
شێخ محه‌ممه‌د غه‌زالی له «فیقه السیره»دا ده‌ڵێ:
ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر گۆی زه‌وی خوای گه‌وره ده‌یدا به كه‌سانێك كه خۆی پێی خۆش بێت.
هه‌روا كه ده‌یدا به كه‌سانێك، هه‌رواش لێیان ناستێنیته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره (نیعمه‌تی) پێ به‌خشیون و ئه‌وانیش قه‌دری شته‌كه‌یان نه‌زانیوه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، خوای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته‌یان لێ ده‌ستێنیته‌وه.
و دوایی ده‌یدا به نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه قه‌در و ڕێزی بزانن و شوكرانه‌بژێری له‌سه‌ر بكه‌ن
گه‌لێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خۆبه‌زلزان بێت و سوپاسگوزار نه‌بێ و مافی كه‌سیش نه‌دا
خوای گه‌وره لێی ده‌ستێنیته‌وه و ده‌یدا به كه‌سانی دی
له كه‌سانێكی كه مافی خه‌ڵك ناده‌ن ده‌ستێنیته‌وه و ده‌یدا به كه‌سانێكی كه مافی خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
وه‌رگێڕ: مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دی
وتەی ناودادان
حەسەنی بەسری ڕەزای خوای لێ بێ دەفەرموێ:
هەرکەس خوای دڵۆڤان لە کاتی لاوی‌دا بەندایەتی و تەقوای پێ ببەخشیبێ، ئەوه لە کاتی پیری و بەساڵاچووییدا حیکمەت و تێگەیشتوویی بە نەسیب دەبێ
و ئەوە هەر ئەو وتەی ئەڵڵا تەعالایە کە دەفەرموێ:
﴿وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ﴾
و چۆن بە کەماڵ گەیشت، حیکمەتمان پێ بەخشی و چاکەی چاکەکاران بەو شێوە قەرەبوو دەکەینەوە.
ئاماده كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
خۆ دوور خستنەوە لە تووڕەیی
ئەبوو هوڕەیڕە ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لەسەر بێ دەفەرموێ:
«لَيْسَ الشَّدِيدُ بِالصُّرَعَةِ إِنَّمَا الشَّدِيدُ الَّذِي يَمْلِكُ نَفْسَهُ عِنْدَ الْغَضَبِ»
هێز و بڕشت و دەسەڵاتی مرۆڤ ئەوە نییە بەسەر خەڵکدا زاڵ بیت، بەڵکوو دەرەقەتی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی تووڕەیی و ڕقدا بەسەر خۆتدا زاڵ بی و خۆت هێور کەیەوە.
ئاماده كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
دكتۆر یووسف قه‌رزاوی(خوا بیپارێزیت) ده‌ڵێ:
پێویسته هه‌ر موسوڵمانێك ڕۆژانه به به‌رده‌وامی به‌دوای زیادكردنی زانست و زانیاریی خۆیدا بێت: هه‌ر وه‌ك له قوڕئان‌دا هاتووه كه خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌فه‌رموێ: «وَقُل رَّبِّ زِدنِی عِلمًا» واته: «و بڵێ: خوایه عیلم و زانستم زۆر بكه» و باشترینه‌كان له كتێب و گۆڤاره‌كان هه‌ڵبژێریت و بخوێنیته‌وه له‌و شتانه‌ی كه قازانجی دین و دونیای تێدایه و زانایه‌ك پێی وتم: تۆ پێم بڵێ كه چی ده‌خوێنییه‌وه، تاكوو من پێت بڵێم كه تۆ كێی؟
وه‌رگێڕ: مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دی
ئیمامی ئه‌وزاعی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێ:
به پیاوێكم وت: ده‌مهه‌وێ خانوویه‌كم هه‌بێ كه جیرانی خه‌ڵكاتنێك بم كه نه غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن و نه ئیره‌یی ده‌به‌ن و نه خه‌ڵكی ده‌بووغزێنن.
ئه‌و پیاوه ده‌ستی گرتم و بردمی بۆ گۆڕستان و وتی ئێره‌یه ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ڵێی.
١. دڵی بڕوادار له پشت زانیه‌تی، كه‌واته هه‌ركات ویستی قسه بكات؛ سه‌ره‌تا بیری لێ ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر باش بوو قسه‌ی لێ ده‌كا و ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو، بێده‌نگ ده‌بێ و دڵی دووڕوو له‌سه‌ر زمانییه‌تی، هه‌ركات ویستی قسه‌یه‌ك بكات، ئه‌وه قسه ده‌كا و ئاشكرای ده‌كا.
٢. پارێزكاران و له‌خواترسان هێندێك نیشانه‌یان هه‌ن كه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌ناسرێن كه بریتین له: ڕاستگۆیی، وه‌فا به په‌یمان، خزمدۆستی، میهره‌بانی له‌گه‌ڵ بێ هێزان، خۆبهسهر خه‌ڵكیدا هه‌ڵنه‌كێشان، ڕه‌وشتبه‌رزی، ڕووخۆشی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به شێوازێك كه مرۆڤ له خوا نزیك بكاته‌وه.
٣. تۆقه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌بێته هۆی زۆربوونی خۆشه‌ویستی.
٤. ئاكارجوانی ڕاسته‌قینه، كردنی كاری باش و ده‌ست كێشان له ئازاردانی خه‌ڵك و ڕووخۆشییه.
٥. له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سپه‌ره‌ستان دامه‌نیشن، چونكه هاونشینی له‌گه‌ڵ ئه‌وان، ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی دڵ.
میلله‌تێ سه‌ربه‌رز و سه‌ربه‌خۆیه که یه‌ک دڵ و یه‌ک ڕه‌نگ بن و نیفاق و کینه ده‌رحه‌ق یه‌ک نه‌که‌ن. (فایه‌ق بێکه‌س)
عیلمی زه‌مانه به سیحر مه‌زانن، بخوێنن، چونکه خوێندن پشتیوانه. (قانع)
مه‌ژی بۆ مردن، بمره بۆ ژیان، چۆن قازانج ده‌که‌ی، تا نه‌که‌ی زیان.(ئیبڕاهیم ئه‌حمه‌د)سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی هه‌ر خوێنده‌واریه و هه‌ر میلله‌تێ که فه‌نی نه‌بێ ده‌ردی کاریه. (پیره‌مێرد)
ئه‌وه‌ی که له حه‌قیقه‌ت ناگا گه‌مژه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تێی ده‌گا و خۆی لێ که‌ڕ ده‌کا تاوانباره. (یاشار که‌ماڵ)
خۆت به گه‌وره مه‌زانه، چۆن هه‌ر پایه‌کت هه‌بێ، هه‌ر موحتاجی. (مه‌وله‌وی کورد)
گوڵی به‌هاری حه‌یات و زیانبه‌خشی حاڵی نه‌وعی به‌شه‌ر ته‌نها مه‌ده‌نییه‌ته. (گۆڕان)
که‌سێ قه‌دری وه‌ته‌نی لانه‌بێ، بێ ده‌ماغه. (به‌ختیار زێوه‌ر)
نامووس و حه‌یا و ڕاستگۆیی و وڵاتپه‌روه‌ری نرخی گرانه، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌سکردنی خه‌یاڵ نه‌بن. (ئه‌حمه‌د هه‌ردی)
هیچ شۆڕشێک به‌بێ هونه‌ر به‌ڕێوه نه‌چووه و ناچێ. (عه‌دنان جه‌ماڵ)
مرۆڤ به‌بێ بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هیچه. (حوسێن به‌فرین)
به‌رهه‌م و هونه‌رێ ده‌مێنێته‌وه که ڕاستییه‌کان ده‌رخات، ئه‌گه‌رچی تاڵیش بن. (قوتبه‌ددین سادقی)
له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا به‌داخه‌وه گه‌وره‌یی به میراته، نه‌ک به هونه‌ر و جه‌وهه‌ر. (هه‌ژار)
به دوو که‌س ده‌کرێ خراپه و چاکه، چه‌پڵه به ده‌ستێک لێ نادرێ کاکه. (مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی)
ئایندهی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ر به ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتنی دانایی و عه‌قڵه‌وه به‌نده (فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی)
مڕۆڤ چه‌ند خه‌ریکی کۆن بێ، نابێ له ڕۆشنبیری نوێ‌دا بڕوا و بێ. (عه‌بدوڕڕه‌قیب یووسف)
تا مێشکمان ئازاد نه‌بێ، به چه‌ک ئازاد نابین. (ڕه‌فیق حیلمی)
هیچ ئه‌سڵه‌حه‌یه‌ک چاکتر له عیلم و سه‌نعه‌ت و عیرفان نییه. (ئه‌حمه‌د موختار جاف)
هه‌ر که‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌کا. (نالی)
منداڵان پێنج تایبەتمەندییان ھەیە کە ئەگەر گەورەکان سەبارەت بە پەروەردگار بیانبوایێ، ھەموویان دەبوونە اولياءالله:
ـ خەمی ڕزق و ڕۆزییان نییە
ـ کاتی نەخۆشین، گلەیی لە خودا ناکەن
ـ بە کۆ نان دەخۆن
ـکاتێ کە بترسن، چاویان پڕ لە ئەسرین دەبێت
ـ و کاتێ کە پێکەوە شەڕ کەن، بێ‌وچان ئاشتی دەکەنەوە
ئیمامی سیوتی (ر)
ئینوحەجەر عەسقەلانی (ڕەحمەتی خودای لێ بێ) دەفەرموێ:
تەنیا ئەنجامدانی فه‌ڕزەکان (واجبات) و دووری کردن لە سوننەتەکان (نەوافل) دەبێتە ھۆی گەشەکردنی بێ‌کاری و نەمانی چالاکی لە بەندایەتییدا.
فتح الباری ج9 لاپەڕەی 106
حەسەنی بەسری ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەفەرموێ:
بڕوادار، چاکە دەکا و لە سەرەنجامی خۆشی، دەترسێ، بەڵام مونافیق خراپە دەکا و بۆشی گرینگ نییە.
ئیبنوحەجەر عەسقەلانی دەفەرموێ:
مرۆڤی بڕوادار، ھەمووکات خۆفی خودای لە دڵ دایە و ھەمووکات ئەو بە چاودێری کارەکانی خۆی دەزانی. ئیش و کاری باشی خۆی، بە گەورە نازانێ، بەڵام لە کارە خراپەکانی دەترسێ، ھەرچەن کەمیش بن.
فتح الباری ج ۱۱ ل 105
بە یەکێ محەمەد کوڕی مونکەدریان – يەکێ لە تابعیەکانیان - گوت:
لە دونیادا زياتر حەزت لە چییە؟
وتی:
شادکردنی دڵی بڕواداران
قضاء الحوائج، ابن ابی‌الدنيا ٣٣
ئیمامی نەواوی دەفەرموێ:
«ئێحسان بەو مانایە کە چاکە لەگەڵ کەسێک بکەی کە خراپەی لەگەڵ کردووی، ئەگینا چاکە کردن لەگەڵ کەسێ کە چاکەی لەگەڵ کردووی دەبێتە مامەڵە!»
[مرقاة المفاتیح]
قال عمر بن الخطّاب رضي اللّه عنه:
«ثلاث تثبت لك الود في صدر أخيك: أن تبدأه بالسلام وتوسع له في المجلس، وتدعوه بأحب الأسماء إليه».
عومەری کوڕی خەتتاب (ر) دەفەرموێ:
سێ شت، خۆشەویستی تۆ لە دەڵی براکەتدا زیاد دەکا:
ئەوەی کە لە پێشدا تۆ سڵاوی لێ بکەی و لە ناو کۆڕدا جێگەیەکی بۆ بکەیتەوە و بە جوانترینی ناوەکانیش بانگی بکەیت.
عه‌بدوڵڵای کوڕی موبارەک (ڕ) دەفەرموێ:
«دڵڕەقی، دەرمانی ھەیە و ئەویش خوێندنەوەی زۆری قورئانە»
﴿لَوْ أَنزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَّرَأَیْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْیَهِ اللَّهِ﴾.
«ئەگەر قورئانمان بە سەر کێودا دابەزاندایێت، بە دڵئەرخەیانی ئەو کێوە لە خۆفی خودا ملکەچ و خاپوور دەبوو»