
هه‌رشتێكی كه زیاتر له پێویستیی ئێمه‌یه، ئه‌وه ژه‌هره. ده‌سه‌ڵات، سه‌روه‌ت، ته‌ماع، ته‌مبه‌ڵی، ئه‌وین، ده‌سه‌ڵاتخوازی و ڕق یا هه‌ر شتێكی تر.
چاوچنۆكی ئه‌وه‌یه كه شتی باش بۆ خه‌ڵك نه‌خوازی. ئه‌گه‌ر باشبوونی كه‌سه‌كه قه‌بووڵ بكه‌ین، ئه‌وه چاوچنۆكی ده‌بێته ئیلهام گرتن.
تووڕه‌یی قه‌بووڵنه‌كردنی شتانێكه كه له ده‌ستی ئێمه‌دا نییه. ئه‌گه‌ر قه‌بووڵی بكه‌ین، ئه‌وه تووڕه‌ی ده‌بێته به‌رگه‌گرتن.
ڕق قه‌بووڵنه‌كردنی مرۆڤه به‌و چه‌شنه‌ی كه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌بێ مه‌رج هه‌ر كه‌سه‌مان هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی كه هه‌یه قه‌بووڵ كه‌ین، ڕق ده‌بێته ئه‌وین و به سڵامه‌تی ڕوحی ده‌گه‌ین.
دكتۆر مه‌حموود وه‌یسی
پێغەمبەر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:
سێ که‌س هه‌ن که خوای گه‌وره دوعایان ڕه‌د ناکاته‌وه:
۱- که‌سێک که زۆر یادی خوای گەورە ده‌کا
٢- که‌سێکی سته‌ملێکراو
٣- حاکم و پێشه‌وای دادپه‌روه‌ر
ئیبنی قه‌ییم ڕەحمەتی خوای لێ بێ فەرموویەتی:
گەر پەردە هەڵگیرێ لەنێوان بەندە و کردەوەکانی لەڕۆژی دواییدا، ئەوا چاکەیەکی باشتر و چاکتر نادۆزێتەوە لە زیکری خوا.
ئینجا ئەو کات دەستە و کۆمەڵێک ئاهـ هەڵدەکێشن و دەڵێن: هیچ شتێک ئەوەندەی زیکر ئاسان نەبوو لەسەرمان.
#الـوابل_الصيّب (ص ١١١)
چارەسەری بەبێ دەرمان و دکتۆر:
قوڕئانێکی بە دڵە،
یان دوعایەکی بە کوڵە،
یان هێزی تەوەکكولە...
ئیبنی ته‌یمییه
ئیمامی ئەوزاعــی دەفەرموێت:
بە پیـاوێـکم وت
خـانوێـکم دەوێ لەپاڵ خـەلکانێـك بێ كه نە غەیبەت بـکەن، نە ئیرەیی و حەسـوودی بەرن بە خــەڵک ...
جا کـابرا بــردمی بۆ گـۆڕستانێـك و وتی:
ئەوەی تۆ ئــەتەوێ، لێرەدایــە...
جامع العلوم والحکم ١٨٢/٢
جوانترین وتەیه‌ك كه سه‌باره‌ت به منداڵی کچ وترابێ، فەرموودەڪەی پێغەمبەری ئەزیزە️ﷺ دەربارەی فاتیمە كه دەیفەرموو:
(فاتیمە پارچەیەڪە لە من، دڵخۆش دەبم بەوەی ئەو دڵخۆش دەکا
و ئازار دەچێژم بەوەی ئەو ئازار دەچێژێت)
جه‌بران خه‌لیل جه‌بران:
تستطیع ٲن تسحق الزهرة تحت قدمیك و لكن ٲنی یکون لك ٲن تزیل عطرها؟؟!!
واتـــــــــه:
دەتوانی گوڵێک لەژێر قاچەکانتا بساویتەوە، بەڵام کەی دەتوانی نەیێڵی بۆنە خۆشەکەی بڵاو ببێتەوە؟!
وه‌رگێڕ: موحه‌ممه‌د ئیزه‌دی
خەفەت، نیوەی پیرییە،
هەواڵی دۆست پرسین، نیوەی سەردانە،
شوێنڪەوتنی ئارەزوو، نیوەی شێتییە،
هاوڕێی لەگەڵ بوون، نیوەی ڕێگایە.
ئیمامی شافعی
تەنها بەهۆی هەڵەیەکەوە،
خەڵک هەموو ڕابردووە جوانەکەت دەسڕنەوە.
خودا‌ش هەموو ڕابردووە ناشرینەکەت،
بە تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە دەسڕێتەوە،
کامەیان شایستەی ئەوەن هەوڵ بدەی لێت ڕازی بن!
موحەممەد متەوەلی شەعراوی
رأيتُ الذنوبَ تميتُ القلوب، وقد يورث الذلَّ إدمانُها
وتركُ الذنوب حياةُ القلوبِ، وخيرٌ لنفسكَ عصيانُها
هیچ شتێکم نەبینیوە مێشك و ڕۆح بە توانا بکا و جەستە بپارێزێ و بەختەوەری دەستبەسەر بکا، وەك زۆر تەماشاکردن و خوێندنەوەی کتێبەکەی پەروەردگار...
ئیبنی ته‌یمییه
عه‌بدوڵڵای كوڕی موباره‌ك ده‌ڵێ:
بـیـنیم گـونـاھ دڵ ئـەمـرێـنـێ ...
و ئـالـوودەبـوونـی گـونـاھ تـووشـی زەلـیلیـت ئـەکـا
و وازھـێـنـان لـە گـونـاھ ژیـانـەوەی دڵـەکـانە
و بـاشـتـریـن شـت بـۆ نـەفـس، سـەرپـێچـیکـردنی نـەفسە...
لە نیشانەڪانی بەختەوەری بەندە ئەوەیە، ئەگەر خوای گەورە نیعمەتی پێدا، سوپاسگوزار بێ و ئەگەر تاقی ڪردەوە، خۆڕاگر بێ و ئەگەر تاوانی کرد، تۆبەکار بێ».
ئیبنی قه‌ییم
[سەرچاوە؛ الوابل الصیب]
گـەنـم لەسـەر چیاکـان ڕۆبـکەن با نـەڵێـن باڵـندەکان لـەژێر حـوکمـی ئیسلامـدا بـرسیـن.
عومەری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز
"إنكم تغفُلون أفضل العبادة: التواضع"
ئێوە بێ‌ئاگان لە باشترین عیبادەت کە خاکیبوون و خۆبەکەمزانینە.
دایکە عایشە
الزهد لأبي داود ص ٢٨٦
مالکی کوڕی دینار بە موغیرەی کوڕی حەبیبی گوتووە:
ئەی موغیرە بڕوانە چویتە هەر مەجلیسێک هاوڕێی باشی تێدا نەبوو، سوودی بۆت نەبوو، لەڕووی دینەوە خێرت تێدا نەبینی ئەوا لەو مەجلیسە هەستە و بڕۆ لەوێ مەمێنەوە.
{الزهدللإمام أحمد(۱٨۷۷)}