هه‌وارگه‌ی دڵان

خوا فەرامۆش ناکا

و َمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا

خوا فەرامۆش ناکا

ئازیزم تەنیا و تەنیا ئارامیت لە خوا بوێ

هەر ئەو کەسەی خەڵقی کردی.

له‌ په‌ندنامه‌ى ژیانى سه‌روه‌ران ئيبڕاهیم‌ و ئيسماعیلدا

له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنى مانگى (ذی الحجة)ى هه‌ر ساڵێك و ده‌ستپێكردنى كۆنگره‌ى بێ وێنه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى حه‌جدا، جێى خۆیه‌تى یادێكى پێشه‌نگانى (گوێڕایه‌ڵیى) و (فیداكاریى) ئیبڕاهیم‌ و ئیسماعیل دروودى خوایان له‌سه‌ر بێ، بكه‌ینه‌وه‌ و له‌ ڕوانگه‌ى په‌ندنامه‌ى ژیانى پڕ له‌ خه‌بات‌ و خۆبه‌ختكردن‌ و پابه‌ندییانه‌وه‌، چه‌ند وانه‌یه‌كى به‌رز و پڕبه‌ها هه‌ڵگۆزین.

ئاوازی مەلەکووتی بچڕن با زەوی لەگەڵ ئاسمان ئاشت بێتەوە

کەش و هەوا و بۆشایی نێوان ئاسمان و زەوی تەڵخ و تۆزاوی و تەمومژاوی و لێڵ بووە، تەڵخ و دوکەڵاوی بووە بە بۆن و دەنگی گوناه‍ و خراپە... بە هات و هاواری فەساد و بەدڕەوشتی بە هەموو جۆرەکانیەوە.

شەوی قەدر یان هەموو شەوێک

وه‌رگێر: 
د. سه‌لمان نادر

شێخی سەعدی دەڵێ

اگر شبها همه قدر بودی،

شبِ قدر بی قدر بودی.

گر سنگ همه لعلِ بدخشان بودی

پس قیمتِ لعل و سنگ یکسان بودی

ئەگەر شەوەکان هەموویان قەدر دەبوون، ئەوکات شەوی قەدر بێ قەدرەبوو.

یادم بكه‌ن، یادو ده‌كه‌م

فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ"

ئەوەیە یادکردنەوەی دۆستی میهرەبان، ئارامی دڵ و خۆراکی گیان، یادەکەی گۆیە و ئونسی ئەو گۆچان، تەختی ڕەوانی ئەو شەوقە و میهری ئەو گۆڕەپان، گوڵی ئەو سۆزە و مەعریفەتی ئەو بێستان.

واجبه‌لوجوود

بریتییە لە بوونى پوخت، کە تەواوترینە و لەو تەواوتر بوونى نییە، سەلماندنى بوونى واجب دوو ڕێگاى هەیە: ڕێگایه‌ک بوونەکەى ڕوون دەکاتەوە، پاشان یەکتاییەکەى دەسەلمێنێت، ڕێگایێکیش کە بەهۆیەوە دەیسەلمێنێت واجبه‌لوجوود پێویستە یەک بێت، بوونى واجبه‌لوجوود وا وێنا ناکرێ کە بەدەربێت لە ماهییەتەکەى. واجبه‌لوجوود یەکە، دەستباڵایە بەسەر هەموو شتێکدا و چواردەورى هەموو شتێکى داوە.

وه‌سییه‌تی هاووڵاتییه‌كی كۆوێیتی

ئەمە وەسیەتی هاوڵاتییەکی کوەیتییە بەناوی (نادیە جاروڵڵا) کە بەر لە مردنی ئەم ئامۆژگاریەی نووسیوە:

له‌كاتی مردنم هیچ نیگه‌ران نیم و گرنگی به‌ لاشه‌م ناده‌م، چونكه‌ ئه‌وه‌ی پێویست بێ موسوڵمانان پێی هه‌ڵده‌ستن كه‌:

١- به‌رگم له‌به‌ر داده‌كه‌نن.

٢- ده‌مشۆن

٣- كفنم ده‌كه‌ن.

٤- له‌ماڵه‌كه‌ی خۆم ده‌رم ده‌كه‌ن.

٥- به‌ڕێم ده‌خه‌ن بۆ خانووه‌ نوێیه‌كه‌م(گۆڕ).

٦- زۆر كه‌س بۆ ناشتنم دێن... به‌ڵكوو زۆرێك كه‌س له‌به‌ر ناشتنی من كار و به‌ڵێنه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ و ئاماده‌ی ناشتنی من ده‌بن. زۆربهشیان‌ ڕۆژێ له‌ ڕۆژان گوێبیستی ئامۆژگاریی من نه‌بوون.

پیاسەیەک و هەناسەیەکی عاریفانە لە ساتە نوورین و پڕ چێژەکانی بەربانگ

ڕه‌مه‌زان! ئه‌ی‌ نه‌سیمی‌ نه‌شئه‌به‌خشی‌ (په‌یكی‌ ڕه‌حمه‌ت) و شه‌ماڵی‌ شادی‌ هێنی‌ (مزگێنی‌ مه‌غفیره‌ت) و سروه‌‌ و سه‌بای‌ جه‌ژنانه‌ی‌ (ئازادی‌ له‌ ئاگری‌ قه‌هر)ی‌ خالیقی‌ قه‌ههار! جارێکی تر وه‌ره‌وە به‌ سه‌به‌ته‌ی‌ پڕ له‌ تفاقی‌ خێرته‌وه‌ چێژی‌ دڵڕفێنی‌ نه‌رمه‌ نزای‌ پارشێوان‌ و له‌ززه‌تی‌ بێ‌ چوونی‌ دوعای‌ به‌ کوڵی‌ ساتی‌ به‌ربانگمان بۆ بێنه‌وه‌.

خودا، ڕازیبوونە

خودا هەم مانای ژیانە و هەم ڕازی تەواوی وجوود، پەرستشەکان تەنها کلیلی گوشاکردنی ده‌رگای ڕازەکانن، خۆیان ئامانج نین، تەواوکردنیان هەوڵە و گوشابوونی ڕازەکانیش دواجەژن. کاتێک خودا وەک ڕازێک مرۆڤ دەستی پێی ڕادەگا، ئەو ساتە دەبێتە جەژن، ئەمەش پەرستشی ڕاستینە و دروست پێی دەگات.

فۆڕم و واتا (صورت و معنا) لای مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی

جه‌نگە دینییەکان لەسەر فۆڕم بوون نەک واتا، لەمەسنەوی (مەولەوی)دا یەکێک لە بابەتە شێلگیرەکان بابەتی فۆڕم و واتا (مانای)ە. لەدونیای مەعریفەناسیدا ھەمیشە دوانەیی (بەرامبەرکێی)یەک لەڕووداوەکانی دەورووبەردا ھەیە، کە دواجا بۆتە ھۆی ئەوەی دوو گۆشەنیگاش بۆ تەفسیری دوونیا ھەبن: دونیا و ئاخیرەت، زەوی و ئاسمان...

Syndicate content