هه‌وارگه‌ی دڵان

40خاڵ بۆ ئەوەی کەسێکی خۆش حاڵ بێت

کاتێک مرۆڤ لەهەوڵی بەردەوام دەبێت بۆ باشتر کردنی ژیانی خۆی دەبێت هەوڵی بۆ بدات، چونکە خۆشگوزەرانی و ژیان باش بوون دوو چەمکی ئەو ژیانەن و پێویستە بەبەرنامەو پلانەوە کاری بۆ بکرێت.. بەپێی بیروڕای خواناسان گرنگترین هۆکارێک بۆ خۆشگوزەرانی بریتییە لە باوەڕبوون بەخوای گەورەو پاشان خوای گەورە تەندروستییەکی سەلامەتت پێببەخشێت..

تا بچووکی بکەینەوە گەورەدەبێ!

شتێکی ئاسایی و سروشتی بەکە ھەموو مرۆڤیک تووشی ھەڵە و تاوان ببێت، بەڵام ئەوەی ئاسایی نیە ئەوەیە کە ئەو کەسە بەردەوام بێت بۆ ئەنجام دانی چوونکە خراپەکی بچووک گەورە دەبێت ئەگەر بەردەوامی پێ بدرێت دەبی بەبەشێک لە لەرەوشتی ئەو کەسە و لەگەڵیا گەورەدەبێ و وەک دەڵێن تێکەڵ بە خوێن و گۆشتی دەبێت.

كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه

نووسەر: 
نیلوفه‌ر

عه‌بدولاَی كورِی ئیمامی عومه‌ر (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت له‌پێغه‌مبه‌ری خوام (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) بیستووه‌ ده‌یفه‌رموو له‌سه‌رده‌می پێش ئێوه‌،جارێكیان سێ كه‌س ده‌بنه‌ هاوڕێ له‌ڕێگا شه‌ویان لێ دادێت , بۆ حه‌وانه‌وه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ ئه‌شكه‌وتێك پاش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌چنه‌ ناوی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌، له‌ لوتكه‌ی چیاكه‌وه‌ به‌ردێكی گه‌وره‌ گل ده‌بێته‌وه‌ و به‌ته‌واوه‌تی به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ده‌گرێت,زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هیچ جۆرێك به‌رده‌كه‌یان بۆ ناجوڵێت.

پاككردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌روون

سوپاس و ستايشى شايشته‌ بۆ خواى خاوه‌نى به‌هه‌شته‌,درودو سڵاو بۆ سه‌ر گيانى پاكى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا و يارو ياوه‌رانى و شوێنكه‌وتوانى تا ڕۆژى كۆتا.

برايان خوشكان,بێگومان دڵ پاشاى هه‌موو هه‌ندامه‌كانى له‌شه‌و هه‌موو به‌ فه‌رمانى ئه‌و خۆيان نمايش ئه‌كه‌ن,جا هه‌ر كات دڵ و ده‌روون پڕبوو له‌ نورى ئيمان و خودا...

قه‌ناعه‌تكردن گه‌نجینه‌یه‌كی نه‌بڕاوه‌یه‌

پێشینان باسی ئاغایه‌كی ده‌وڵه‌مندی ده‌سه‌لاتدار ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ موڵك و سامانێكی زۆری هه‌بووه‌ له‌وهه‌موو خێره‌ی به‌رده‌ستی نارازی بووه‌، هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ندتربووندا بووه‌، رۆژێك به‌ناو یه‌كێك له‌ باخچه‌ رازاوه‌كانیا ده‌گه‌ڕێ گوێی له‌ده‌نگ و ئاوازێكی زۆر خۆشه‌وه‌ ده‌بێت له‌دووره‌وه‌ دێت، كه‌مكه‌م به‌ره‌و ده‌نگه‌كه‌ ده‌ڕوات تا لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ ده‌بینێت ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نۆكه‌ره‌كانی خۆی..

ئه‌وین چییه‌؟

ئه‌وین تامه‌زرۆییه‌كی (اشتیاق) به‌هێزی ده‌رونییه‌ بۆ یه‌كبوون له‌گه‌ڵ «كل». مه‌یلی ده‌رونی بۆ فه‌نابوون له‌ وه‌حدانییه‌ت دا. سه‌رچاوه‌ی ئه‌وین، جوداییه‌. ئێمه‌ له‌سه‌ر چاوه‌ی خۆمان جیابوینه‌وه‌، ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی تامه‌زرۆیی له‌ ئێمه‌دا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و یه‌كبوون له‌گه‌ڵ ئه‌سڵی خۆمان دا.

جێژنی قوربان جێژنی ژیانه

جێژنی قوربان جێژنی ژیانه جێژنی کۆتای هێنان به قوربانی کردنی ئینسانه له جیاتی ئینسان قوربانی کردنی حەیوانه.

ئیلاهى! لەوە کەمترم بمخەیتە بەر سنگى دۆزەختەوە*

پێشکەشە بەو ئازیزانەى کە لە (میحنەت)دا ئارامگر و لە (مینحە)شدا سوپاسگوزارن.

خوایەگیان! ئەى میهرەبانێک کە تروسکەى میهرەبانیت بەخشیوەتە میهرەبانان! میهرت ببەخشە بەو بەندانەشت کە تینووى قومێک لە میهرى گیانبەخشتن،..

ئیلاهى! نیازم نەوازشتە

ئیلاهى! ئەى حەبیبە تەنیاکەى دڵ و ئەى ئەنیس و هەمدەمى دڵەى تینوو! بەم زمانى نزایە و بە دڵێکى پڕ لەتکاوە، حەبیبانە و دەردەدارانە دێمە دیوانى پڕ لە"ود"و مەحەببەتت و هاناى نیازمەندیم دێنمە دیوانى بە ئەمانت.

مەعبودا! خواست و نیازى من: ناز و نەوازشى تۆى بێ نیازى نیازکێش و کەریمى میهرەبانە.

فرسەتە نورینەکان

لە مەملەکەتى ئیمان و بڕواو خواناسیدا شکۆفەى وەرزى عیبادەت وبەندایەتى لە جوانترین تابلۆیى (ڕەمەزان) یدا خۆی نمایش دەکات بۆتامەزرۆیان وڕێبوارانى ئەم کاروانى خواناسییە.

Syndicate content