
ئیمام ئەحمەد ڕهحمهتی خوای لێ بێ فەرمووی:
خەڵک پێویستیان بە زانستە، زیاتر لە پێویستیان بە خواردن و خواردنەوەیە.
چونکە خواردن وهخواردنەوە لە ڕۆژێکا جارێک یان دوو جار پێویستت پێ ئەبێت، کەچی زانست بە قەد ژمارەی ھەناسەکان پێویستت پێ ئەبێ.
ئاگاداری پیاوەتیت بە، نەکەی بیدۆڕێنیت:
ئیمامی شافیعی فەرموویەتی:
سوێند بەخوای گەورە ئەگەر بزانم ئاوی سارد شتێك
لەپیاوەتیم کەم ئەکاتەوە نایخۆمەوە تەنها ئاوی گەرم نەبێت.
انتهى من "آداب الشافعي ومناقبه" (ص/٦٤)
قال الإمام الشافعيُّ:
«وبلغنا أنه كَانَ يُقَالُ: إنَّ الدُّعَاءَ يُستَجَابُ فِي خَمسِ لَيَالٍ: في لَيلَةِ الجُمُعَةِ، ولَيلَةِ الأضحَى، ولَيلَةِ الفِطرِ، وأولِ لَيلَةٍ مِن رَجَبٍ، ولَيلَةِ النِّصفِ مِن شَعبَان».
ئیمامی شافعی دەڵێت: «پێمان گەیشتووە کە دەیانوت: دوعا لە پێنج شەو وەردەگیرێ: لە شەوی جومعەدا، شەوی جەژنی قوربان، شەوی جەژنی ڕەمەزان و یەکەم شەو لە مانگی ڕەجەب و شەوی نیوەی مانگی شەعبان».
كتاب الأمُّ للشافعي (٢٦٤/١).
چهند وتهیهكی جوان سهبارهت به قوڕئان
خۆزگە تەنھا خۆم بەقوڕئان سەرقاڵ ڪردایە، خۆزگە جگە لە قوڕئانخوێندن ھیچی ترم نەخوێندبایە...
سهفيان سهورس
پەشیمانم لەوەی ڪە زۆربەی ڪاتەڪانم بەقوڕئان نەبردە سەر.
ئیبنی_تهيمییه
بەخوا ناگەنە لوتڪەی خواپەرستی تا خوداتان خۆشنەوێت. ھەرڪەسێڪ قوڕئانی خۆشویست، با بزانێت خودای خۆش دەوێت و خوداش ئەوی خۆش دەوێت.
سهفيان بهنعيينه
قوڕئان بخوێنن، چونڪە خودا ڪەسێڪ سزا نادا دڵی پڕ بێت لە قوڕئان.
أبوأمامةالباهلي
ئەوەی دەیەوێت زانست فێر بێت، با قوڕئان فێر بێت. چونڪە زانستی سەرتا و ڪۆتایی تێدایە.
ئیبنی مهسعوود
ئەو ماڵەی قوڕئانی زۆر تێدا دەخوێندرێت پر دەبێت لە خێر و بەرڪەت بۆ ھەموو خانەوادەڪە و پڕ دەبێت لە فریشتەڪان. ئەو ماڵەی قوڕئانی تێدا ناخوێندرێت بەرەڪەتی تێدا نامینێت و دەبێتە جێی شەیتان و جنەڪان.
ئهبووهوڕيره
ئەوەی منی بەرز ڪردەوە، ئەم قوڕئانە بوو.
الأعمش
ئەوەی قوڕئان وەرنەگرێت، فەقیر و ھەژارە. ئەوەی ھەڵی دەگرێت دەوڵەمەندە و دوورە لە ھەژاری.
حهسهنی بهسری
ھەرچەندە قوڕئان زیاد بخوێنم، بەرەڪەت زیاتر دەبێت لە ڪاتم، ھەتا وام لێ ھات ڕۆژانە دە جوزم دەخوێند.
ئهحهد السلف
چەند قوڕئان بخوێنیت، ئەوەندە ڪاری دونیات ئاسان تر دەبێت.
إبراهيم بن عبدالواحدالمقدسي
ڪاتێ قوڕئانم زۆر دەخوێند، فەرموودەڪانی خۆشەویست زیاتر تێدەگەیشتم.
الضياء
ئەوانەی پێش ئێوە تێڕوانینیان وابوو ڪە قوڕئان پەیامی ڕۆژانەیە. بە شەو تێدەگەیشتن لێی و بە ڕۆژ ڪاریان پێ دەڪرد.
حهسهنی كوڕی عهلی
ئەگەر دڵت خاوێن بوو، قەت تێر نابیت لە قوڕئان.
عوسمانی كوڕی عهففان
قوڕئان بخوێنن. چونڪە عەقل و ھۆش و ڕووناڪی و كانیاوی زانستی تێدایە.
ڪعب الأحبار
چۆن ھەست بە نزیڪ بوونەوەی خودا بڪەم؟؟ بە قوڕئان و بە زانست.
ذو_النون
خۆشی لە سێ شتە: نوێژ و قوڕئان و زیڪر، ئەگەر ئەمەت دۆزییەوە بزانە مزگێنی بەڕوتا ڪراوەتەوە. ئەگەر ئەم سێ شتەت نەبوو یان ھەت بوو، بەڵام خۆشی و چێژت لێ وەرنەگرت، ئەوە بزانە دەرگات لێ داخراوە.
حهسهنی بهسری
تەمەن و دڵ و ماڵەڪانتان جوان و تەعمیر ڪەن بە قوڕئان.
قتادة
دڵت وەڪ ھەگبەیە. ئەو ھەگبەیە پڕ بڪە لە قوڕئان.
ئیبنی مهسعوود
قوڕئان بخوێنن و ڪاری پێ بڪەن و منداڵەڪانتان فێر بڪەن. سپەی پاداشتی وەردەگرن و پرسیارتان لەسەری لێ دەڪرێت. قوڕئانتان بەسە وەڪ یادەوەرییەڪ.
عهبدوڵڵای كوڕی عومهر
ئەگەر دەتەوێ خۆت بەراورد بڪەی لەگەڵ پیاو چاڪان. بزانە قوڕئان چەند خۆشەویستە لە لات.
ئیبنی قهییم
قال الإمام الشافعي رحمه الله:
«إذا وجدتم في كتابي خلاف سنة رسول الله ﷺ فقولوا بسنة رسول الله ﷺ ودعوا ما قلت».
واته: ئەگەر لە پەرتووکەکانی مندا شتێکتان بینی پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەری خوا بووﷺ، ئەوە کار بەسوننەتەکە بکەن و واز لەوە بێنن کە من وتوومە.
[ صـفـة الـصـفـوة | ٥٥٦/٢ ]
عەمری ڪوڕی عاس دەفەرموێت:
سەرسام بووم بە قسەی ئافرەتێڪ!
کاتێک بەلامدا تێپەڕی مەنجەڵێکی پێبوو سەری داپۆشی بوو، لێم پرسی ئەوە چییە پێت؟
ئەویش وتی ئەی بۆ دامپۆشیوە؟!
فێربە لە نهێنی کەس مەپرسە، بەدوای نهێنی کەس مکەوە، گەر بیەوێت خۆی پێت دەڵێت
قال رسول الله ﷺ: «من حسن إسلام المرء تركه ما لايعنيه» (حديث حسن رواه الترمذي وغيره)
واتە... لە جوانترین ڕەوشتی موسوڵمان ئەوەیە شتێک پەیوەندی بەوەوە نەبوو، پرسیاری لێ نەکات.
قالَ لُقْمَانُ الحَكيم رَحِمَهُ اللَّهُ تَعَالَى:
يَا بُنَيَّ ما نَدِمْتُ عَلَى الصَّمْتِ قَطْ، وَإِنْ كَانَ الكَلامُ مِنْ فِضَّةٍ فإنَّ السُكُوتَ مِنْ ذَهَبٍ واته:
ئەی کوڕی خۆشەویستم، هەرگیز لە بێدەنگبوون پەشیمان نەبوومەوە، ئەگەر قسەکردن لە زێو بێت، بێگومان بێدەنگی لە زێڕە.
[الزهد للإمام أحمد (١٢٧)]
ترسناکترین بت ئهو بتهیه که دیار نییه، ونه، له دووتوێی سینهدا خۆی حهشار داوه... بهخۆسهرسامبوون، به کهمڕوانین لهوانی دی، گیردان به ڕووکهشهوه، که ههموو سرووتهکان -به نوێژیشهوه- ڕووکهشن و دڵپێخۆشکردنیان، ئاماژهی مهترسین، نیشانهی شیرکێکی ڕیشهدارن، که وهک وهرهمێکی پیس له بنهوه له گهشهدان و لهپڕ له پێت دهخهن و دەتکوژن.
قانع خورشید
جاڕنامەی مافی مرۆڤ دەڵێ:
هەموو مرۆڤێک بۆی هەیە فێری خوێنەواری ببێ!
ئیسلام دەڵێ: خوێنەواری و زانستفێربوون فەڕزی سەرشانە
ئەوان پێشکەوتن چونکە مافی خۆیان وەرگرت
ئێمە دواکەوتین چونکە فەڕزی سەرشانمان جێبەجێ نەکرد!
ئەدهەم شەڕقاوی
هەرکەسێک قسەی بۆهێنایت...!
قسەشت دەبات.
هەرکەسێکیش باسی خەڵکی بۆ هێنایت...!
باسی تۆش بۆ خەڵکی دەبات.
هەرکەسێکیش وەها ستایشی کردی کە پێتەوە نەبوو...!
کاتێکیش کە تووڕەت کرد، شتانێکت پێ دەڵێ کە پێتەوە نین...
ئیمامی شافعی
وانهكانی بهختهوهری
فَحکُم بَینَ النَّاسِ بِالحَقِّ ... (ساد:٢٦)
بڵاوبوونهوهی دادپهروهری له كۆمهڵگادا، هێمای بهختهوهری تاك و كۆمهڵگایه
ئامادهكردن، پێوهندییه گشتییهكانی جهماعهت - مهڵبهندی كوردستان
وانهكانی بهختهوهری
وَاجتَنِبُوا قَولَ الزُّورِ ... (حهج:٣٠)
دووركهوتنهوه له وتاری ناشیرین و نادادپهروهرانه، بهختهوهری تاك و كۆمهڵگای لێ دهكهوێتهوه.
ئامادهكردن: پێوهندییه گشتییهكانی جهماعهتی دهعوهت و ئیسلاح - مهڵبهندی كوردستان
پێغەمبەرﷺ کاتێک هاوەڵانی ناردبا بۆ کاروبارێک پێی دەفەرموون:
موژدەبەخش بن،
ڕاونەرم بن،
ئاسانکار بن،
قورسکار مەبن!
موسلیم١٧٣٢
ئەگەر دونیاتان دەوێ ڕوو بکەنە قوڕئان
ئەگەر قیامەتان دەوێ ڕوو بکەنە قوڕئان
ئەگەر هەردووکتان دەوێ ڕوو بکەنە قوڕئان
ئیمامی شافعی
هەرگیـز بە چاوی دوێـنێ
سەیری ڪەس مەڪە
ڕەنـگە ئەو ڪەسە بەرەبـەیــان
تەوبـەی ڪردبێ ...!
"ئیمامی علی"