مەرامنامە و ئەساسنامە
مەرامنامە و ئەساسنامە
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران
پەسەندکراوی کۆنگرەی سێهەم
18و19ي رەشەمەی 1389ي هەتاوی
بسم الله الرحمن الرحیم
قال تبارک و تعالی:
﴿ وَ مَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّن دَعَا إلَى اللهِ وَ عَمِلَ صَالِحاً وَ قَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ﴾
(فصلت/33)
«کێ قسەی جوانترە لە کەسێک کە بەرەو خوا بانگەواز دەکات و کردەوەی شایستە رەچاو دەکات و دەڵێمن لە دەستەی موسڵمانانم»
﴿ وَلْتَكُنْ مِنْكُمْأُمَّةٌ يَدْعُونَإِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ﴾(آل عمران/104)
«دەبێ لە نیۆان ئیۆە تاقمێک هەبن کە بانگەشەی خەڵک بکەن بەرەو کردەوەی باش؛ دەستوور دەدەن بە ئاکاری جوان و لە کاری ناحەز خەڵک دەگێڕنەوە و ئەمانە لە رزگارکراوەکانن»
﴿...إِنْ أُرِيدُ إِلاَّ الْإِصْلاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَ ما تَوْفِيقِي إِلاَّ بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَ إِلَيْهِ أُنِيبُ﴾ (هود/88)
«تا ئەو ئاستەی کە لە توانام دایە جگە لە ئیسلاح و چاکسازی (خۆم و ئیۆە) شتێکی ترم ناوێت و سەربەرزی و سەرکەوتنیشم تەنیا بە (یارمەتی) خوایە. تەنیا پشت بە ئەو دەبەستم وگەرانەوەم بۆلای ئەوە.»
و قال رسول الله6 :﴿ مَثَلُ المُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِم وَتَراحُمِهِم وَتَعَاطُفِهِم مَثَلُ الجَسَدِ، إذا اشْتَکَي مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَي لَهُ سَائِرُ الجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالحُمَّي﴾
«وێنەی ئیمانداران لە دۆستایەتی، خۆشەویستی وهاودەنگی لە گەڵ یەکتردا چەشنی لەش وایە کە هەرکات ئەندامێک تووشی ئێش دەبێت بێ خەوی و تەب گشت لەشی دادەگرێ و بەم جۆرە هاودەردی خۆی رادەگەیێنێ.»
ئەرکی جەماعەت
«جەماعەتی دهعوهت و ئیسلاحی ئێران رێکخراوێکی مهدهنییە كە لە چوارچیۆەی هزر و بیری ئیسلامی بە ئامانجی پاراستنی باوەڕهکان و شوناسی خەڵکی سوننی مەزهەبی ئێران و هەروەها پێکهێنانی بواری گەشە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی ژیانی تاکەکەسی وکۆمەڵایەتی خەڵکی ئێران لە ژێر تیشکی بڕوا بە کەرامەتی زاتی مرۆڤ، ئازادی، دادپەروەريی، دیترپەزێری و بنهماییترینبایهخە ئەخلاقييهکان لە رەھهندهکانیژیان پێکهاتووە.
ئەم رێکخراوە، بۆ پێکھێنانی داهاتوویەکی باشتر، لە زانست و تێکنۆلوژی سەردەم کەڵک وەردەگرێ و لە بۆچوون و کردەوە و پێوەنديیگرتنو هەڵسووکەوتی دێموکراتیک لەگەڵ حیزب و رێکخراوەکانی ديكه، خۆی بهشێوازێکی میانەڕەو ومامناوەندییانە پێبەند دهزانێ.
هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی سڵامەتی کۆمەڵگا و پاراستنی ژینگە و گرینگیدان بە مافی ئەندامان وەک سامانێکیمرۆڤی و بردنە سەری تواناکانی ئەوان لە ڕێگەی فێرکاری بەردەوام، بە ئەرکی خۆی دەزانێ.»
مەرامنامە
دروشم:
ئازادی، دادپەروەریي و برایەتی
ئامانج:
بەدەستھێنانی رەزامهندیی پەروەردگار وهاتنەدی ئاسوودەیی و بەختەوەریي تاک وکۆمەڵ لە ژێر تیشکی قورئان و سوننەت
بير و بڕوا سەرەکییەکان:
1ـ باوەڕ بە جەهانبینی تهوحیدی لە سەربنەمای لاالەالااللە و محمدرسول اللە؛
2ـ باوەڕ بە ئیسلام وەک تاکە رێبازي ژیانی بەختەوەرانە و پابەندبوون بە بانگەشە و ڕاهێنان لە سەر ئەم بنەمایە؛
3ـ باوەڕ بە ئەوە کە ئیسلام زامن و لاگری مافی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکانە؛
4ـ باوەڕ بە فرەحیزبی و پلۆرالیسم (فرە چەشنەیی)، لە سەر بنەمای ئازادی بیروڕا و رادەربڕین لە ئیسلام؛
5ـ باوەڕ بە بنەمای شوورا و پابەندی بە بڕیارگەلی بە کۆ و دووری لە سەرەرۆیی و بڕیاری تاک؛
6ـ باوەڕ بە یەکییەتی نهتهوهی ئیسلامی و یەکڕیزی نەتەوەیی لە سەر بنەمای رێزگرتن لە مافی کەمینەکان؛
7ـ باوەڕ بە مامناوەندی بوون و میانەڕەوی لە بیر و کردەوەدا و دووری لە توندو تیژی و گرژی؛
8ـ باوەڕ بە بە ئیشی کۆ و کۆمەڵ وەک پێویستییەک بۆ مسۆگەربوونی ئەمر بە چاکه و دووری لە خراپە.
بایخە بنچینەییەکان
1ـ بەهرەمەندی تاک و گرووهەکان لە ماف و ئازادییە ئایین زایی و نەتەوەییەکان؛
2ـ بەهرەداربوونی شارۆمەندان لە ماف وئازادییەکانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی؛
3ـ گهشه له بواری کولتوری، کۆمەڵایەتی، رامیاری، ئابووری و لابردنی هەژاری و دەستکورتی؛
4ـ سەروەری یاسا لە کۆمەڵگا و چاکسازی لە ڕێگەی میکانیزمە یاسایی و شارستانییەکان؛
5ـ هەڵسووکەوتی دێموکراتیک لە گەڵ حیزب و رێکخراوەکان لە رووی خزمەت بە کۆمەڵ؛
6ـ بردنە سەری پێگەی مزگەوتەکان و قوتابخانە دینییەکان و ناوەندە فیڕکاری وکۆمەڵایەتییەکان؛
7ـ پتەوکردنی ناوەندی بنەماڵە وەک بناغەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئیسلام؛
8ـ سەقام گیربوونی مافی ژنان و بەرزکردنەوەی ئاستی هزری، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و رامیاری ئەوان؛
9ـ گەشە کردنی ئاستی فکری، جەستەیی، ئاکار و زانستی مناڵان، مێرمناڵان و لاوان؛
10ـ بەرز کردنەوەی ئاستی کولتوری و پاراستنی سەرمایە نەتەوەییەکان و ژینگە؛
11ـ راهێنان و فێرکاری ئەندامان و لایەنگران و تاکی ناو کۆمەڵ؛
12ـ چارەسەری ئاشتیخوازانەی ناکۆکی نێوان تاکەکان و گرووپەکان، ڕێكخراوە و حیزبەکان.
ئەساسنامە
پاژی یەکهم: کۆی بڕگەکان (کلیات)
ماددەی 1 : جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران لەم ئەساس نامە بە «جەماعەت» ناو دەبرێ.
ماددەی 2: جەماعەت رێکخراوێکی مەدەنی، لە چوارچێوەی هزری ئیسلامییە کە لە بواری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسی خەریکی چالاکییە.
ماددەی 3: جەماعەت خاوەنی راژێری ئێرانییە، ناوەندەکەی لە تارانە و بۆی هەیە لە تەواوی وڵات نۆینەرایەتی و بنکهیهەبێت.
ماددەی4: جەماعەت بۆ کاتێکی دیاری نەکراو دامەزراوە.
ماددەي 5: جەماعەت پێەبندی یاسای بنەرەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
پاژی دووهەم: ئەرکانی جەماعەت
ماددەی6: ئەرکانی جەماعەت بریتین لە:
1ـ کۆنگرە
2ـ شۆڕای ناوەندی
3ـ ئەمینداری گشتی (سکرتێری گشتی)
4ـ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی
5ـ دەستەی کارگێڕانی ئیداری
6ـ دەستەی چاوەدێری و داوهری
کۆنگرە:
ماددەي7 : کۆنگرە بەرزترین پایەی جەماعەتە کە ئەندامانی بۆ ماوەی 4 ساڵ هەڵدەبژێردرێن و هەر دوو ساڵ جاریک، کۆبوونەوە پێکدێنن.
ڕوونکردنەوەی 1: کۆنگرەی پێش وهخت لە سەر داواكاري ئەمینداري گشتی،یان 2 لەسەر3ی ئەندامانی شۆڕای ناوەندی یا زياتر له نیوهیئەندامانی کۆنگرە پێک دێت.
ڕوونکردنهوهی 2: دوای کۆتایی خولی چوار ساڵە تا بەڕێوەچوونی کۆنگرەی داهاتوو، ئەندامانی کۆنگرەی پێشوو بەردەوام ئەرکە پێ سپێردراوەکانیان لە ئەستۆدەبێ.
ماددەی8: کۆنگرە بە ئامادەبوونی 2 لە 3ی ئەندامان بەڕێوە دەچێ، ئەگەر کۆنگرە نەگەیشتە ڕادەی پێویستی خۆی، لانی زۆر دوای مانگێک بە ئامادە بوونی نێوە زێدی یەک لە ئەندامانی دەگاتە ئاستی ڕیز و برشتی ياسايي خۆی، ئەگەر کۆنگرە هەروەها لە جاری دووهەم نەگەیشتە رادەی پێویست، لانی زۆر تا 15 رۆژ دوایی، بە ئامادە بوونی هەرچەندکەس لە ئەندامان، شێوازی فەرمی بە خۆوە دەبینێ.
ڕوونکردنەوهی 1: بانگەشەی فەرمی لە ئەندامان بۆ بهشداریکردنیکۆنگرهپێویستە دە رۆژ پێش بەڕێوەچوونی کۆنگرە راگەیێندرێ.
ڕوونکردنهوهی 2: بانگەشە بۆ پێکهێنانی کۆنگرە لە رێگەی نووسین لە دهزگای فهرمی ڕاگهیاندنی جەماعەت یا رۆژنامەی پڕتیراژ و وێڕای بانگهێشنامەی نووسراو دەگاتە ئەنجام دان. کات و شوێنی بەریۆەچوونی کۆنگرە لە ئاگاداری و بانگێشنامەدا دهبێ بنووسرێ.
ماددەي 9: ئەندامانی کۆنگرە بریتین لە:
1ـ ئەندامانی شووڕای ناوەندی؛
2ـ بەرپرسانی کۆمیتەکان و بنکەکانی ناوەندی جەماعەت؛
3ـ هەڵبژاردەی پارێزگاکان؛
4ـ بەرپرسانی دەستەی بەڕیۆەبەرایەتی پارێزگاکان.
ڕوونکردنهوهی 1: بەرپرسانی دەستەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگاکان، لەسەر هەڵبژاردنی شۆڕای ناوەندی، مافی دەنگدان و کاندیدبوونیان نییە، بهڵام لە بابەتگەلی ديکهداخاوەنی مافی دەنگدانن.
ڕوونکردنهوهی 2:ئەندامانی کۆنگرە پێویستە لانیکەم 5 ساڵ بە سەر ئەندامبووني ئەوان لە جەماعەت تێپەڕبووبێ.
ڕوونکردنهوهی 3: شۆڕای ناوەندی دەتوانێ لە کەسانی ديکهبە تایبەتی کهسایهتی ناودارو پێشەنگانی جەماعەت بۆ ئامادە بوون لە کۆنگرە، وەک میوان کەڵک وهر بگڕێ.
ماددەی 10: ئەرک و ئاستي دهسهڵاتيکۆنگرە
1ـ چاكسازي و پەسەندکردنی مەرامنامە و ئەساسنامە؛
2ـ لێکۆڵێنەوە لە کارکردی شۆڕای ناوەندی؛
3ـ هەڵبژاردن و لابردنی ئەندامانی شۆڕای ناوەندی؛
4ـ پەسەندکردنی رێباز و رێکاری جەماعەت؛
5ـ هەڵوەشاندنەوەی جەماعەت.
ماددەی 11: شۆڕای ناوەندی دوای کۆنگرە، بەرزترین پێگەی بڕیاردانی جەماعەتە کە ئەندامەکانی بۆ ماوەی چوارساڵ هەڵدەبژێردرێن.
ماددەی12: ژمارەی ئەندامانی سەرەکی یازدە و جێگری شۆڕای ناوەندی سێ کەسن و بەدەنگی شاراوە و وەدەستهێنانی لانی کەم یەک لەسێی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە هەڵدەبژێردرێن.
ڕوونکردهوهی 1: هەڵبژاردنی سەر لەنوێی ئەندامانی شۆڕای ناوەندی و کەسی یەکەمی شۆڕا (ئەمینداری گشتی) بۆ خولەکانی دوایی ئازادە.
ڕوونکردهوهی 2: بەشداری ئەندامانی جێگر لە کۆبوونەوەکانی شۆڕای ناوەندی بێ ئهوهی کهمافی دەنگدانيان ھهبێت،ئازادە.
ماددەی 13: کاتی دەست لە کار کێشانەوەی هەریەک لە ئەندامانی شووڕا تا قۆناغی راگواستنی بەرپرسیاریەتییەکەیان و یەکلایی کردنەوەی حیسابەکان، پێویستە کە لەسەر ئەنجامی ئەرک وکارەکانی خۆیان بەردەوام بن و لەم بارەوە بە تەواوی بەرپرسن.
ڕوونکردهوه: هەریەک لەئەندامانی شۆڕای ناوەندی پێوستە دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان بە شێوەی نووسین بدات بە ئەمینداری گشتی جەماعەت. وهرگرتنیدەست لە کارکێشانەوە پێوەندی بەو هۆکارانەیە کە لە لایەن شۆڕای ناوەندی وەردەگیرێن.
ماددەی 14: کاتی دەست لە کار کێشانەوە، مردن یان لەدەست دانی مەرجی بە ئەندامبوونی هەریەک لە ئەندامانی شۆڕای ناوەندی، ئەمینداری گشتی بە پێي ئهو دهنگانه که دراوهته جێگرهکان،یەکێكيان جێنشين دەکات.
ماددەی 15: دوای لە دەستدانی مهرجهکانیئەندامەتی يا دەست لە کارکێشانەوە یا مردنی ئەندامانی سەرەکی و جێگرەکانيان له شۆڕای ناوهندی، ئەگەر ژماری کەسانێ که ماونهتهوه بگاتە 7 کەس، کۆنگرەی پێشوهخت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی شۆڕای ناوەندی بەڕێوە دەچێ.
ماددەی 16: بە کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی، پێویستە شۆڕای ناوەندی هەتا دیاریکردن و دەست بەکاربوونی شۆڕای ناوەندی نوێ، کاروبار و ئەرکە یاساییەکانی بەڕێوە ببات.
ماددەی 17:ئەرک و بوارەکانی شۆڕای ناوەندی:
1ـ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی و بەرپرسی ئیداری، لە یەکەم کۆبوونەوەی شۆڕای ناوەندی بە دەنگی زۆرینەی رێژەیی؛
2ـ دانيشتن وکۆبوونەوه،لاني کهم دوو مانگ جارێک؛
3ـ بانگھێشتیئەندامان و بەڕێوەبردنی کۆنگرە بە پێی ناوەرۆکی ئەساسنامە؛
4ـ دابینکردن و پەسهنکردنی بڕیار و ياساكان، و گەیاندنیان بە بەشە پێوەندیدارەکان بۆ بەڕێوەبردني؛
5ـ دابەش کردنی ئەرکەکان لە نێوان ئەندامانی شۆڕای ناوەندی؛
6ـ پێکهێنانی کومیتە و ڕێکخراوهکانی جەماعەت بە پێی نیاز، یان هەڵوەشاندنەوەی هەر یەک لەوانە؛
7ـ داڕشتنی بهرنامه و سیاسهتبۆ کومیتە و بنکەکانی جەماعەت؛
8ـ پهسهنکردن یا نەکردنی جێگری پێشنیارکراوی ئەمینداری گشتی؛
9ـ پشتگیری حقووقی لە ئەندامان و یارمەتیدانیان بۆ دۆزینەوەی ڕیگاچارەی ئەو کێشانەی بە هۆی ئهندامبوون له جهماعهتدا،بۆیان دێتە پێش؛
10ـ گهڵاڵهداڕشتن بۆ کاروباری ماڵی و پەسندی بوودجەی پێشنیارکراوی ساڵانە؛
11ـ بەڕێوەبردن و ئيجراکردني خاڵه پەسهندکراوەکانی کۆنگرە؛
12ـ سکاڵاكردن و وڵامدانەوەی کەسایەتییە حەقیقی وحوقوقيهکيان لە دژی جەماعەت لە گشت سەرچاوە بڕواپێکراوهکان؛
13ـ ناساندنی نوێنەرانی جەماعەت بە ناوەندە سیاسی، فەرهەنگی، زانستییهکانو ... هتد؛
14ـ پێشکهشکردنیڕهشنووسی مەرامنامە، ئەساسنامە و ئیستراتێژی جەماعەت بە کۆنگرە بۆ پەسندکردن؛
15ـ قهبوڵکردن یا نەکردنی پالێوراوانی پێشنیارکراوی ئەمینداری گشتی بۆ وەرگرتنی پۆستی بەرێوەبەرایەتی پارێزگاکان و کومیتە و بنکەکانی ناوەندی جەماعەت؛
16ـ پێکهێنانوکۆکردنەوەی راپۆرتی چالاکییەکانی جەماعەت بۆ رادەستکردنی بە کۆنگرە؛
17ـ دیاریکردنی رۆژنامەی پڕتیراژ بۆ دانانی ئاگاداری لە کۆبوونەوە و بانگهێشتنامەکانی جەماعەت؛
18ـ ئاگاداری و چاودێری سەرجەمی کاروبار و چالاکییەکانی جەماعەت؛
19ـ هەڵسەنگاندن و خەسارناسی چالاکییەکانی جەماعەت؛
20ـ دهربڕینی هەڵوێستی فکری و سیاسی جەماعەت؛
21ـ دانی بڕیار لە سەر هەرچەشنە پشتگيري یان هاریکاری لهگەڵ پارت و بزوتنەوە و پێکهاتەکان؛
22ـ لابردنی ئەمینداری گشتی، جێگر و بەرپرسی ئیداری؛
23ـ هەڵسەنگاندنی پێشنیاری لێژنەی چاوەدێری و دادوەری لە بابەت پووچەڵ کردنەوەی ئەندامەتی هەر یەک لە ئەندامانی شۆڕای ناوەندی و بڕیاردان لەم بارەوە؛
24ـ هەڵسەنگاندنی پێشنیاری لێژنەی چاودێریودادوەری لە بابەت وهرگرتنهوهیبەرپرسیاریەتی هەر یەک لە ئەندامانی شۆڕای ناوەندی و بڕیاردان لەم بارەوە؛
25ـ چاودێری بەردەوام لەسەر باش بەڕێوەچوونی ئەرکەکانی ئەمینداری گشتی؛
26ـ بڕیاردان لە بارەی پێکهێنانی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتي يا نوێنەرایەتی جەماعەت، یا هەڵوەشاندنەوەی هەر یەک لەوانە؛
27ـ بڕیاردان لە بابەت پێکهێنانی شۆڕای راوێژکاری ناوچەیی و یان هەڵوەشاندنەوەکهی؛
28ـ پێکهێنانی ناوەندی کارگێڕی (ستاد) ئیداری جەماعەت؛
29ـ بڕیاردان لە سەر پێشنیارەکانی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی و ناوەندی کارگێڕی ئیداری (ستاد ئیداری) ؛
30ـ دابینکردن و پەسندکردنی دروشم و مۆری جەماعەت؛
31ـ بڕیاردان لە سەڕ دامەزراندن، ڕێخستن و داڕشتنی سیاسهتبۆ دەزگاي ڕاگەیێنەری فهرمی جەماعەت.
ئەمینداری گشتی:
ماددەی18: ئەمینداری گشتی گەورەترین پۆستی بەڕێوەبەرایەتی جەماعەتە و ئەرک و دهسهڵاتی بە شێوەی خوارەوەن:
1ـ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی شۆڕای ناوەندی،لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی و بنکەی کارگێڕی ئیداری؛
2ـ دەربڕینی هەڵوێستی فەرمی جەماعەت:
ڕوونکردنهوه: ئەمینداری گشتی دەتوانێ وێڕای ڕاوەرگرتنی شۆڕای ناوەندی کەسانێک وەک وتەبێژ دیاری بکات.
3ـ گوێگرتن بۆ سکاڵا و وڵامدانەوە به سەرچاوە خاوەن ڕاکان بە نوێنەرایەتی لە شۆڕای ناوەندی؛
4ـ پێشکهشکردنی راپۆڕتی چالاکییەکانی جەماعەت بە کۆنگرە بە نوێنەرایەتی لە شۆڕای ناوەندی؛
5ـ پێشنیاری کەسێک لە ئەندامانی شۆڕای ناوەندی وەک جێگری ئەمینداری گشتی (قايم مقام)، و پهسهند کردن يا نهکردني ئهو لهلایهن شۆڕای ناوەندیهوه؛
6ـ پێشنیاری لێکۆڵینەوە لە کارکردنی هەر یەک لە ئەندامانی شۆڕای ناوەندی بە لێژنەی چاوەدێری و دادوەری؛
7ـ پێناسهکردنی بەرپرسانی کومیتە، بنکەکانی ناوەندی و لێپرسراوانی لێژنەکانی بەڕێوبەرایەتی پارێزگاکان بە شۆڕای ناوەندی بۆ لێکۆڵینەوە و پشت ڕاست کردنەوە؛
8ـ هەڵبژاردنی راوێژکارانێک لە بوارە جۆراوجۆرهکان بە پێی نیاز.
لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی:
ماددەی19: لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی، گەورەترین پێگەی جەماعەتە بۆ بەجێهێنانی پەسەندکراوەکانی شۆڕای ناوەندی و پێک دێت لە: ئەمینداری گشتی یان جێگرەکەی، بەرپرسی ئیداری، بەرپرسانی لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان، کومیتەکان و بنکە ناوەندییهکانیان جێگرەکانیان.
ماددەی20: ئەرک و بوارە جۆراوجۆرەکانی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی:
1ـ گەڵاڵە دارشتن لە سەر بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک و بابەتەکانی مەڕامنامە، ئەساسنامە، پەسندکراوەکانی شووڕای ناوەندی و باقی دەستورات و بڕیارەکانی جەماعەت؛
2ـ وەڕێخستنی لێژنهکانیبەڕێوەبەرایەتی و کۆمیتە و بنکەکانی جەماعەت؛
3ـ راگوێزی دروست، خێرا و بهھێزي خاڵه پەسندکراوەکان و روانگە و بۆچوونەکانی جەماعەت بە بەردەنگەکان، و رەنگدانەوەی پێشنیارەکان، رەخنەگەل و کێشەگەلی توێژە جۆربەجۆرەکانی جەماعەت بۆ شۆڕای ناوەندی.
ناوەندی کارگێڕی ئیداری
ماددەی21: ناوەندی کارگێڕی ئیداری جەماعەت پێکهاتووە لە ئەمینداری گشتی یان جێگرەکەی، بەرپرسی ئیداری، بەپرسانی کومیتەکان و بنکەکانی ناوەندی و دوو کەس لە ئەندامانی جەماعەت بە پێشنیاری ئەمینداری گشتی و پەسندی شۆڕای ناوەندی.
ماددەی22: ئەرک و بوارەکانی ناوەندی کارگێڕی ئیداری:
1ـ بەدوا داچوونی خاڵه پەسندکراوەکانی شۆڕای ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەراتی ناوەندی؛
2ـ پێک هێنان و کۆکردنەوەی پێشنووسی شی کردنەوەی ئەرکی کۆمیتە و بنکە و ئهودهستورانهی که دهبێبەڕێوەببرێ؛
3ـ بەدواداچوونی چالاکی لێژنەکانی بەرێوەبەری و کومیتە و بنکەکانی جەماعەت؛
4ـ ئەنجامی ئەو کاروبارانەی تر کە لە لایەن شۆڕای ناوەندی ڕادەگەیێندرێن.
لێژنەی چاودێری و دادوەری
ماددەی23: لێژنەی چاوەدێری و دادوەری، پایەی چاوەدێری و دادوەری جەماعەتە کە ئەندامانی بە پێشنیاری ئەمینداری گشتی و پشت ڕاست کردنەوەی شۆڕای ناوەندی هەڵدەبژێردرێن.
ماددەی24:ئهم لێژنەیه پێکهاتوو لە 5کەس لە ئەندامانی جەماعەت کە لانیکەم 4ساڵ لە ئهندامبوونیان تێپهڕبووبێت و بۆ ماوەی چوارساڵ هەڵدەبژێردرێن.
ڕوونکردنهوهی1: هیچ بەربەستێک بۆ هەڵبژاردنی سەرلەنوێی ئەندامانی لێژنە بۆ خولەکانی داهاتوو نیە
ڕوونکردنهوهی2: هەریەک لە ئەندامانی لێژنەی چاودێری و دادوەری لە کاتی داوای دەست لە کار کێشانەوە، دهبێ داواکارییەکەیان بە شێوەی نووسراوە ئاراستەی شۆڕای ناوەندی بکەن.
ماددەی25: ئەرک و دهسهڵاتیلێژنەی چاودێری و دادوەری:
1ـ چاودێری بە سەر بەڕێوەچوونی دروستي ناوەرۆکی خاڵهکانیمەڕامنامە و ئەساسنامەی جەماعەت و هەروەها ئيش و كاري شۆڕای ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەرایهتی ناوەندی؛
2ـ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی گشت بەشەکانی جەماعەت به بێبوونیمافی دەنگدان؛
3ـ ڕاگەیشتن بە ڕهخنه و سکاڵا و نافەرمانی هەموو ئەندامان و بەرپرسانی جەماعەت.
ڕوونکردنهوه : لێژنە دەتوانێ بۆ بە بهڕێوهبردنیئەرکەکانی خۆی، گشت بەڵگە و سەنەدی پێویستی لە بەردەست دابێ.
4ـ پێشنیاردان بۆ نەمان و پووچەڵ كردنهوهی ئەندامەتی ئەندامانی تاوانبار بە شۆڕای ناوەندی؛
5ـ پێکهێنانی لێژنەی چاودێری لە پارێزگاکان؛
6ـ سازدان و ئاراستەکردنی راپۆرت بە شۆڕای ناوەندی، لانیکەم هەر شەش مانگ، جارێک؛
پاژی سێهەم: ئەندامەتی
ماددەی26: مەرجەکانی ئەندامەتی لە جەماعەت بە شێوەی خوارەوەن:
1ـ بوونی راژێری ئێرانی؛
2ـ تەمەني 18 ساڵی بێت؛
3ـ پابەندبوون بە رێبازي ئاييني پیرۆزی ئیسلام، بە کردەوە؛
4ـ قەبووڵ کردنی مەڕامنامە و ئەساسنامەی جەماعەت؛
5ـ تێپەڕكردنی قۆناغەکانی پهروهرده و ڕاهێنان؛
6ـ نەبوونی ئەندامەتی لە پارت و تاقمە سیاسییەکانی ديکە؛
7ـ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەندامەتی.
ڕوونکردنهوه: بەدەست هێنانی مەرجەکانی سەرەوە لە ئەستۆی لێژنەی بەڕێوەبەری شارە.
ماددەی28: ئەرکەکانی ئەندامەتی بریتین لە:
1ـ هەوڵ دان لە باري پهروهردهیی و پاک کردنەوەی دەروون و پێبەندبوون بە عیبادەت و ئاکار و ئەخلاقی شياو؛
2ـ پابەندی بە بابەت و ناوەرۆکی مەرامنامە و ئەساسنامە، هەڵوێست و بۆچوونەکانی جەماعەت؛
3ـ هەوڵدان بە تێگەیشتنێکی دروست و بانگهواز بۆلایپێڕەوی لە ئیسلام؛
4ـ ئەنجامی ئهو ئهرکانی که پێی سپێردراوهو پابەندبوون بە بڕیار و ياساكاني جەماعەت؛
5ـ تێکۆشانبۆ بە ئهنجامگەیاندنی ئامانج و بەرنامەکانی جەماعەت؛
6ـ هەوڵدان بۆ پێشکەوتن و ئاوەدانی وڵات و خزمەت بە هاووڵاتیان
7ـ بەشداری چڕوپڕ و چالاكانه لەکۆڕو کۆبوونه و ڕێو ڕهسمهکانیجەماعەت؛
8ـ پابەندبوون بە ماف و ئەرکەکانی برایەتی ئیمانی؛
9ـ ئاگاداری لە بارودۆخ وهەواڵەکانی ناوخۆيي و دەرەکی بە جهختکردنلە سەر جیهانی ئیسلام؛
10ـ به ناوی مافی ئهندامهتی له جهماعهت، لاني کهم 2 له 100ی دهسکهوتی مانگانهی، بداته دهس بهرپرسان.
ڕوونکردنهوه: ئهوهی که ئهندامێکمافی ئەندامەتی بداته جهماعهت،ھیچ ئیدیعایهک لە سهرداراییەکانی جەماعەت بۆ ئهو ئەندامه ناهێنێتە دی.
ماددەی28: مافی ئەندامهکانلە جەماعەت دا بەم شێوهیه:
1ـ بەهرەمەندی لە مافی هەڵبژاردن وهەڵبژێردران لە سەر بنەمای یاسا و دەستوراتی جەماعەت؛
2ـ مافی رادەربڕین لە سهر ئیش و کاریجەماعەت و ئاراستەکردنی رەخنە و پێشنیار لە رێگا و شوێنی پێوەندیدار بەخۆی؛
3ـ مافی دادخوازیوسکاڵا و ڕەخنە لەسەر بنەمای ياساي جەماعەت؛
4ـ مافی ئاگاداربوون لە کاروباری ئاسایی جەماعەت لە ڕێگەی لێژنەی بەڕێوەبەری پێوەندی دار بە پێی ياساكان.
ماددەی29: کۆتایی هاتنی ئەندامەتي، بهھۆی یهکێ لهو دوو خاڵهی خوارهوهیه:
1ـ داوای دەست لە کار کێشانەوەی كهسی ئهندام بە شێوەی نووسراوه ھاوکات لهگهڵ رازی بوونی شۆڕای ناوەندی؛
2ـ وەرگرتنەوەی ئەندامەتی لە لایەن شۆڕای ناوەندی.
پاژی چوارەم: کاروباری ماڵی جەماعەت
ماددەی 30 : سەرچاوە ماڵییهکانیجەماعەت بریتین لە:
1ـ مافی ئەندامەتی؛
2ـ یارمەتییەکانی خەڵک؛
3ـ ھهموو ڕێگا یاساییهکان.
ماددەی31 : بهڵگهنامهکان، ئەوراقی بەهادار، چهک، بەرات، سفتە و هەر جۆر بەڵگە و نووسراوەیەک کە داگری هەر چەشنە پەیمان و بەڵێنێکی ماڵی بۆ جەماعەت بێت و هەروەها کردنەوەی حیسابی بانکی، بەشێوەی هاوبەش، بە واژۆی ئەمینداری گشتی یان جێگرەکەی و بەرپرسی ماڵی بە مۆری جەماعەت جێ بڕوا و متمانەیە.
ماددەی32: خولی ماڵی جەماعەت لەسەرەتای مانگی خاکەلێوەی هەرساڵ تا کۆتایی رەشەمەی ئەوساڵەیه.
ڕوونکردنهوه: داهات و خەرجەکانی جەماعەت لە دەفتەرگەلی قانوونی تۆمار دەکرێ و لێکدانەوە و شیکردنەوەی تەرازنامە لە کۆتایی هەرساڵ دەدرێتە کۆمیسیۆنی ماددەی10 قانوونی حيزب و پارتهکان.
پاژی پێنجەم: هەڵوەشانەوەی جەماعەت
ماددەی33: هەڵوەشانەوەی جەماعەت بە شێوەی تایبەت لە لایەن کۆنگرەی نائاسایی و به ڕازی بوونی 4 لە 5ي ئەندامان دەگاتە ئەنجام.
ماددەی34: لە کاتی هەڵوەشانەوەی جەماعەت، لێژنەی یەک لاکەرەوە، دوای دانهوهی قەرزەکان و ئەنجامی بەڵێنەکان و وەرگرتنەوەی دارایهکانی جەماعەت، تەواوی دارایی و سامانانهی که ڕادهگوێزرێ یا ڕاناگوێزرێدهیداتهڕێکخراوهو پێکهاتە و ناوەندەکانی هاوشێوەی جەماعەت يا دهزگا خێرخوازییەکان.
ڕوونکردنهوه: لێژنەی یەک لا کەرەوە، پێکهاتووە لە 5 کەس لە ئەندامانی کۆنگرە کە بە دەنگی شاراوە و زۆرینەی ڕێژەیی لە کۆنگرەی نائاسایی هەڵدەبژێردرێن.
ماددەی35 : ئەو ئەساسنامەیە لە 5 پاژ، 35 ماددە و19 ڕوونکردنهوه پێکهاتووە کهلە سێهەمین کۆنگرەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران لە بڕواری 18ي ڕهشهمه 1389ی ھهتاویپەسند کراوه.
- 12749 سهردان
نووسخهی چاپ