ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران

دكتۆر موسته‌فا خۆڕڕه‌م‌دڵ له‌گه‌ڵ كاروانی هه‌تاهه‌تاییدا

هێشتا هه‌ر له‌ ته‌كبیرلێدانی ڕۆژی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا بووین كه هه‌واڵی له‌ دونیا ده‌رچوونی مامۆستا دكتۆر موسته‌فا خۆڕڕه‌م‌دڵ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ڕاڤه‌كاری قوڕئانی پیرۆز به‌گوێمان گه‌یشت، هێنده‌ی پێ نه‌چوو كه‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی دوایین سه‌فه‌ری گه‌وره‌ پیاوێكی بانگه‌وازی ئیسلامی له‌ ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵی پێ داین. به‌ڕێزیان ئه‌و ته‌مه‌نه‌ پیرۆزه‌یان له‌ خزمه‌ت ئایین و قوڕئان و گه‌له‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌سه‌ر برد كه ده‌نگی ئه‌و به‌گوێیان گه‌یشتووه‌. ژیانی ئه‌و پڕ بوو له‌ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ كه هه‌مووی ئه‌وانه‌ی له‌ دوای خۆی به‌جێ هێشت

ساتێک لەخزمه‌ت مامۆستا ناسری سوبحانیدا

هــەستێـکی ناوازەی ڕوح، خۆشترین شەوی ژیان و کۆتا خۆشییەکانی شەو...! ئەو نووسراوەی دەیخەمە بەردەستان، چەند وشەیەکی بەنرخی باوکی خواڵێخۆشبووم لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی ورمێیه، لە حاند مەزنە پیاوێکی گەورەی دونیای ئەمڕۆ، واتە کاک ناسرسوبحانی. زۆر جاران گوتن ئەوەی لە دڵدایە دەیشارێتەوە، ڕێک پێچەوانەی ئەوەی هەیە دەیڵێ، بەڵام فرمێسک ڕاست و ڕەوان ئەوەی کە هەیە، ئاشکرایی دەکا...!

ساتێک لە خزمەت دکتۆر خۆڕڕەم‌دڵ

نشان مـرد حـق چە گویـم

چو مرگ آید تبسم بر لب اوست

«ئیقباڵ لاهووری»

 

زۆر ئەستەم و شه‌که‌تکه‌رە نووسین لە حاند ڕووداوێکی ڕه‌نجێن و وزەبەزێن، کە ئێستاش قەبووڵکردنی زۆر قورس و دڵتەزێن و ناخهەژێنە، ڕووداوێک کە لە ناخی دڵەوە مرۆڤ دەخاتە باروودۆخێکی مەینەتبار و خەم‌هێنەر. لە ڕاستیدا هەرچی خوا بیهەوێ هەر ئەو دێتە پێش: «وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ قَدَرًا مَّقْدُورًا» و فه‌رمانی خوای گەورە بڕیارێکی بڕیار دراوه‌.

ڕه‌وشتبه‌رزێكی زانا

سەرەتا هەوڵی زانکۆی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە که‌سایه‌تییە ناودارەکانی ناوچەکەمان، بەتایبەت ئەوانەیان کە هێشتا لە ژیاندان، بەرز دەنرخێنم و سوپاسی بێ‌کۆتایی هەموو ئەو دڵسۆزانە دەکەم کە لەم بوارەدا هەنگاو هەڵدەگرن.

ڕێزگرتن لە دوکتۆر خۆڕڕەم‌دڵ تەنیا ڕێزگرتن لە ئوستادێکی زانا و دڵسۆز نییە کە سەردەمێک لە زانکۆی کوردستانیشدا وانەی وتووەتەوە. تەنیا ڕێزگرتن لە ڕاڤەکارێک نییە کە قوڕئانی پیرۆزی بە سێ زمانی کوردی و فارسی و عەڕەبی ڕاڤە کردووە. تەنیا ڕێزگرتن لە لێکۆڵەرێک نییە کە گەنجینەی سەرف و نەحوی زمانی عەڕەبی و نەحوی زمانی فارسی و ئیعجازی زانستی قوڕئانی پیرۆزی نووسیوە.

قەوارەی دەنگی من

نووسەر: 
سەردار شەمامی

دوای ڕمانی دەسەڵاتی زۆرداری و لاساری لە جوگڕافیای ئێراندا و دانی هێز بە دەنگی جەماوەر بۆ خستنە ڕووی دەسەڵاتی زۆرینە، گەلی ئێران لە گەڵ جمگە و ڕواڵەتی جۆربەجۆردا ڕووبەڕوو بووەتەوە و هێزگەلێکی جیاوازی تاقی کردوونەتەوە کە هەر یەکەو بە شێوازێ مامەڵەو دانوساندنی لە گەڵ گەلانی دەرەوە و گەلی ناوخۆدا بووە.

ڕۆژی ڕێز لە سەعدی شیرازی

لەناو بوارەکانی جۆراو جۆری‌ژیان، کەڵە پاوانێک، سەرهەڵدێنن کەدەبنە سەرکاروان و مەشەغڵ بەدەستانی، ئەو ڕێگایە. ئەوندە بەرەو لووتکەی‌ بەرز هەڵدەکشن کە کەم کەس دەگاتە تۆزی ڕێگایان. هۆی ئەو لووتکە بڕینەش، خواناسین‌و بڕوابەخۆبوون‌و ‌خۆناسینە ، ئەوگەورە پیاوانە باشی بۆچوون بۆیە بە ئامانجیش، گەیشتوون.

فراکسیۆنی سوننە لە پاڕڵمان داوای بەرگریی و دادگایی کردنی ئەو کەسانەیان کرد کە بە مەولەوی «عبدالحمید» بێ‌ڕێزییان کرد

فراکسیۆنی سوننە لە پارلەمانی ئێران لە نامەیەک دا کە بۆ سەرۆک پەرلەمان نووسیویانە، داوای بەرگری و دادگایی کردنی ئەو کەسانەیان کرد کە لە زایەڵەی ئاسمانی «ولایت» بێ‌ڕێزی و بێ‌حورمەتیان بە مەولانا «عبدالحمید» کردووە. 

پێکھاتنی لێژنەی فەتوای مامۆستایانی ئایینی شاری مەھاباد

لێژنەی فەتوای مامۆستایانی شاری مەھاباد و دەور و پشت، ڕۆژی پێنج شەممە 17ی خاکەلێوەی ئەمساڵ پێکھات.

شەرمەزارکردنی بوردومانەکەی «خان شیجون» لە لایەن ھاووڵاتییانی سەردەشتی

به‌ھۆی بوردومانی کیمیاوی شاری «خان شیخون» لە پارێزگای «ادلب»ی سووریا، دەستەیەک لە ھاووڵاتییانی سەردەشتی بە مەبەستی شه‌رمه‌زارکردنی ئەو کارەساتە ڕۆژی پێنج شەممە 17ی خاکەلێوە کۆبوونەوەیان کرد.

مامۆستا شاریکه‌ندی، پێشه‌نگی ڕووناکبیری و سوورخه‌ڵاتی ڕێبازی «کوردایه‌تی و ئیسلامه‌تی»

2ی خاکه‌لێوه‌ی 1396ی هه‌تاوی هاوڕێکه‌وته‌ ده‌گه‌ڵ 35ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ماڵئاوایی خوێنینی سوورخه‌ڵاتی ڕێبازی"کوردایه‌تی و ئیسلامه‌تی"و شه‌هیدی ڕچه‌ی نیشتمان دۆستی و ئایین په‌روه‌ری و ئه‌ندێشه‌سه‌روه‌ری و خوادۆستی و گه‌ل ویستی و ڕاستی و پاکی و دڵڕووناکی، عه‌للامه‌ مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی شاریکه‌ندی.

Syndicate content