مێژووی

پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لەسەر بێت) پێشه‌نگێكی چاك

کۆکه‌ره‌وه‌: 
به‌شی كوردی ئیسلاحوێب

گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌وه‌ ده‌ره‌كه‌وێت كه‌ له‌ هه‌ر ڕوویێكه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ی، نموونه‌ی هه‌ره‌ به‌رز و جوانی پێشه‌نگییه‌، باشترین كه‌س بۆ ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ بۆ ژیانی دونیا و سه‌رفرازبوون له‌ قیامه‌ت لێی بڕوانین پێغه‌مبه‌ره‌ (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆز ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ به‌یان ده‌كا و ده‌فه‌رموێت: «لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا» ئه‌حزاب/۲۱. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللهَ وَمَن تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا» نیساء/۸۰.

زه‌رووره‌تی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)

کۆکه‌ره‌وه‌: 
به‌شی كوردی ئیسلاحوێب

له‌ ده‌سپێكی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێمان باشه‌ تیشكێك بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌، پێغه‌مبه‌ری له‌ پێناو ڕه‌وانه‌ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌راوردێك له‌ نێوان واقعی ئه‌وسای جیهانی نه‌فامی‌ و واقعی ئێستای جیهان به‌گشتی‌ و جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی بكه‌ین.

یەکەمین بەهار”: خوێندنەوەی ژیاننامەی پێغەمبەر بەپێی دەرکەوتە جیۆسیاسییەکان

وەک زۆرینەی موسوڵمانان منیش هەر لە تەمەنێکی زووەوە ئاشناییم لەگەڵ ژیاننامەی پێغەمبەردا دەست پێ کرد، هەر لە منداڵییەوە سروودی “طلع البدر علینا”م لەبەربوو، لەگەڵ وردەوردە هەڵکشانی تەمەنمدا بەسەرهاتی فەتحی مەککە و پێشتریشی ڕێکەوتنامەی حودەیبییە شارەزا بووم، هەروەها ئاشنا بووم بە بەسەرهاتی کیسڕا، ئەو کەسەی کە پێغەمبەر نزای لێ کرد: “خوا دەسەڵات و فەرمانڕەواییەکەی پارچەپارچە بکات” و پاش چەند مانگێک پارچەپارچە بوو، بەڵام نەمدەزانی بەڕاستی چۆن خوا دەسەڵات و فەرمانڕەواییەکەی پارچەپارچە کرد؟ ئەی سیاق و ناوکۆی ڕووخان و هەرەسی دەسەڵاتەکەی چی بوو؟ ئەمە سەرەڕای زۆر لەو چیرۆک و بەسەرهاتانەی کە وەک ئاوودۆ لەبەرم بوون و باسی بەسەرهاتی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی دەگێڕنەوە کە خوا وەک ڕەحمەت بۆ جیهانییانی ناردووە و لەلایەن خۆیەوە پاڵپشت و پشتگیریی دەکات.

سیاسەت لە هزر و ئەندێشەی عەللامە «مامۆستا مەلا باقری بالک»دا

خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا موحەممەد باقری بالک کوڕی شێخ حوسێن خان، لە ساڵی ١٢٧٤ی هەتاوی، لە ئاوایی نزار لە ناو خێزانێکی ناسراو کە پێیان گوتووە «ئاغا گەورە» کە لە بنچینەدا دەگەڕێنەوە سەر بنەماڵەی ئەردەڵانییەکان چاوی بە دونیا هەڵێناوە. 

مامۆستا مەلا موحەممەد باقری بالک وەک سەرجەم زانایانی ئاینیی سەردەمی خۆیی لە تەمەنی مناڵی چۆتە حوجرە و درێژەی بە خوێندنی زانستە ئیسلامییەکان داوە و لە کۆتاییدا، ساڵی ١٩٢٠ی زایینی لە شاری سنە لەسەر دەستی سێ زانای ناوداری ناوچە بە ناوی «عەلامە مەلا موحەممەدی مولانا وچەی عەلامە نۆتشی، مامۆستا عەبدوڵڵای موفتی دەشێ، مامۆستا حەمەڕەشید بەگی مەریوانی» ئیجازەی زانستە ئیسلامییەکانی پێدراوە.

هیجره‌تى سه‌روه‌رمان فێرمان ده‌كا

كۆچى پیرۆزى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى له‌شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز بۆ شارى مه‌دینه‌ى منه‌ووه‌ره‌ بووه‌ هۆى گۆڕینى ڕه‌وڕه‌وه‌ى مێژووى مرۆڤایه‌تى، كه‌چه‌ندان وانه‌ و په‌ندى گه‌وره‌ و كاریگه‌رى تێدایه‌، به‌پێویستى ده‌زانم ئاماژه‌ به‌هه‌ندێك له‌و وانه‌فێركاریانه‌ بكه‌م كه‌ هیجره‌ت فێرمان ده‌كا.

كۆچى ئازیز فێرى كردین، كه‌ ته‌وه‌كکول به‌خوداى گه‌وره‌ نه‌فى به‌كارهێنانى هۆكاره‌كان ناكا، به‌ڵكوو سه‌ره‌تاى هه‌نگاو ته‌وه‌كکول ئه‌وه‌یه‌ هۆكاره‌كان بگریته‌ به‌ر، ئه‌وه‌ش دیاره‌ كه‌ پێشه‌وامان دروودى خواى له‌سه‌ر بێ به‌ شه‌و له‌ماڵ ده‌رچوو و ٣ ڕۆژ له‌ ئه‌شكه‌وتى سه‌ور خۆیان حه‌شاردا.

كاریگه‌رى ئافره‌تان له‌ سه‌ركه‌وتنى كۆچى پێغه‌مبه‌ر

له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) مژده‌ده‌رى ڕۆژێكى ڕووناك‌ و نووراوى بوو بۆ سه‌ر زه‌وى، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه‌ مه‌زن‌ و ڕه‌وشتبه‌رز و ئه‌مینه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ڕاسپێردرا كه‌ پێغه‌مبه‌رى ئاخر زه‌مانه‌، مرۆڤه‌كان ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ به‌رگى ئارامى‌ و یه‌كسانى‌ و ئازادییان پۆشى... له‌م نێوه‌نده‌شدا ژنان ماف‌ و ئازادییان هه‌روه‌ك پیاوان پێبه‌خشراوه‌ له‌ دوو جار که كۆیله‌ بوون، ڕزگاریان بوو.

ژن، له‌ سه‌رجه‌م قۆناغ‌ و ساته‌كاندا پشتیوان‌ ‌و خزمه‌تگوزارى ئایین‌ و پێغه‌مبه‌رى خوا بوو(د.خ)، هیچ هه‌نگاوێكى پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه‌ ژن وه‌ك (هاوسه‌ر، كچ، پوور، خزم، ژنانى موسڵمان...) هاوڕێى نه‌بووبن.

ئەگەر کۆچ نەبوایە

سوپاس گەورەم، سوپاس ڕێزدارەکەم

ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی ئازاری ستەم چەنێ گرانە.

ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی نانبڕین و برسیکردن چ ستەمێکی تاڵ و دژوارە.

ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی پشت بەخوابەستن چەنێ غەم و نیگەرانی و خەفەت دەڕەوێنێتەوە و مرۆڤ دروست دەکا.

ئەگەر هجرەت نەبا، کێ لە خۆشەویستی خوای گەورە بۆ بەندەکانی حاڵی دەبوو.

گەر کۆچ نەبا، کێ دەیزانی فیداکاری هاوەڵان یانی چی. کۆچ مانای کەڕامەتی بۆ ئافرەت گێڕایەوە و لە زیندەبەچاڵیەوە، کردیە بەشدار لەبنیادنانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

خاتوونی زانای ئیسلام

دایكی بڕواداران خاتوو عایشه‌ی سدیقه‌، كچی ئه‌بووبه‌كری ڕاستگۆ و هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌لامی خوای لێ بێت)، دینناسترین ئافره‌تی مێژووی ئیسلام و یه‌كێك له‌ زانایانی بواری حوكمه شه‌رعییه‌كانه‌. له‌ مناڵیدا به‌ هۆی به‌ختی به‌رزی له‌ژێر سێبه‌ری یاری ڕاستگۆ و باوه‌شی دڵسۆزیی دایكی دڵپاكی «ام رمان كنانیه» چاوی به ‌دونیا هه‌ڵێنا و له‌ گوڵستانی ڕوحگەشێنی كانگای میهر و ئه‌ده‌ب‌ و له‌ سفره‌ و خوانی په‌روه‌رده‌ی ئیمانی، ڕوح و گیانی له‌ خۆراكی پارێزكاری و ڕه‌وشتبه‌رزی تێر ده‌كات و له‌ دڵۆڤانیی و دڵسۆزیی باوكی، خووی خۆی وەڕازانده‌وه‌ كه مه‌لی به‌خته‌وه‌ری له‌سه‌ر شانی و ناخ و ڕووی شیرینی، له‌ ناو دڵ و گیانی كارزانی كاروانی جوانپەسەندان هه‌ڵنیشێت و له‌ به‌ختی به‌رزی، به‌ربژێری هه‌ڵبژێردراوێك بوو كه وانه‌ی «فَاظفَر بِذَاتِ الدِّینِ تَرِبَت یَدَاکَ» (له‌ بوخاری و موسلیم گێڕدراوه‌ته‌وه‌) فێری خوازبێنان ده‌كرد.

چەند ڕۆچنەیەک بۆ تێگەیشتن لە مێژوو

 مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوە تۆمارکراوەکانی مێژوو وەک مامەڵەکردن لەگەڵ چەند بۆمبێکی ئامادەکراو بۆ تەقینەوە وایە، گەر بە وشیاریی مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێن دەبنە هۆکاری وێرانکاریی و ئاژاوە نانەوە و هەڵگیرساندنی ئاگرێکی وا کە بە هەزارەها زانا و دانا نەکوژێتەوە. بۆیە بە پێویستی دەزانم لەم چەند ڕۆچنەوە سەیری ژووری تاریک و ڕوونی مێژوو بکەین.

مەلا کەریمی شاریکەندی لە قووڵایی ئەندێشەکانیڕا‌

نووسەر: 
ناسر عەلیار

«ساڵیانی درێژ توێژینەوە و بەراوەردکردنی حوکمە فیقهییەکان(زانستە ئایینییەکان) لەگەڵ دەقی ئایاتی ئیلاهی و سونەتەکانی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)، هەروەها به لەبەریەکڕاگرتنی وتەکانی زانایانی گەورەی دین، ئەم بچووکەی وادار کرد هەندێک مەسەلە کە ئەمڕۆکە پێویست و زەروورە، سەبارەت بە کاروباری شەخسی و حوقووقی ژن و مێرد بێنمە سەر کاغەز». چەن ڕستە دواتر دەڵێ:

Syndicate content