ئه‌ده‌ب و هونه‌ر

ئه م ده ورا نه هه وڵی ئه وی

 

خــوینه وارو ، لــی زانـه کان

خاوه ن بیــره ، میــزانه کان

لایه ن گران ، گه ل و میلله ت

دوژمنانی،خاری و زیلله ت!

برا  و خـۆشکان ، به ڕیـزا نم

دل سوزان دین ، عه زیــزانم

ئه وا دوژمن ، به بیــری لار!

هه موو هیزی ،خستوته کار

مه دحی ئاخرین ناردراوی خوای مه زن حه زره تی موحه ممه د(ص)

 

 

هونراوه ییک له سه ر مه دحی پیغه مبه ری خودا صلی الله علیه و علی آله و صحبه و سلم

 

ئه ستیره ی گه ش له ئاسوی ژین                     هـــــه تاوه که ی رووناکــــی دین 

ماموسـتاکـه ی ده رسی ئـه ویـن                      ئـــــه ی سیـــــــد للمـــــرســلین 

چیروکی ئافره تیکی نیقاب پوش

 

ئافرەتێکی موسڵمان کە نیقابی پۆشی بوو خەریکی بازار کردن بوو لە یەکێك لە سووپەرمارکێتەکانی فەرەنسا کاتێك تەواو بوو چو بۆ شوێنی حیساب کردن و پارەدان بۆ ئەوەی نرخی کاڵاکانی بدات لە شوێنی حیساباتەکە ئافرەتێکی بە ئەصڵ عەرەبی لێ بوو _سەیری ئافرەتە نیقاب پۆشەکەی کرد بە شێوەیەکی گاڵتە جاری دواتر دەستی بە ژماردنی کاڵاکان کرد بە شێوەیەك کە کاڵاکانی دەشێواند لە سەر مێزەکە.

ڕۆشنبیرانی کوردستانی ئێران له‌سه‌ر کۆچی شێرکۆ بێکه‌س ئه‌دوێن

 

 

هێشتاکە دونیای ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی لە خەمی لەدەستدانی فەلەکەددین کاکەیی دەرنەهاتبوو کە هەواڵی مەرگی شێرکۆ بێکەس، دیارترین شاعیری سەدەی بیست و یەکەمی کورد، بڵاوبووەوە و نووسران و شاعیرانی کوردی بێکەس تر لە هەرکاتێکی دیکە کرد.

شێرکۆ بێکه‌س له‌ کورته‌یه‌کدا

 

شێرکۆ فایه‌ق کوڕی‌ عه‌بدوڵڵا به‌گی‌ کوڕی‌ کاکه‌ حه‌مه‌، کوڕی‌ شاعیری‌ ناسراوی کورد فایه‌ق بێکه‌س، رۆژی‌ 2 / 5 / 1940 له‌ گه‌ڕه‌کی‌ گۆیژه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایک بووه‌.

به‌ره‌و ڕزگاری(3)

وه‌رگێر: 
عێرفان زۆمۆڕڕۆدی

 

 

به‌شی سێھه‌م و کۆتایی (سه‌رده‌می ئیمانی)

له‌م ئان و ساتا ده‌نگێکی ڕه‌سه‌نی پڕ له‌ گیانی دڵ گه‌شێن، گوێی زرینگاندمه‌وه‌. سه‌یری ئاسۆم کرد ڕووناکی زه‌رده‌په‌ڕ مزگێنی کۆتایی شه‌وی چاره‌نووسی پێم دا. ئه‌و ده‌نگه‌ ڕه‌سه‌نه‌ شیرینه‌ وه‌ک چریکه‌ی باڵنده‌ی به‌ره‌ به‌یان. دڵی ھه‌ر دڵدارێکی ده‌فڕان. ده‌ڵێی ئه‌و له‌م ماوه‌یه‌شدا ھه‌ر ھاوڕێ بووه‌ له‌ گه‌ڵما. ئێستاکه‌ حاڵی من باش ده‌زانێ و ده‌یەوێ بمسپێرێته‌ ده‌س خاڵۆ ڕێبواری ڕێگای حه‌قیقه‌ت.

من هه ر ئه مرم

نووسەر: 
سوران محمد

له‌ پاركێكى ناوه‌راستى شار دانیشتبووم،، كووڕێكى نزیكه‌ى 30 ساڵ هاته‌ ته‌نیشتمه‌وه‌و دانیشت.. به‌ جیاوازى هه‌ڵسوكه‌وت و ڕووخسارى زانیم كه‌ پێ ئه‌چێت كێشه‌یه‌كى هه‌بێت..

ڕەونەقی ڕەمەزان

 

 

ڕەمەزان! ئەی مانگی نور! ئەی وەرزی گەشانەوەی ڕۆح و بووژانەوەی دەروون! خێرهاتیەوە ئەی مێوانە خۆشەویست‌و ئازیزەكە، خێرهاتیەوە ئەی مێوانە ئارامبەخش‌و پڕ خێرو فەڕو بەرەكەتەكە، خێرهاتیەوە‌و خێرت هانی ئەی مانگی ڕەونەقبەخشی نێو مانگەكان، بەخێرهاتی‌و عەیامێكە چاوەڕوانی هاتنەوەی ڕووی گەش‌و دەستی پڕو خەرمانی پڕ تفاقت دەكەین، بەخێرهاتی‌و لە پێشوازی قدومی خێرتدا بەرزەپێ‌ ڕاوەستاوین، چاومان بڕیوەتە ئاسمان‌و بە دوای (هەڵاڵەی هیلال)تدا لە ئاستانەی هاتندا هەڵكورماوین‌و دەم‌و زارمان پڕ كردووە لە (هەلهەلەی) شادی‌و خۆشی بەخێرهاتنەوەت.

ئاکامی لاسایی

 

قه‌له‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ جێگای له‌بار            له‌ ناو باخ لێ نا بۆ قه‌ڵای کۆسار

دیتی که‌وێکی نازدارو وێڵه‌                 له‌ داوێنی کێو بێ فڕو فێڵه‌

بێ وێنه‌ که‌وێک به‌ ته‌واو جوانی           که‌ بۆته‌ ئاشقی گووڵزارو کانی

واتێ ده‌پڕێ له‌و پنگ بۆ وپنگه             قه‌دو باڵاکه‌ی چه‌ند شۆخ وشه‌نگه‌

عیرفانی حەزرەتى مەولەوى

نووسەر: 
سیروان فریدون

بە داخەوە چەند ئەدیب و نووسەرێکى کورد پێداگرى لە سەر ئەوە دەکەن کە مەولاناى کورد حەزرەتى مەولەوى شاعیرێکى عیرفانى نەبووە ، ئەڵبەتە تاوتوێکردنی ئەم بابەتە زۆر درێژە دەکێشێ ، لێرەدا تەنیا چوارینەیەکى ئەم شاعیرە مەزنە دەخەینە روو و بە پێی توانا راڤەی دەکەین ، ئەوجا بڕیار بدەن کە ئایا حەزرەتى مەولەوى شاعیرێکى عیرفانى بووە یان نا...

Syndicate content