ده‌لاقه‌ی په‌نجاهووم
1400/01/20

حەسەنی بەسری ده‌ڵێ:
بڕوا ناکەم خوای گەورە کەسێک سزا بدات کە «استغفراللە» بکات.
وتیان بۆچی؟
وتی: کێ یارمەتی داوە کە وا بڵێت؟
وتیان: خوا (اللە)
وتی: دەی خوای گەورە گەر بیویستایە سزای بدات، یارمەتی نەده‌دا «استغفراللە» بکات.

«وَمَا كَانَ اللهُ مُعذِّبَهُمْ وهُمْ يَسْتَغْفِرُون» (ئه‌نفال/33)

ده‌لاقه‌ی چل و نۆهه‌م
1400/01/20

سوله‌يمانی کوڕی قاسم ده‌فەرموێت:

«هەموو عیبادەت و کردەوەیەک پاداشتەکەی باس کراوە و دیاری کراوە، تەنها ئارامگرتن نەبێت،

خوای گەورە دەفەرموێت:
{إنّما يوفى الصابرون أجرهم بغير حساب}
واته‌: وەکوو باران پاداشت بۆیان دەبارێت»

ده‌لاقه‌ی چل و هه‌شته‌م
1400/01/20

ئیبنی قه‌ییم ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، ده‌فه‌رموێ:

هەرکەس زۆر "سبحان الله" بڵێت، ئەوە ناخۆشییەکانی لەسەر لا دەچێت.

هەر کەس زۆر "الحمدلله" بڵێت: خۆشی و نیعمەتەکان بۆی بەردەوام دەبێت.

هەر کەس زۆر "استغفرالله" بڵێت، دەرگاکانی خێری بۆ دەکرێتەوه.

ده‌لاقه‌س چل و شه‌شه‌م
1400/01/20

سوێند بەخوا تەمەنت لەو ڕۆژەوە نیە کە تێیدا لە دایک بوویت،
بەڵکوو لەو ڕۆژەوەیە کە خوات تێدا ناسیوە.

ئیبنو عەتاء

ده‌لاقه‌س چل و پێنجه‌م
1400/01/20

مرۆڤ دوو جار لە بەردەم خوا ڕادەوەستێ:
جاری یەکەم لە نوێژدا
جاری دووەمیـش لە ڕۆژی قیامەت.
چەند لە وەستانی یەکەم سەرکەوتوو بوو، 
لە وەستانی دووەم سەرفرازی دەکات.

ئیبنی قه‌ییم

ده‌لاقه‌ی چل و دووهه‌م
1400/01/11

کاتێک نوێژی بەیانی وەکوو نوێژی ھەینی قەرەباڵغ بوو، سەردەکەوین

سەلاحەددینی ئەییوبی

ده‌لاقه‌ی سی و نۆهه‌م
1400/01/11

هەرکەسێک بەردەوام «سبحان الله» بڵێت، ڕووی گەش دەبێت

هەرکەسێک بەردەوام «الحمدلله» بڵێت، خێر لەدوای خێری بۆ دێت

هەرکەسێک بەردەوام «استغفرالله» بڵێت دەرگا داخراوەکانی بۆ دەبێتەوە.

ابن القیم/ الداء والواء: (۱۸۷_۱۸۸)

ده‌لاقه‌ی سی و هه‌شته‌م
1400/01/11

دوو تایبەتمەندی هەن لە عەبددا كه ئەگەر چاك بوون، ئەوانی تریشی چاڪ دەبن:
۱ـ نوێژەڪانی
۲ـ زمانی

یوونس كوڕی عوبه‌ید

سیر ٲعلام النبلاء ٦/۲۹۳

ده‌لاقه‌ی سی و حه‌وته‌م
1400/01/11

لەهیچ شتێک ئەوەندە پەشیمان نیم بەئەندازەی ئەو ڕۆژەی خۆر ئاوا دەکەم و تەمەنم کەم دەکات و کرده‌وەی چاکیشم تێدا نەکردبێت.

ئیبنی مه‌سعوود(خوا لێی ڕازی بێت)

ده‌لاقه‌ی سی و شه‌شه‌م
1400/01/11

شێخ حەسەنی بەسری:
یا ابن آدم، ٳنما ٲنت ٲیام مجموعة، كلما ذهب یوم ذهب بعضك!!!
واته: ئەی ڕۆڵەی ئادەم و مرۆڤی ژیر!! باش سەرنج بدە لە خۆت کە تۆ کۆمەڵە ڕۆژانێکی تایبەتی، هەر ڕۆژێکت کە لێ دەڕوا، بەشێک لە تۆ دەتوێتەوە.
ئازیزان ڕۆژەکان بە پەلە دەگوزەرێن و ڕۆژژمێر و دەفتەری تەمەنمان بەبێ ئەوەی مۆڵەتمان لێ بگرێ، لاپەڕەکانی خۆی دەداتەوە و هەر لاپەڕەیه‌ک کە لەم ڕۆژژمێرە دەدرێتەوە، ئیتر بە هیچ جۆرێک ناگەڕێتەوە، کەواتە با هەوڵ بدەین ساتەکانی ژیانمان پڕ بکەین لە زانیاری و پارێزگاری و سوود و قازانجمان هەبێت بۆ خۆمان و کۆمەڵگەمان.

ئاماده‌كردن: موحەممەد ئیزەدی

ده‌لاقه‌ی سی و پێنجه‌م
1399/12/25

لە چلدانەی قاعیدەی شەمس یاسای چواردە

لە بڕی بەرهەڵەست لە بەرانبەر گۆڕانکارییه‌کی کە خوا بۆی ڕەخساندوویی، تەسلیم و مل کەچ بە.
لەگەڵ ژیان هاوڕێ بە و لەگەڵ ڕەوتی ئەو خۆ ڕێک بخە
دڵەڕاوکێت نەبێ ژیانت سەرووژێر دەبێ
چونكه لەوانەیە بەو گۆڕانکارییە، ژیانێکی زۆر باشترت لە پێش بێ.

ده‌لاقه‌ی سی و چواره‌م
1399/12/25

ەجیب مەحفوز نووسەری مسری ده‌ڵێ:

هیچ کات پێم مەڵێن فڵانە کەس ڕقی لەتووه و باست دەکا
لێم گەڕێن با هەموو کەسم خۆش بوێ و وابزانم هەموو کەسیش منی خۆش دەوێ .....

ده‌لاقه‌ی سی و سێهه‌م
1399/12/25

ئیلاهەی قومشەیی لە شوێنێکدا سەبارەت بە پاشملە باسکردن دەڵێ:

زۆر سەیرە مرۆڤ تاڵەموویەک لە ناو خواردنەکەیدا دەبینێ، بێز دەکا و نایخوا،
لەحاڵێکدا کە بەردەوام گۆشتی خامی خەڵکانی تر دەخوا!

ده‌لاقه‌ی سی و دووهه‌م
1399/12/25

ئەمیر کەبیر ده‌ڵێ:

ئەوەی ئامانجی یەک ساڵەی هەیە: گەنم بچێنێت.
ئەوەی ئامانجی دە ساڵەی هەیە: نەمام دابنێت.
ئەوەی ئامانجی سەد ساڵەی هەیە: مرۆڤ پێ‌بگەیێنێت.

ده‌لاقه‌ی سی و یه‌كه‌م
1399/12/14

كماهاتما گاندی دەڵێ:
هەموو کات ئەو پرسیارە سەرقاڵم دەکا؛ کە چۆن مرۆڤ دەتوانێ بە نزمکردنەوەی کەسی بەرانبەری، هەست بە گەورەیی بکات؟!