ئه‌ده‌ب و هونه‌ر

خاڵی خۆشەویستم کێ بوو؟

هەر لەو کاتەی کە چاوم کردەوە و کەساکانی دەورووبەرم ناسین، جگە لە دەستی میهرەبانی دایک و بابی دڵسۆزم، دەستێکی تریش بەردەوام لەسەر سەرم بوو، دەستێکی میهرەبان پڕ لە سۆز و خۆشەویستی کە پڕ بە دڵ ئارامی پێ دەبەخشیم، دەستێکی میهرەبان کە وەک چیایەکی بەرز و ڕاوەستاو لە پشتم بوو, لە هەمبەر کێشە و گرفتی ژیان، کۆڵەکە بوو لە ژیانمدا.
ئەو دەستە سۆزدارەی کە بە هێزەوە لەسەر شانمی دادەنا و فێری وانەی ژیانی دەکردم، فێری خۆشەویستی و مرۆڤ دۆستی دەکردم … ئەو دەستە, دەستی میهرەبان و دڵسۆزی خاڵە جەلیلم بوو.

بۆ شاعیری ناوداری هەورامان، مەجید بەگی هیدایەتی داریان

بەڕێزان پرسەی کەسایەتی دیارو خۆشناوی کۆمەڵایەتی و ئەدەبی ناوچەی هەورامان، خوالێخۆشبوو مەجید بەگی هیدایەتی داریانی دوێکە سێ شەممە (۱۳۹۳/۸/۲۰) لە مزگەوتی حەزرەتی عەبدووڵڵای داریان بەڕێوە چوو. نیوەڕۆدوا بە ئامادەبوونی بەشێکی دیاری فەرهەنگیان و شاعیران و ئەدەب دۆستان وە هەروەها بە هاوڕێیەتی ئاپۆرەی خەڵکی شەریفی ناوچەکە، پرسەکە گۆڕا بە کۆڕی رێزلێنان و بەندەش لەوێ وتارێکم پێشکەش کرد کە تیایدا بە چەن تایبەتمەندی کەسایەتی خوالێخۆشبوو بە کورتی ئاماژەم کرد کە پوختەکەی لێرا دەخەمە بەردەستتان.

خۆشەویستى لەنێوان واتاى دروست و شێوێنراودا

بەبۆچوونى من بۆ ئەوەى لە بابەتى خۆشەویستى تێبگەین پێویستمان بە هەناسەیەکى ئاسمانیانە هەیە، ئەگەر لەو هەناسەیە بڕاین ئیدى ئەوە نەعیشقء نە خۆشەویستى بوونى نیە، هەروەک ئەوەى لە ئەخلاقدا فەلسەفەى ئەخلاق دواى ڕازى بوون بە وەڵامى ئەو پرسیارەى کە بۆچى من ئەخلاقیانە بژیم؟

وێنەی ھونەری لە شێعری بێسارانیدا

 

 

»ھەموو وشە و وتەیەک بۆ خۆی وێنەیەکی تایبەت لە مێشکا پێک دەھێنێ. جا ئەگەر کەسێک کارێکی وای کرد کە ھاوکات لە گەڵ پێکھاتنی وێنەکەدا وێنەگەلێکی تریش بە ھۆی بەرامبەر بوون یا لەیەکچوون یا دژی یەکبوون و یا وەکو یەکبوون و ھۆکانی ترەوە لە مێشکا بنەخشێن، ئەوسا کارەکەی ئەبێتە کارێکی شاعیرانە و ئەو وێنەیەش ئەبێتە وێنەیەکی ھونەری لە شیعرەکەیدا. بەم پێیە جاری وا ھەیە شاعیر وێڕای بەکارھێنانی وشەی «ئاو» سەرنجیشمان ڕادەکێشێ بۆ لای «بلوور» و لە یەکچوونی بلوور و ئاومان دێنێتە بیر یا وێڕای ناوبردنی شەو،  سەرنجمان بۆ دژایەتی شەو لە گەڵ ڕۆژ ڕادەکێشێت بە واتیەکی تر شاعیر لە ھەوێنی خەیاڵەوە، مێشک دەخاتە خەیاڵ کردنەوەوە «.

یا رسول الله...

نووسەر: 
شه یما که ریمی

 

 

 

پێنووس له وه سفت مات و داماوه

عه قڵ و خه یاڵ و زمان به سراوه

ناگونجێ وه سفت له زوان و خامه م

ده فته ری بیرم که می هێــــــناوه

ئه و کاته ی بیستم ناوی شـــیرینت

ده روازه ی به هه شت بۆ من کراوه

کام ساته‌؟

 

ئه‌و ساته‌یان دونیا پڕ بوو له‌ زوڵم و زۆر

زوڵم ئه‌کرا به‌ خۆڕایی به‌ هه‌زار جۆر

ئه‌و ساته‌یان که‌وا دونیا بێ سه‌فا بوو

دۆست له‌ هه‌قی دۆسته‌کانی بێ وه‌فا بوو

حورمه‌ت نه‌بوو،ڕه‌حم نه‌بوو،شه‌رم نه‌بوو

ڕۆڵه‌ له‌ هه‌ق دایک و باوکا گه‌رم نه‌بوو

ئه‌و ساته‌یان که‌وا ژیان گشت ئاڵۆز بوو

ئه‌و ساته‌یان ڕووی ئاوێنه‌ ته‌پ و تۆز بوو

ئافره تی به دین

نووسەر: 
شیما که ریمی

 

 

 

ئافره تی به دین ،خۆشکی موسڵمان

کیژوڵه ی عه فیف ئه ی خاوه ن ئیمان

قه ت دامه نیشه، بێکار له کۆڵان

به ڵکوو تێکۆشه ،له ڕێگای قورئان

 

له هه موو کاتدا ،ڕێبواری دین به

زانایه سه ربه رز، ساحیب یه قین به

ئارامی ماڵ و ئاسمانی شین به

مۆبه لیغ ئیسلام ،بناغه ی ژین به

گه‌ڕان وه شوێن نه‌ختینه‌دا

 

مه‌وله‌وی له مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی‌دا چیرۆکی پیاوێکی هێناوه که خوازیاری نه‌ختینه‌ بوو، هه موو کاتێ له باره‌گای خودای تاکی ته‌نیا به‌و په‌ڕی لاڵانه‌وه‌وه ده‌پاڕاوه؛ خودایه ئه‌م هه‌موو نه‌ختینه‌یه خه‌ڵک له ژێر خاکیان کردوه‌و بۆ خۆشیان وه ژێر خاکه‌وه کراون و مردوون و که‌سێ که‌ڵکیان لێ وه‌رناگرێ! ده‌سا خودایه نه‌ختینه‌یه‌کم پێ پپشانده تا وه‌کوو هه‌ڵیکه‌نم و یه‌ک ژیان به ئاسووده‌یی بژیم. 

دوڕویی

قه له ڕه شه  که زانی کوتره کان دانه وێڵه یان به ئاسانی وه گیر ده که وێت ڕه نگی سپی ده خۆ
 هه ڵسو وخۆی وه ک کۆتره کان لێکرد ، ماوه یه ک له به ینیان مایه وه تائه وه ی که ده ستی 
کرد به قڕه وقڕو شته که ی لێ خرا کرده وه جا خودا وه ت حه سێنی له ده ست کۆتران ، خۆ 
نازانی چیان به و قه له ڕه شه یه کرد؛

میهره‌بان‌تر له باوک

وه‌رگێر: 
عرفان زۆمۆررۆدی

 

چه‌ن سال لێره‌و پێش له یه‌کێ له ویلایه‌ته‌کانی باشووری هیندستان له کۆڕێکدا که سه‌باره‌ت به خودا به‌سترابوو پیاوێ ده‌ستی کرده وتارو و گوتی:«هه‌مووی ئه‌م وتانه‌ی که سه‌باره‌ت به خودا وتراوه‌و ده‌وترێ هه‌‌ر هه‌مووی که‌شکه و بێهووده‌یه. خودایێ له ئارادا نییه، خودا جگه له خورافه، هیچی‌تر نییه؛ که گروپێک بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک دروستیان کردووه. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خودا بوونی هه‌یه ده بێ له ماوه‌ی سێ خوله‌کدا گیانی من بستێنێ» 

کات ژمێڕه‌که‌ی به‌رز کرده‌وه‌و چاوی تێبڕی.

Syndicate content