هه‌وارگه‌ی دڵان

باڵوێزی ئاشتی

نووسەر: 
ئەحمەد عەبباسی

عــەزیــزم نـــووری دیدەم

ئەی پێشڕەوی خەبـاتـکـــار

بـــۆ ڕاژەی ڕێـــبـــازەکــەت 

کــاروانـیـان کــەوتـوونە کار

تاڤگەی ئەویـنــی زوڵاڵــــت

تێرئاو دەکا بــاخ و گــوڵـزار

تۆی هەوێنی ژیـنــی بێ‌ژان

بێ تۆ ماندوین و بریــنــدار

هەزارانی وەکوو "عــەداس"

ژیان چییە ... ؟

ژیان چییە؟ ئەو دەنگەیە کە لە دوورەوە دێ و نەرم نەرم پەردەی گوێت ئەلاوێنێتەوە و تاری دڵت ئەلەرێنێتەوە؟! یا ئەو بۆنە خۆشەیە کە لە پرێسکەی نەسیمەوە ئەپێچرێ و لەبەر ھەناسەت ئەکرێتەوە، بێ ئەوە بزانی ڕۆژێک ھەڵدەستی و ئەڕوانی خۆرەتاو ھەروەک ڕۆژان لە خۆرھەڵاتەوە سەری ھەڵداوە، وێنەی تازە بووکێکی شەرمن و ڕووسوور بەکراسی خارای زەردەوە لەنجەولار ئەکا. مەلی ھەڵەشە و تیژباڵ بەبەر پەنجەرەی ھۆدەکەتا ھەڵئەفڕن و چەشنی دوێردێکی تیژ ئەتڵەسی شینی ھەوا ئەبڕن. ژیان تۆمار بەتۆمار بۆنی خۆشی ھیوا و لاوی بەسەرتا ئەپژێنێ و تۆ بەھەموو بڕوایەکتەوە کە خستووتەتە ناو چوارچێوەی ئاڵتوونی زەردەخەندەیەکەوە، بەخۆت ئەڵێی «ژیان چەند جوانە! سروشت چەندە دڵاوا و بە دەھەندە!؟» تۆ وای لە پەنا پێرس و چیای شیرن و جەبەل حەمرین و قەندیلی ئاکۆ و ھەڵگورد!

تاقەدار

سەیری پاییزم مەکەن،‌ ئەمنیش بەهارێکم هەبوو

لەو‌ پەڕی بێ یاوەریدا تــــــەرزە یارێکم هەبوو

هێرشی هێنـــــــــــا شەوی ڕەش، بۆیە تۆرا خۆرەکەم

لەوشەوەیدا بۆ بەیانی مـــــن قەرارێکم هەبوو

نێو دڵم گوڵخــــــــــانەبوو، پڕ بوو لە شەتڵی ئەتڵەسی

بەختەوەرترین مرۆڤ کێیە ...؟

مادام دنیا فانییە، تەمەن کورتە، ئەرک و واجبات گەلێک زۆرن و ژیانى هەمیشەیى ئەو دنیاش لێرە و لە ئەم دنیایەدا بەدەست دەهێندرێت و هەوڵى بۆ دەدرێت و ئەم میوانخانەیەی دنیاش بێ خاوەن نییە و پەروەردگارێکى دەست ڕەنگین و داناى هەیە که سزا و پاداشتى خراپە و چاکەى لێ ون نابێت و هیچ ئەرکێک ناخاتە ئەستۆى بەندەکانییەوە گەر لە توانایاندا نەبێت؛

هەروەها مادام ڕێى ڕاست و ڕێیەک وا ئازارى تێدایە وەکوو یەک نین و هەڤاڵان و پلە و پایەکانى دنیاش تا دەرگاى گۆڕ زیاتر لەگەڵ مرۆڤدا نایەن؛

ئەوە بەختەوەرترین مرۆڤ ئەو کەسەیە کە:

زەدەخەنە

زانایان سەلماندوویانە زه‌رده‌خه‌نه‌ گەلێک زانیاری و نهێنی بێ وێنەی لە پشتە كه‌ ده‌توانێت لەسه‌ر هه‌ستی نادیار(العقل الباطن)ی مرۆڤ کاریگەر بێت.

پێغەمبەر و یارانی

قەڵەم جورئەت ناکا بێت و تۆمار بکا لە فەزڵی تۆ

لەدەرون ناسی و توێژەری و لەڕابەری و لە ئەقڵی تۆ

تۆ وەک مانگی بۆ شەوەزەنگ، خۆری ڕوەک و دەغڵی تۆ

ژین و ژیانت مەبەستە دژی زاڵم و قەتڵی تۆ

پۆشتە و پەرداخە ئەو کەسەی بەخەو بگا بەوەسڵی تۆ

بەرزو بڵندە ئەو کەسەی بە فەرمانی تۆ ڕازییە

پەست و بێ نرخە ئەو کەسەی فەرمانی تۆی لا وازییە

بەرنامەی تۆ ژین ڕێک ئەخا، بۆ خۆشبەختی و چاکسازییە

دژی گەندەڵی و جودایی و ڕەوشت و خووی بەرازییه 

تۆ پێغەمبەری تەنانەت بەڕێزە ئەسڵ و فەسڵی تۆ

جەژنانەیەک لە وانەکانی مامۆستا ناسر سوبحانی

كاتێک مرۆڤ به‌ پێى به‌یانى قورئان بۆى ڕوون کراوە كه‌ هه‌رچى شته‌ له‌ ته‌مه‌ن‌ و ڕزق ‌و خۆشی و ناخۆشى، هه‌مووى موقه‌دده‌رە و لە لایەن خوداوە بڕیار دراوە؛ واتە جگە لەو و پلانەی كه‌ خودا بۆ خۆی دایڕشتووە هیچ شتێکی تر له‌ قه‌ڵه‌مڕه‌وى حكومه‌تى ئەودا ڕوو نادات. كاتێک کە مرۆڤ ئاوەها بیركردنه‌وه‌ و تێگەیشنێکی لەلا دروست بێت، ئیتر جێى خواری ‌و لاری و بوارى قبووڵكردنى زیلله‌ت نامێنێ،

ئامۆژگاری بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان

قال ابوالدرداء رضی الله عنه:
أهل الأموال یأکلون و نحن نأکل و یشربون و نحن نشرب و یلبسون و نحن نلبس و لهم فضول أموال ینظرون إلیها و ننظر معهم إلیها و علیهم حسابها و نحن منها براء.

وه‌رگێڕان :
ئه‌بوده‌ردا ڕه‌زای خوای لێ بێت فه‌رمووی :
ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان ئه‌خۆن و ئێمه‌ش ئه‌خۆین، ئه‌وان ئه‌نۆشن و ئێمه‌ش ئه‌نۆشین، ئه‌وان (جل و به‌رگ) ئه‌پۆشن و ئێمه‌ش ئه‌پۆشین، سه‌روه‌ت و دارایی زۆریان ھه‌یه‌ که‌ بۆی ئه‌ڕوانن و ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان بۆی ئه‌ڕوانین، به‌ڵام به‌م جیاوازیه‌وه‌ که‌ ئه‌وان ده‌بێ به‌رپرسی ماڵه‌که‌یان بن و ئێمه‌ ھێچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کمان نییه‌.

بیری دوارۆژ

 

بزنێک لە تینوان داگەڕا لە کەنداڵێ، ئاوی زۆر خواردەوە و ویستی بچیتە وە ماڵێ،

کە چی هەرچەندی دەخۆنوسا وەسەر نەکەوتەوەو دەستی کرد بەناڵە ناڵێ

رێویەک لەسەر ڕا چاوی لێبوو، پێکەنیو کوتی:

چيرۆكێكى كورت و بە سوود ( ژیانی مرۆڤ)

 

 

رۆژێک سەرپەرشتیاری بینایەک لەقاتی شەشەمەوە دەیەوێ قسە لەگەڵ یەکێک لەکرێکارەکانی بکات، زۆر هاوار دەکات کرێکارەکە لەبەر دەنگە دەنگ گوێ ی لێ نیە. ناچار سەرپەرشتیارەکە ١٠ دۆلار بەردەداتە خوارەوە. کرێکارەکە ١٠ دۆلارەکە هەڵدەگرێتەوە دەی خاتە گیرفانی بێ ئەوەی سەیری سەرەوە بکات دەست دەکاتەوە بە کارکردن

Syndicate content