کلتووری

کێبەرکێی شارستانییەتەکان

  شارستانییه‌تەکان هەر لە دێرزەمانەوە هەندێکیان لەوانی دی پێشکەوتووتر بوون و پێشەنگی شارستانییەته‌ دواکەوتووەکان بوون، هەڵبەت ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ دواكه‌وتووانه‌یش لە چاوی خۆیانەوە بەو شێوەیه‌ دەر دەکەوتن، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوون وا خۆیان پیشان بدەن ئەمانیش لەگەڵ سەردەمن، ئەویش بە لاساییکردنەوەی میللەتان و شارستانییه‌تە پێشکەوتووەکان. مەرجیش نەبوو هەموو کات لاساییەکان بە بارێکی خراپدا ڕۆییشتبێتن. لەو کاتەوەی کە سوقراتی فەیلەسووف گەشتی بۆ ناوچەی میسری ئێستا دەکرد و بە حیکمەتی وان دڵگیر بوو، پاشان ڕۆژگار لە سووڕانەوەی خۆی بەردەوام بوو تا وای لێهات موسوڵمانەکان بە فەلسەفە و شارستانییه‌تیی گریک کاریگەر ببن نەک ئەوەندەیش بەڵکو کتێبی لۆژیک و فەلسەفە نەمابوو کە لە کتێبخانەی عەباسییەکاندا نەبێت.

پرسی زمانی دایکی و ئەرکی کۆمەڵگا

نووسەر: 
پێژمان حەبیبی

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لە دەرەنجامی ستەم و کارەساتێکی خوێناوییەوە لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاری کراوە. له ساڵی ١٩٥٢ی زایینی پاکستان بڕیاری دا بە زەبری زۆر، زمانی ئۆردوو بەسەر گەلانی پاکستاندا بسەپێنێت، خه‌ڵکی به‌نگاڵ به تایبه‌ت خوێندکاران دژ به‌م کاره نامرۆڤانه‌ و نادیمۆکراتییانه‌ی حکومه‌تی پاکستان ڕاوه‌ستان. خوێندکاران وه‌ک ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه و خه‌ڵک بە ئارامی خۆپیشاندانیان ساز دا. به‌ڵام حکومه‌تی پاکستان به هێزی پۆلیس هێرشی برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و تاقمێک له‌وان کوژران. ئه‌و هەوڵه‌ی پاکستان بۆ سه‌پاندنی زمانی ئۆردوو به سه‌ر زمانی زگماکی نەتەوەکانی دیکەی پاکستان، له ئاکامدا بوو به هۆی جیابوونەوەی وڵاتی بنگلادیش له پاکستان. 

زمانی زگماکی و ھەوڵەکانی ئێمە بۆ پەرەپێدانی

باسی زمانی دایکی، پانتایەکی بەربڵاوی هەیە. دێارە ئەوە مافی هەر مرۆڤێکە کە بە زمانی زکماکی خۆی لە یەکەم پلەدا شارەزایی ببێ و بخوێنێ و بنووسێ. هاتنەکایەی زمانی دووهەم وەک دیاردەیەکی دەرەکی، لە کاتێکدا کە منداڵ هێشتا نەیتۆانیوە لە زمانی دایکی خۆی شارەزایی ببێ، دەتۆانی زۆر دەوری نەرێنی ببێ لە ژیانیدا. یەکێک لەوانە دواکەوتنی منداڵ لە خوێندن و خوێندنەوەیە، بە واتایەکی دیکە بە نەخوێندەواری مانەوەی منداڵەکانە. وەک ژیانی ئاسایی ڕەنگە زۆر کەس هەبێ لە دەوروبەرمان کە بەو هۆیەوە نەیتۆانیوە سەرکەوتنی ئەوتۆی لە ژێانی خۆێندەواریدا هەبێ.

ئاژه‌ڵان مه‌خلووقی جوانی خودان

نووسەر: 
شێرکۆ مەحموود

خودای مه‌زن و بێ هاوتا لەم جیهانه‌دا هیچ شتێكی بێهوودە و لەخۆڕا دروست نه‌كردووه‌ (إنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ*القمر 49).

هه‌موو بوونه‌وه‌رێكیش له‌و كه‌ونه‌ كاری خۆی به‌رێكی ده‌كات و كاراكته‌رێكی زۆر گرنگیشه‌ له‌ ڕگرتنی به‌ڵاننسی گۆی زه‌وی(وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى). هه‌ر كاتێكیش مرۆڤی عه‌جوول و بەپەلە، ده‌ستكاری هه‌ر بوونێكی به‌ گیان و بێگیانی ئه‌و كه‌ونه‌ بكات، ئه‌وا زیانێك بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌ر دروست ده‌كات. جگه‌ له‌ مرۆڤیش هیچ كائینێك، له‌و فیتره‌ت و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دانراوه‌ لا نادات (قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى).

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبى «ده‌سه‌ڵاتى كه‌لتوورى زاڵ»

كتێبێك به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى كه‌لتوورى زاڵ (به عەڕەبی=سلطة الثقافة الغالبة‌)، له‌ نووسینى: ئیبراهیم ئەلسوکران، كه‌ نزیكه‌ى 250 لاپه‌ڕه‌یه‌ك ئه‌بێت و چاپى 2014یه، باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ندێك له‌و ڕۆشنبیرانه‌ى له‌ جیهانى ئیسلامیدا، كه‌ سه‌رسامن به‌ سیسته‌مى لیبڕاڵى و كه‌لتوورى ڕۆژاوا، به‌گومانه‌وه‌ ئه‌ڕواننه‌ فیكر و كه‌لتوور و مێژووى ئیسلامى، كه‌لتوور و شارستانییه‌تى ڕۆژاوایان كردووه‌ به‌ تەرازوو، ده‌قه‌كانى قورئان و سوننه‌ت و سه‌رچاوه‌ زانستى و مێژووى ئیسلامى، پێ ئه‌پێون ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شارستانییه‌ت و كه‌لتوورى ڕۆژاواى خاوه‌ن پێگه‌ و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كی نه‌گرته‌وه‌، یان ته‌ئویلى ئه‌كه‌ن، یان له‌ ڕه‌و

خەسارناسیی شێوازی بەکارهێنانی ئەدەبیاتی ئایینی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان

ئەگەر لە پەنجەرەی دروون ¬ئایینییەوە بڕوانینە باسەکه یان ئایین وەکوو مەعنەوەییەت تەماشا بکەین، بۆچوونەکان جیاواز دەبن. زۆر کەس ئەدەبیاتێک به هی دین دەزانن کە بەدیهێنەرەکەی دیندار بووبێ. بۆچوونێکی تر ئەدەبیاتێک کە هێمای دین و دینداری تێدا بێت به ئەدەبیاتی دینی دەزانێت، وەکوو -داستانێک کە لەودا- کەسێک نوێژی تێدا بکات یان بچێتە مزگەوت و مەزارگەیەک. زۆربەی داستانەکانی دوای ئینقلاب لە ئێران لەم جۆرەن. یانی پیاوی ماڵەکە، باوکەکە ڕواڵەتی پیاوێکی دینداری هەیە، تەسبێحی پێیە بەڵام لە فکر و هزری دینی و لە هەست و ئەزموونی دینی خەبەرێک نییە. جاری واشه نیشانەگەلێک لە دین دەبیندرێ یان ئاماژە بە ڕووداوی ئایینییە بەڵام هەر ڕووکەش و ڕواڵەتە.

هێمن و هەستی پێی مردن

بەپێی پێداچوونەوەی زەمانی ڕابردوو، وا دیارە ڕۆژی پێنج‌شەممە ۲۸ ی خاکەلێوەی ٦۵ بوو کە لەگەڵ خوابەخشیوان کاک عەلی‌حەسەنیانی و مارفاغا شێخاغایی چووینە ورمێ. هەر کەس بە شوێن کارێک‌دا؛ کاک عەلی کە وەکیل بوو بۆ دادگوستەری و منیش کە دەفتەرداری بووم بە شوێنی‌دا. دوای ئەوەی لە کاران بووینەوە، هەرسێکمان لە دەفتەری گۆواری سروە و لای مامۆستا هێمن یەکترمان گرتەوە.

7هۆکاری سەرنج ڕاکێش و جیاوازی «ماریۆ بارگاس ئیۆسا» بۆ خوێندنەوەی کتێب

ماریۆ بارگاس ئیۆسا(به ئیسپانیایی:Mario Vargas Llosa)، لە دایکبووی سالی 1936 و بەرندەی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات له ساڵی 2010، یەکێک له ناودارترین نووسەرانی ئامریکای لاتینه. ئەو ڕۆمان نووسە پێرۆییە لە ساڵی 1994، وەک ئەندامی ئاکادێمیای ئیسپانیا هەڵبژێردراوە و لە زۆربەی زانکۆکانی ئامریکا، ئامریکای باشوور و ئورووپا وانەی گوتۆتەوە. ئیۆسا لە ساڵی 1995دا توانی خەڵاتی سێروانتێس(Cervantes Prize) -گرینگترین خەڵاتی ئەدەبی نووسەرانی ئێسپانیۆلی زمان- بەدەست بێنێ.

با بۆ "عەفرین" دڵ بە خەم بین

نووسەر: 
ئەحمەد عەبباسی

لە ڕۆژی 29 بەفرانباری 2717 کوردی دەوڵەتی زلهێز و داپڵۆسێنەری تورکیە هێرشی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردوستان دەستپێکرد، لەو ڕێکەوتەوە تا هەنووکە چەندین هەڵوێست و لێکدانەوەی جیاواز لەلایەن تاک و گرووپگەلی هاوزمانمان ـ بێ‌گوێدانە ناو و ئایدۆلۆژیا و ئینتیمایان ـ خراونەتەڕوو:

1ـ هێندێک ئەو شەڕە بە شەڕی کورد و ئیسلام وێنا دەکەن و دەیانهەوێ گەلی کوردی موسوڵمان لە گەڵ ئایینی لەمێژینە و سەدان ساڵەی کە لەگەڵ ناخ و خوێن و پێست و ئێسقانی ئاوێتە بووە، بەشەڕ بدەن و بیروباوەڕەکەی لەبەر چاوی ناشیرین و دزێو بکەن و ڕەگ و ڕیشاڵی کەلتوور و ژیار و مێژووی دەربێنن و ماڵ کاول و دەست بەتاڵ بیهێڵنەوە...

منداڵان و گەشەکردنی وڵات

منداڵە گوڵەکان سڵاو. من موحسین ڕەنانیم، مامۆستای بەشی ئابوری زانکۆی ئەسفەهانم، ساڵانێکە لەبارەی خۆشبەختی وڵاتەکانەوە کتێب ئەخوێنمەوە، من زۆرم منداڵان خۆش ئەوێت، ئێستا سەرقاڵی نوسینی کتێبێکم و ئەمەوێن بیسەلمێنم گەشەی هزری و بیرکردنەوەى منداڵ چۆن وڵات بەرەو خۆشبەختی و پێشکەوتن ئەبات.

Syndicate content