ئه‌ده‌ب و هونه‌ر

ئامۆژگاری خه راپ

نووسەر: 
لێۆ تۆلستۆی

له وڵاتێکی سه وز و جوان بارگینێک وماینێک ده ژیان ، بارگینه  گه لێ ماندوو ماینه ش بێکارده هاتوده چوو، ڕۆژێک، ماینه، له بن گوێی بارگینه ی خوێندو گوتی:هه ی بێ ئاقڵی به سته زمان، تۆ نه ژیانت هه یه و نه خه رمان، له جیات تۆ بم که ده نگیان دام بۆ کارێ،به جوته ده م و لوتیان  دێنمه خوارێ. وه کومن بژی ئازاد و سه ربه ست، بۆچی بۆ ئینسان بویه ژێر ده ست؟!

ئوسوڵ عشرینی ئیمام به‌ننا ئەسڵی دوانزە ھەم«بیدعەی بچووک،گوناھی سووک»و ئەسڵی سیانزەھەم «چاکان و پاکان»

وەک گوناە گەورە و بچوکی ھەیە

بیدعەیش، ھەم قورس وھەم سوکی ھەیە

ھەندێ بیدعە ھەن بیدعەی بچوکن

تەواو تێکدەر نین لەبەر چاو سوکن

بیدعەی ئیزافی ئەوبیدعەتانەن

نزیکن لەدین کەم جێگەی تانەن

ئوسوڵ عشرینی ئیمام به‌ننا ئەسڵی یانزەھەم«ھەوای ناڕەوا»

بیدعە،ئاکاری حەز و ھەوایە

دەیخەنە پاڵ دین کە ناڕەوایە

بە تایبەت دەبێ بەشی عیبادات

دوور بێ لە فێڵ و بیدعەت و عادات

ھەر شتێک زیادە بخرێتە سەر دین

یا لێی کەم بکرێ بێ عیلم و یەقین

مایەی شێواندن بەرنامەی خوایە

ھۆی چارەڕەشی ھەر دوو دنیایە

پیرى فیکر

نووسەر: 
گۆران عەباس

پێشکەشە بە کەسایەتى ناودارى ئیسلامیى جەنابى مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین

لەم وادى غەیرە زی زەرعا

چ باخێکت بەرهەم هێنا

چەند نەمامى تاک و تەنهاى روو لەچەندلات کردە برا

چەند فتیلەى کزکز سوتویى دوکەڵک کردە چرا

هۆ باخەوان.. چ باخێکت هێنایە بەر

چەند دارى بەردارى بەرزت کردە هاودەمى

نەمامى بێ بەرى نەونەمامى جوان.

ئوسوڵ عشرینی ئیمام به‌ننا(به‌شی دوهه‌م)

ئەسڵی شەشەم«قورئان و سوننەت»

جیا لە فەرمودەی ڕاستی پێغەمبەر

کە پارێزراوە و پاکە و موعتەبەر

قسەی ھەرکەسێک لێک دەدەینەوە

وەردەگرین یا خۆ پێی دەدەینەوە

ئەو فەرمودانەی سەلەف و خەلەف

ئوسوڵ عشرینی ئیمام به‌ننا(به‌شی یه‌که‌م)

پێشەکی:

بەناوی خوای بەدیھێنەر :: باسێک بۆ بیسەر و خوێنەر

کاتێ ھەمو لەژێر چەتری دینداریدا، بوینە برا  و ئاڵای بەرزی یەکیەتیمان بۆ ھەڵکرا،ئیتر ھەمو بە ھەستێکی پاک و خاوێن، پیشاندەری ڕاستەڕێگای بەختەوەرین، بەدڵ،خیرخوازی یەکترین.

ڕه‌مه‌زان، هه‌ناسه‌ی ژیانه‌وه‌

مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان وێستگه‌یه‌كی گرنگ و بایه‌خداره‌ بۆ خۆ نوێكردنه‌وه‌ و به‌خۆداچوونه‌وه‌، ڕه‌مه‌زان ڕۆحێكی بزوێنه‌ر و نه‌فخه‌یه‌كی پاكی ژێنه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ژیانه‌وه‌ و بوژانه‌وه‌، ڕه‌مه‌زان هه‌ناسه‌یه‌كه‌ بۆ زیندووبوونه‌وه‌ و بڕست و توانایه‌كی فراوانه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌، ڕه‌مه‌زان ده‌رگایه‌كی كراوه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوای میهره‌بان و هه‌لێكی زێڕینه‌ بۆ ته‌وبه‌ و په‌شیمان بوونه‌وه‌،

ره‌مه‌زان

ئه‌م مانگه مانگی به‌رزی ته‌قوایه

هۆی سه‌رکه‌وتنی خاوه‌ن بڕوایه

تێکوشین به‌هۆی مانگی شانازی

به‌ڵکو زاتی حه‌ق لێمان بێ ڕازی

تامەزرۆی ئەوین

«بۆ مانگی پڕ پیت و بەرەکەتی ڕەمەزان»

بەریدی گوڵ

موژدەی بەرزی وەرزی ھێنا

ئەوا دیسان بەھاری دڵ، جارێکی تر سەری ھەڵدا

تاسەو ئاوات بو بە سەوزە بۆ باخی دین

کەوتە کەنین خونچەی ئەوین

داری ئیمان، بە لایلایەی سروەی بەیان کەوتە سەما

بۆنی چرۆی تەرچکی خەڵفی ئامانجە، کونج و کەلێنی دەرونی ئاخنیوە

دەڵێن  درگای  بەھەشتی خوا ئاوەڵایە

لە بەهاری عەرەبیش!

نووسەر: 
عومەر کامووسی

لەو شوێنە کە جێی گەشت و گوزارە و هەلی خۆمە

قول قول مەدە دەستم، کە ئەوینداری مەڵۆمە

من لەبۆ ڕوویی گەش و نەرمەبزان تامەزرۆمە

من لەدوی بۆنی گوڵی خۆم دەگەڕێم و مڵومۆمە

مەچەکی دڵبەری هاودڵ، لابەری داخ ودڵۆمە 

پێم وایە کە دنیا لە دەسمدا وەکو مۆمە

Syndicate content