ده‌لاقه‌ی نه‌وه‌د و هه‌شته‌م
1400/10/30

ئەو كەسەی لەگەڵت دادەنیشێ، با لەوانە بێ كە دونیا لەبەر چاوت كەم و بچووك دەكاتەوە و هانت دەدا بۆ ژیانی ئاخیرەت و وریا بە لە دانیشتن لەگەڵ شوێنكەوتووانی دونیا؛ ئەوانەی ڕۆدەچن لە باسی دونیا، چونكە بەڕاستی ئەوانە دینەكەت و دڵەكەت لێ تێك دەدن و خراپی دەكەن...

سەفیانی سەوری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ده‌لاقه‌ی نه‌وه‌د و حه‌وته‌م
1400/10/30

پێغەمبەرﷺ بەزۆریی بێدەنگ بوو ، قسەی نەدەکرد بەبێ پێویستی، قسەی نەدەکرد دەربارەی شتێک پەیوەندەی پێوە نەبێ و قسەی نەدەکرد تەنها لە شتێکا نەبێ کە ئومێدی پاداشتی هەبوو، ئەگەر شتێکی پێ ناخۆش بوایە لە دەم‌وچاوی پیرۆزی دەبینرا.

[ئیبنی قه‌يیم رحمه الله | زاد المعاد]

ده‌لاقه‌ی نه‌وه‌د و شه‌شه‌م
1400/10/30

سەرم سوڕماوە لەو موسوڵمانەی کە نوێژی به‌یانی ناکا، بەڵام لە کاتی خۆیدا لە خەو هەڵده‌ستێ بۆ كاره‌كه‌ی!
دەچێتە دەرەوە بۆ دابینكردنی ڕزق،
به‌ڵام له‌بیری ده‌چێ خوا ڕزق و ڕۆژی ئه‌و دابین ده‌كات.

د.زاكیر نایك

ده‌لاقه‌ی نه‌وه‌د و پێنجه‌م
1400/10/26

وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز

«وَمَنْ يَعْشُ عَنْ ذِكْرِ اَلرَّحْمٰنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطٰاناً فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ» ﴿زوخڕوف/٣٦﴾

هەر کەس لە یادی خوای میهرەبان غافڵ بوو، شەیتانێکی بۆ تەرخان دەکەین کە دەبێتە هاوڕێی نزیکی وی

یاد و زیکر و شوکری خوا هەمووکات وا دەکا مرۆڤ قەڵغانێک لە دەوری خۆی بکێشێ کە شەیتان نەتوانێ بە ئاسانی ڕووی تێکا و شوێندانەری بخاتە دەروونی.
فەڕز و سوننەتەکان و بە گشتی هەموو هەڵوێستێک کە ناو و یادی خوای دەگەڵ بێ، پیرۆزە و لە ڕیزی عیبادەتەکان بە ئەژمار دێ، بەپێی فەرموودەکان ئیشی ڕۆژانە کە تێکەڵی ناو و یادی و زیکری خوا بکرێن، گشتیی بە عیبادەت دێنە ئەژمار و لە تەواوی ئەو کاتانە شەیتان ناتوانێ زەفەڕت پێ ببا.

وانەی ئایەت

خوای باری تەعالا لە ناساندنی خۆیدا زۆر باسی سیفەتی میهرەبانی خۆی دەکا، بەتایبەت لەم ئایەتەدا، کەوایە مرۆڤ بە کام هەڵبژاردەیە سەرکەوتن وەدەست دێنێ؟ خوا یا شەیتان!؟
كه‌واته‌ با ئێمەی مرۆڤ زوڵم لە خۆمان نەکەین، با تەواوی یاسا و گەڵاڵەکانی ژیانمان بەپێی قوڕئان و فەرموودەی پیرۆزی پێغەمبەرەکەمان ڕێک بخەین.

وەرگێر: شەیدا مەحموودی

ده‌لاقه‌ی نه‌وه‌د و چواره‌م
1400/10/25

وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز

وریاتر بین!

يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ (غافر/١٩)

خوای تەعالا لە جۆری ڕوانینی خەڵکان تێدەگا و فکر و هزری ئەوان دەخۆێنێتەوە و ئاگادارە

هیچ مرۆڤێک بۆی مسۆگەر نابێ هەڵوێستی ڕواڵەتی و دەروونی خۆی لە خوا بشارێتەوە
کەواتا ئەوەندەی ئاگاداری ئاکار و ڕەوشتمان هەین، بەهەمان شێوەش دەبێ چاوەدێری فکر و ئەندێشەکانمان بکەین. ڕەنگە بمانهەوێ کەسانی دەورووبەر لێمان تێنەگەن، بەڵام خوا ڕۆژێ پەردە لەسەر ڕەوشتی ئێمە هەڵدەگرێ چ لە دونیا بێ چ لە قیامەت

وانەی ئایەت

کردەکان لە فکر و هزرەکان پەیدا دەبن کەواتا ڕەوشتی ڕواڵەتیی زایەڵەی بیرۆکەی ناخ و دەروونە
حەول بدەین چاکسازی و نۆێخوازی بەردەواممان هەبێ لەسەر بیر و باوەڕ و ئامانجەکانمان

وەرگێر: شەیدا مەحموودی

ده‌لاقه‌ی نه‌وه‌د و سێهه‌م
1400/10/01

هه‌ربرا و دۆستێکـ ئەگەر بێتوو لە کاری دین و قیامەتت سودی پێ نەگەیانـدی، لێی ڕاکە...

مالیکی کوڕی دینار

العزلة لابن أبي الدنيا (۱۵۵)

ده‌لاقه‌ی نه‌وه‌د و دووهه‌م
1400/10/01

حاڵی به‌نده‌ له‌ ناو گۆڕدا وه‌ک حاڵی دڵ وایه‌ له‌ ناو سینگدا،
جا گه‌ر ده‌ته‌وێ حاڵت بزانی له‌ گۆڕه‌که‌تدا، ئه‌وا بڕوانه‌ له‌ حاڵی دڵت...
ئاگاداربه تاوان وەک برین وایه.! جاری واشـه
برینەکە ئەوەندە قوڵ دەبێ، مرۆڤەكە دەکوژێت...

ابن قیم

ده‌لاقه‌ی نه‌وه‌د و یه‌كه‌م
1400/10/01

بەس گوێت لە دەنگی قەڵەمی فریشتەکان بووایە، کە ناویان دەنوسیت له لیستی ئەو کەسانەی کە زۆر زیکری خوا ئەکەن، ئەوە لە خۆشیدا ئەمردیت.!!!

ابن القیم

ده‌لاقه‌ی نه‌وه‌دووم
1400/10/01

➊ داوای وازهێنانمان کرد لە تاوان، لە نوێژی چێشتەنگادا دۆزیمانه‌وه‌
❷ داوای ڕووناکی ناو گۆڕمان کرد، لە خوێندنەوەی قوڕئاندا دۆزیمانه‌وه‌
❸ داوای پەڕینەوەمان کرد لەسەر پردی سیڕات، لە ڕۆژوو و بەخشیندا دۆزیمانەوە
❹ داوای سێبەری عەڕشمان کرد، لە هاورێتی چاکەکاراندا دۆزیمانەوە.

ئیمامی شافعی

[ البحور الزاخرة ١/١٨٥ ]

ده‌لاقه‌ی هه‌شتا و نۆهه‌م
1400/10/01

ئەگەر داپۆشینی خوا نەبوایە بۆ تاوانەکانمان، ئەوا كه‌س له‌گه‌ڵمان دانه‌ده‌نیشت.

سوفیانی کوڕی عيينة

سەرچاوە: شعب الإيمان للبيهقي : ٤٥٢١

ده‌لاقه‌ی هه‌شتا و هه‌شته‌م
1400/10/01

هەر ڪەسێ سەرپێچی خوا بڪات، دوو سەربازی خوا بەسەریا زاڵ ئەبن:

۱ ـ دڵتەنگی
۲ ـ غەمباری

ئیبنی قه‌ییم

ده‌لاقه‌ی هه‌شتا و حه‌وته‌م
1400/10/01

دوورکەوتنەوە لە تاوان و وازهێنان لەو شتەی کە پەیوەندی پێتەوە نیە، دڵ ڕووناک و درەوشاوە دەکاتەوە...

ئیمامی شافعی

سیر ٲعلام النُّبلاء (98/10)

ده‌لاقه‌ی هه‌شتا و شه‌شه‌م
1400/10/01

بە ئەندازەی لە خوا ترسانی تۆ بۆ خودای گەورە، خەڵڪیش لە تۆ ھەیبەت دەڪەن و بە ئەندازەی
خۆشەویستی تۆ بۆ خودا، خەڵڪیش تۆیان خۆش دەوێ و بە ئەندازەی خەریڪ بوونت بە خوداوە (بە ڪاری بەندایەتی ئەوەوە)، خەڵڪیش بە تۆوە خەریڪ دەبن...

یەحیای کوڕی مەعاز

صفة الصفوة ٢ / ٨٧

ده‌لاقه‌ی هه‌شتا و پێنجه‌م
1400/10/01

لە سێ شتدا بگەڕێن بۆ چێژ:

لە نوێژ
لە قوڕئان
لە زیکر و یادی خوا

ئەگەر دۆزیتانەوە ئەوا موژدە بدەن بە خەڵکی،
ئەگەر نەتاندۆزیەوە، ئەوا بزانن کە دەرگای دڵتان داخراوە...

حەسەنی بەسڕی

ده‌لاقه‌ی هه‌شتا و چواره‌م
1400/10/01

تاوان وەڪوو ئاگرێڪە نیعمەتەڪان دەسوتێنێ،
هەر وەك چۆن ئــاگر دار دەسوتێنێ...

ابن القیم الجوزیە