دەلاقەی شازدەھەم:
1396/05/15

بە یەکێ محەمەد کوڕی مونکەدریان – يەکێ لە تابعیەکانیان - گوت:
لە دونیادا زياتر حەزت لە چییە؟
وتی:
شادکردنی دڵی بڕواداران

قضاء الحوائج، ابن ابی‌الدنيا ٣٣

دەلاقەی پازدەھەم:
1396/04/26

ئیمامی نەواوی دەفەرموێ:
«ئێحسان بەو مانایە کە چاکە لەگەڵ کەسێک بکەی کە خراپەی لەگەڵ کردووی، ئەگینا چاکە کردن لەگەڵ کەسێ کە چاکەی لەگەڵ کردووی دەبێتە مامەڵە!»
[مرقاة المفاتیح]

ده‌لاقه‌ی چوارده‌ھه‌م:
1396/03/12

قال عمر بن الخطّاب رضي اللّه عنه:
«ثلاث تثبت لك الود في صدر أخيك: أن تبدأه بالسلام وتوسع له في المجلس، وتدعوه بأحب الأسماء إليه».

عومەری کوڕی خەتتاب (ر) دەفەرموێ:
سێ شت، خۆشەویستی تۆ لە دەڵی براکەتدا زیاد دەکا:
ئەوەی کە لە پێشدا تۆ سڵاوی لێ بکەی و لە ناو کۆڕدا جێگەیەکی بۆ بکەیتەوە و بە جوانترینی ناوەکانیش بانگی بکەیت.

دەلاقەی سێزدەھەم:
1396/03/08

عه‌بدوڵڵای کوڕی موبارەک (ڕ) دەفەرموێ:

«دڵڕەقی، دەرمانی ھەیە و ئەویش خوێندنەوەی زۆری قورئانە»

﴿لَوْ أَنزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَّرَأَیْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْیَهِ اللَّهِ﴾.

«ئەگەر قورئانمان بە سەر کێودا دابەزاندایێت، بە دڵئەرخەیانی ئەو کێوە لە خۆفی خودا ملکەچ و خاپوور دەبوو»

دەلاقەی دوازدە:
1396/01/21

ئيمامی «ابن قیم» ڕەحمەتی خودای لێ بێت، دەفەرموێ:
کردەوەی بێ ئیخلاس و پێچەوانەی نەریتی پێغەمبەر (د.خ)، وەک جانتای ئەو ڕێبوارەیە کە پڕە لە زیخ و خۆڵ و ھیچ سوودێکی بۆ ڕێبوارەکە نییە.

دەلاقەی یازدەھەم
1395/11/17

یەحیای کوڕی مەعاز (رەحمەتی خوای لێ بێ) دەفەرموێ:
ڕاستگۆ نییه‌ ئه‌و کەسه‌ی وا ئیددعای خۆشەویستی خودا دەکا، بەڵام سنووره‌کانی ناپارێزێت.

دەلاقەی دەھەم:
1395/10/01

جێگای باسە کە ئیمامی (ابن الجوزی) ڕەحمەتی خوای لێ بێ:
زیاتر لە 20 ھەزار کەس یەھوودی و مەسێحی بەبۆنەی ئەوەوە ڕوویان لە ئیسلام کرد
و 100 ھەزار کەس بەبۆنەی ئەوەوە، تۆبەیان کرد...
و زیاتر لە 2000 کتێب و نامیلکەی نووسی...
بەسەر ھەمووی ئەمانەدا، بە قوتابییەکانی دەگوت:
«ئەگەر چوونە ناو بەھەشته‌وە و منتان لەوێ نەدی، پرسیار بکەن و بڵێن: خوایە! ئەو بەندەت، تۆی وەبیر ئێمە دەھێناوە...» پاشان دەستی دەکرد بە گریان.
خودای گەورە، بە ڕەحمەتی خۆی شادی بکات.

سەرچاوە: ابن رجب حەنبەلی، طبقات الحنابلة لاپەڕە 481

دلاقه ی نۆهەم: ژیانی پـڕ له‌ پاکی
1392/07/06

عومه‌ر ـڕه‌زای خوای لێ بێت-: ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ شته‌ نه‌بوایه‌تن: ئه‌گه‌ر ھه‌لی جوڵان و چوون به‌ره‌و لای خوا بۆم نه‌ده‌ڕه‌خسا و ئه‌گه‌ر نه‌مده‌توانی کڕنۆش بۆ خودا ببه‌م و ئه‌گه‌ر ھاونشینی ھاوه‌ڵانێک بم که‌ قسه‌ی جوان و شيرينیان وه‌ک نوقڵ و خورما بڵاو ده‌بێته‌وه‌، پێم خۆش بوو که‌ بمردایێم و به‌ره‌و لای خودا بگه‌ڕایێتمه‌وه‌.
عوسمانی کوڕی عه‌ففان ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت: ئه‌گه‌ر دڵه‌کانتان پاک و خاوێن بن، له‌ قورئان و که‌لامی خوا تێر ناخۆن و پێم خۆشه‌ ڕۆژێک تێپه‌ڕ نه‌بێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه‌ ڕوانیبێتمه‌ قورئان و که‌لامه‌که‌ی خوا.
عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت: چ فێنکایی و ئاسووده‌یێکه‌ بۆ دڵ! وتیان: چ شتێک؟ فه‌رمووی: کاتێ که‌ له‌ شتێک زانیاریت نییه‌ بڵێی : خوا شاره‌زا تره‌! (ألله أعلم)

دەلاقەی هەشتم: دڵەکان زێندوو گەش ڕاگڕن
1392/06/23

قال علی رضی الله عنه: اجمعوا هذه القلوب وابتغوا لها طرائف الحکمة فإنها تمل کما تمل الابدان.
دڵەکان لە دەوری یەک کۆ کەنەوە قسەی جوان وپارویان بۆ بکەن چوونکە دڵەکانیش وەک لاشەکان ماندوو دەبن.
قال علی رضی الله عنه: قیمة کل امرئ ما یحسن و قال ایضا: أن الناس أبناء من یحسنون و قدر کل امرئ ما یحسن فتکلموا فی العلم تتبین اقدارکم.
بایەخی هەرکەس بەبارتاقای خێرخوازی ئەوە. هەروەها دەفەرمویت: خەلکی خوڵقاوی چاکە و خێر خوازی خۆیانن. بایەخی هەرکەسێک پەیوەستە بەڕادەی خێرخوازی ئەوەوە، سە بارەت عیلم وزانست قسە بکن تا بایەخ و پێگەی ئێوە بۆ هەمووان روون بێتەوە.

ده‌لاقه‌ی حه‌وته‌م: ئیمان و تەکلیف
1392/03/12

ئیمان و تەکلیف بریتین لە: تاقیکردنەوە و پێشبڕکێیەک لە ناوەندى بازنەى ئیختیارى مرۆڤدا. کەواتە مەسەلە نەزەرى و تەماوى و قووڵ و ناڕاشکاوەکانى ئیمان، کە پێویستیان بە تاقیکردنەوە و لێ وردبوونەوە هەیە، بە وێنەى شتى بەڵگەنەویست هێندە ڕوون و ئاشکرا نابن کە هەموو کەسێک – بیەوێت یان نەیەوێت – تەسدیقیان بکات. ئەمەش بۆ ئەوەى "ئیمان"ى ئەبووبەکر لە "کوفر"ى ئەبووجەهل جیا بکرێتەوە و، ئیمانداران بەرەو "ڕعلى علیین" بەرز ببنەوە و کافرانیش بەرەو "ڕسفل سافلین" بڕۆن و بەر ببنەوە. چونکە "تەکلیف" هەرگیز بەبێ "ئیختیار" نابێت. هەر لەبەر ئەم دانستەشە کە بە دەگمەن و جار بەجار نەبێت موعجیزەکان پیشان نادرێن.

بەدیعوززەمان سەعیدى نوورسى

 تیشکەکان

به شیکی کورت له ئاموژگاریکانی کاکه ئه حمه دی مفتی زاده (رحمه الله)
1391/09/25



...عه زێزه کانم!باش بۆن له جامیعه یه کی پاک وسالم وساڵحا،هونه رنیه «بدأالسلامّ غریباً وسیعودکما بدأ،فطوبی للغرباء»ئه وه هونه ره له وه ختیکا،که خه ڵک هه رچه ن به ناو موسوڵمانن،ئه مما به دڵ موسوڵمان نێن،ڕه غبه تیان نیه بۆ ڕێگای ئیسلام،ئاله و وه ختا بتوانی خالیسانه و موخلیسانه هه وڵ بده ی بۆ ئیسلام،چ بزانی چ نه زانی،چ خوێنده واربی،چ نه خوێنده واربی.


جامیعه یه ک،که حازرنیه خۆی بخاته عه زاب و زه حمه ت بۆ شوێنکه وتنی ڕێی حه ق.تۆ له وێ

هه وڵ بده ی که خه ڵک داچڵه کێنی،دلسۆزی خه ڵک بی،ڕێ نیشان بده ی به خه ڵک، وه ختێ وات کرد،دیاره غه ریب ئه بی «فطوبی للغرباء»ئه وه یه،یانێ:له هه ر زه مانێکا،دین دوباره،نامه ئنوسه،له ناو جامیعا و خه ڵک،ڵی ئه سڵه مێنه وه،ئا له وزه مانا تۆ ته حه ممولی مه شه ققه ت بکه ی، وه ک:پێشه وا،عزیمه مه حبوبه ‌گه وره که ت(صه له وات و سه لام و ڕه حمه ت و به ره کات خوای ڵی بێ) به رده بارانت بکه ن،جنێوت بده ن،نفرینت که ن،ته حه ممولی بکه ی.بۆ ئه وه خه ڵکی به دبه خت،حاڵی بکه ی:ده رمانی ده ردی کامه یه بدۆزێته وه بڕوا به ره ولای،ئه و وه خته غه ریب ئه بی . «فطوبی للغرباء»موژده یه که،که پێغه مبه ر(صلوات الله و سلامه علیه و‌‌آله) به ئینسانی،ئا وه ک ئێوه ی داوه،زه حمه تی بۆ قه بۆل که ن...


نوار دیدار در تهران

دلاقه‌ی پێنجه‌م: چەند وتەیەک لەبارەی پارە
1391/08/26

لای هەموومان ئاشکرایە پارە دەورێکی گرنگ دەبینێ لە ژیانی رۆژانەی هەموومان دا و بە شێکی زۆری کاتمان بۆ پەیدا کردنی پارە تەرخان دەکرێ.بە ڵام پارە هەموو شتێکیش نیە . لە بارەی پارەوە چەند ڕستەیەکی جوان گوتراوە کە بۆتان دەخوێنمەوە:

بە پارە دەتوانی باشترین و گرانترین دەرمان بکڕی بەڵام تەندروستی نا.

بە پارە دەتوانی خۆشترین و نەرمترین جێ خەو بکڕی بەڵام خەو نا.

بە پارە دەتوانی جوانترین هاوسەر پەیدا بکەی بە ڵام خۆشەویستی نا.

بە پارە دەتوانی گرانترین خانوو بکڕی بە ڵام ماڵ و خێزان نا.

بە پارە دەتوانی باشترین جۆری سەعات بکڕی بەڵام کات نا.

دلاقه‌ی چواره‌م: ووته‌ زێرینه‌کانی ئیمام ئه‌حمه‌د
1391/08/03

1. دونیا خانه‌ی کرداره‌، دوا رۆژ خانه‌ی پاداشته‌ ،هه‌ر که‌س لێره‌ کار نه‌کات له‌وێ په‌شیمانه‌.


2. له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ماڵ و سامانمان بۆ دێت چونکه‌ ته‌رکمان کردوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆ بده‌ین ده‌ستمان ناکه‌وێت.

3. کاتێک زانا له‌ ترسدا بێده‌نگ بێت و جاهیلیش هه‌ر جاهیل بێت ، چۆن هه‌ق ئاشکرا ده‌بێت.

4. مرۆڤه‌کان پێویستیان به‌ زانست هه‌یه‌ ،هه‌ر وه‌ك چۆن پێویستمان به‌ نان و ئاو هه‌یه‌.
5. زانست له‌ که‌سێک وه‌رمه‌گرن که‌ سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت.

ده‌لاقه سێهه‌م: ئامۆ ژگارییه‌کانی قازی محه‌ممه‌د
1391/07/16

پێش له‌ سێداره‌ دانی قازی محه‌مه‌د کۆمه‌لێک ئامۆژگاری وه‌ک وه‌سیه‌ت نامه‌ییه‌ک ده‌نوسێت ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند خالێکی کورتن له‌م ئامۆژگارییانه‌ که‌ له‌ نێو وه‌سیه‌ت نامه‌که‌ی نوسراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی کورد سود له‌م ئامۆژگارییانه‌ی پێشه‌وا وه‌ربگرێت:

 یه‌کێتی و ته‌بایی له‌ نیوان خۆتان بپارێزن. کاری نه‌شیاو مه‌که‌ن له‌ به‌رامبه‌ر یه‌کتری. چاوچنۆک مه‌بن به‌تایبه‌تی له‌ به‌رپرسیاره‌تی و خزمه‌تکردندا .

خوێندن و زانست و پله‌ی زانیاریتان به‌رنه‌ سه‌ره‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی که‌متر فریوی دوژمنان بخۆن. بۆچه‌ند رۆژێکی ژیانی بێ قیمه‌تی ئه‌م دنیایه‌ خۆتان به‌ دوژمن مه‌فرۆشن چونکه‌ دوژمن جێگه‌ی هیچ باوه‌ر پێکردنێک نیه.

‌ خیانه‌ت به‌یه‌کتری مه‌که‌ن نه‌ خیانه‌تی سیاسی و نه‌ گیانی و نه‌ مالی و نه‌ ناموسی ‌ چونکه‌خیانه‌تکار لای خوداو خه‌لک تاوانباره‌ خیانه‌ت به‌ رووی خیانه‌ت کاران ده‌گه‌رێته‌وه‌ ئێوه‌ له‌ هه‌ول و خه‌بات و تێکۆشان مه‌وه‌ستن تا وه‌کو هه‌موو گه‌لانی تر له‌ ژێر چه‌پۆکی دوژمنان زرگارتان ده‌بێت مالی دنیا هیچ نیه‌ ئه‌گه‌ر ولاتێک هه‌بێت سه‌ربه‌ستیه‌ک هه‌بێت هه‌م مال هه‌م سه‌روه‌ت هه‌م ده‌وله‌مه‌ند ئابرۆی نیشتمان ده‌بات.

دلاقه‌ی دوهه‌م: شیفای دڵه‌کان له چوار شتدایه
1391/07/04