوانەمەیان پێدرا و ئیزنی وانەگوتنەوە و بڕیاردان لەسەر بابەتە شەرعییەکانیان وەرگرت. 

Syndicate content