هه‌واڵه‌کانی جه‌ماعه‌ت

ناونیشان رێكه‌وت
پەیامی پرسە و سەرەخۆشی ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی و دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی ڕووداوی هاتوچۆی ئۆتۆبووسی موسافیرڕاگوێزی سنە (تاران- پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/04/26
پەیامی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی وەفاتی ئەندامی کوچکردووی جەماعەت؛ خوالێخۆشبوو «عەلی وەیسی خانی» (تاران – پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/04/24
ماڵاوایی یەکێک لە هاوقەتاران و هەڤالانی جەماعەت لە دونیای فانی (سەلاسی باوەجانی – پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/04/24
پەیامی پرسە و سەرەخۆشی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی لقی سیستان و بەلووچستان، بە بۆنەی شەهیدبوونی دوکتور مەولەوی عەبدوشەکوور کورد(تورشابی) (زاهیدان-پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/04/23
وڵامنامەی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بۆ وتاری «توێکاریی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح» (تاران-پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/04/23
برووسکەی پیرۆزبایی ئەمینداری گشتی جەماعەت بۆ ڕەجەب تەیب ئەردووغان(سەرۆککۆماری تورکیا) (تاران- پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/04/13
برووسکەی پیرۆزبایی ئەمینداری گشتی جەماعەت بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش (تاران - پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/04/13
دکتۆر پیرانی لە دوایین کۆبوونەوەی شۆڕای ناوەندی جەماعەت: ڕانەوەستان و نوێ بوونەوە لە تایبەتمەندییەکانی ژیان و بوونەوەرەکانه (تاران - پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/04/12
بەڕێوچوونی کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران (تاران - پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/03/17
ڕێوڕەسمی بەربانگی جەماعەت لە سنە بەرێوەچوو (سنه- پێگەی هەواڵنیری ئیسلاح وێب) 1397/03/14
ئەمینداری گشتی جەماعەت لە دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار: دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری هەیە (تاران - پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/03/13
بەشداری ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی یادوارەی د. ئیبڕاهیمی(مامۆستا شەپۆل) (تاران - پێگەی هەوالنێری ئیسلاح وێب) 1397/03/11
ئۆردوویەک به مەبەستی سەیران و پەروەده، لە سەردەشت بەڕێوە چوو (سەردەشت - پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/02/13
ئەمینداری گشتی جەماعەت لەگەڵ ئەندازیار موڕتەزا ئەلویری(مرتضی الویری)، - یەکێک ئەندامانی شۆرای تاران- دیداری کرد (تاران - پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/02/10
نوێنەری حەماس لە دیدار لەگەڵ ئەمینداری گشتی جەماعەت: نەتەوەی کورد ڕۆڵ و بەرکەوتێکی گەورەیان لە پێکهێنانی شارستانییەتی مرۆڤ و ژیاری ئیسلامیدا بووه (تاران - پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1397/02/05
راگەیاندراوی کۆتایی دانیشتنی دووهەمی کۆنگرەی چوارەمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح (تاران - ئیسلاح وێب) 1396/12/13
دانیشتنی دووهەمی کۆنگرەی چوارەمی جەماعەت سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دەست پێ دەکات (تاران - ئیسلاح وێب) 1396/12/09
کۆڕی ڕێزلێنان لە ڕاهێنەرانی جەماعەت له سنه بەڕێوە چوو (تاران - ئیسلاح وێب) 1396/12/09
دیدار و گفتوگۆی ئەندامی لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لەگەڵ دکتۆر رەئووف قادری کارگێڕی گشتی پێشانگاکانی شاری ئافتاب (تاران - ئیسلاح وێب) 1396/12/09
جڤاتێک لە ژێر ناونیشانی «شوناسی گەلان و جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح» لە تاران بەڕێوه چوو (تاران - ئیسلاح وێب) 1396/12/09
برووسکەی سەرەخۆشیی ئەمینداری گشتیی جەماعەت بە‌بۆنەی کۆچی دواییی شێخ موحەممەدئەمین مەردۆخی (تاران - پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1396/12/03
ئەمینداری گشتیی جەماعەت: یەکگرتوویی کەلتووری، پێداویستییەک بۆ پێشەوایی ئۆمەتی ئیسلامه (تاران - ئیسلاح وێب) 1396/12/02
پەیامی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت به ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ڕەوگەی تاران - یاسووج (تاران - پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب) 1396/11/29
بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی کومیتەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی حیزبە ئاسیاییەکان بەڕێوە چوو (تاران - ئیسلاح وێب) 1396/11/16
دیداری ئەمینداری گشتی جەماعەت لەگەڵ نوێنەری پێشووی پاڕلمانی هەرێمی کوردستان 1396/11/13
بەرپرسی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەت: لە سەر ئەم باوەڕەین تاقه ڕێگای دروست لە شەڕی عەفرین، وەستاندنی داگیرکاری و دەستپێکردنی گفتوگۆیە (تاران- ئیسلاح‌وێب) 1396/11/09
مامۆستا پیرانی لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە بەندەرعەبباس دیدار و وتووێژی کرد (بەندەرعەبباس- ئیسلاحوێب) 1396/11/03
پەیامی سەرەخۆشی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت بە ڕووداوی نوقمبوونی پاپۆڕی «سانچی» (تاران ـ پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح) 1396/10/25
پەیامی سەرەخۆشی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلال حەقشناس (تاران ـ پێگەی ئیسلاح) 1396/10/09
ئەمینداری گشتی جەماعەت: بانگخوازەکان، دەبێ ئەدەبیاتێکی ڕەسا، پڕپیت و فاخیریان ببێ (دیواندەرە - پێگەی ئیسلاح) 1396/10/08
مامۆستا پیرانی: لەگەڵ دەسەڵات و حاکمیەتدا، ھەڵسوکەوتێکی باشمان بووە (كامياران - پێگەی ئیسلاح) 1396/10/03
بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای فارس لەگەڵ بەرپرسی دەزگای خێرخوازی «نیکوکاران احسان»ی کرماشان دیداری کرد (کرماشان – پێگەی ئیسلاح) 1396/09/05
پەیامی سەرەخۆشیی ئەمینداری گشتیی جەماعەت بە بۆنەی کۆچی مامۆستا جمیل‌الدین مهاجری (تاران - پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح) 1396/08/08
دیدار و چاوپێکەوتنی ئەندامانی جەماعەت لەگەڵ نووسەری دیواندەرەیی (دیواندەرە ـ پێگەی ئیسلاح) 1396/08/01
بەشداری مامۆستا پیرانی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی جەلال تاڵەبانی (تاران ـ پێگەی ئیسلاح) 1396/07/21
بەشداری شاندێکی جەماعەت لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی «مام جەلال» (سلێمانی ـ پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح) 1396/07/16
مامۆستا عەبدولکەریم ئازەرین ئازاد کرا (پیرانشار – پێگەی ئیسلاح) 1396/07/09
پەیامی سەرەخۆشی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا «مەھدی عاکف» (تاران - پێگەی ئیسلاح) 1396/07/03
فەرمانی دوورخستنەوەی مامۆستا عەبدی بەڕێوە چوو (ورمێ ـ پێگەی ئیسلاح) 1396/07/01
برووسکەی سەرەخۆشی مامۆستا پیرانی بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر ئیبراھیم یەزدی (تاران - پێگەی ئیسلاح) 1396/06/07
كارگه‌ی فێرکاری پێشکه‌شکاری بۆ ھه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو (سه‌رده‌شت ـ پێگه‌ی ئیسلاح) 1396/05/28
دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەت سەدانی قارەمانی زۆرانگرتنیان کرد (پاوە – پێگەی ئیسلاح) 1396/05/25
خولی فێرکاری دەربڕینی ھەست و عاتیفە بۆ ناو بنەماڵەکانی جەماعەت لە دیواندەرە بە ڕێوە چوو (دیواندەرە – پێگەی ئیسلاح) 1396/05/23
دەستەیەک لە بەرپرسانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان، سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوایان کرد (ورمێ – پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح) 1396/05/14
مامۆستا وەیسی: پابەندبوون بە شۆڕا دەبێتە ھۆی بەھیزبوونی جەماعت (کرماشان – پێگەی ئیسلاح) 1396/05/14
دەستەیەک لە کەژوانانی کوردستان، چوونە سەر لووتکەی چل چەمە (دیواندەرە ـ پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح) 1396/04/25
ئەمینداری گشتیی جەماعەت بەبۆنەی ھەڵبژاردنی ئیمام جومعەی پاوە وەک دادوەری نموونە، پیرۆزبایی لێ کرد (تاران - پێگەی ئیسلاح وێب) 1396/04/18
دەستبەرسەربوونی مامۆستا عەبدوڵکەریم ئازەرین درێژەی ھەیە (تاران - پێگەی ئیسلاح وێب) 1396/04/15
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح نامەیەکی سه‌رئاوەڵای بۆ سه‌رکۆماری ئێران نووسی (تاران - پێگەی ئیسلاح وێب) 1396/04/02
ئەمینداری گشتی جەماعەت بەشداری ڕێوڕەسمی پرسانە و سەرەخۆشی دایکی حوجەتولئیسلام «سید حامد علم الھدی» کرد (تاران - ئیسلاح وێب) 1396/03/28
ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆی نێوان ئۆتۆمبێلێکی نەوتکێش و ئۆتۆبووسێکی موسافیرڕاگوێز کە گیان لەدەستدانی ژمارێک لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی لێکەوتەوە، پەیامێکی پرسە و سەرخۆشی بڵاو کردەوە.
 مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەلی وەیسی خانی-یەکێک لە ئەندامانی جەماعەت لە شارستانی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان- پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
بەڕێز «عەلی وەیسی خانی» یەکێک لە ئەندامانی جەماعەتی دعوەت و ئیسلاحی سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی لە ُشاری ئیسفەهان کۆچی دوایی کرد.
پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی لقی سیستان و بەلووچستان، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی، شەهیدبوونی دوکتور مەولەوی عەبدوشەکوور کورد(تورشابی)، بڵاو کردەوە.
ماوەیەک لەوە پێش بابەتێک لەژێر ناونیشانی توێکاریی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە قەڵەمی بەڕێز غەفوور شێخی لە دووحەوتە نامەی (مکریان امروز) بڵاو بۆوە کە تێیدا وێڕای ڕیزبەندی ڕەوتە مەزهەبییە ناسرواوەکانی باشووری ڕۆژاوا و شوێنی سەرهەڵدانیان و دواتر ناساندنی ڕەوتە مەزهەبییەکان لە نێوخۆی ئێران، جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە دوو ڕەهەندی فکری و دامەزراوەیی پێناسە دەکا و کارکەردە بەردەوامەکانی ئەو ڕەوتە فکرییە لەگەڵ ڕەوتە مەزهەبییەکانی تر بەراورد دەکات («مکریان امروز»، ساڵی دووهەم، ژمارەی هەشت).
دکتۆر عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم دواییەی حیزبی داد و گەشە( AKP)  پەیامێکی پێروزبایی ئاراستەی ڕێبەڕان و ئەندامانی ئەم حیزبە کرد.
دوکتور عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەت بە بۆنەی سەرکەوتنی حیزبی دێمۆکراتیکی گەلان(HDP) لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
کۆبوونەوەی شۆڕای ناوەندی جەماعەت، بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی و سەرجەم ئەندامان، ڕۆژی پێجشەممە 7ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت لە تاران بەڕێوە چوو.  بە پێێ هەواڵی ئیسلاح وێب، دکتۆر عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەت لە سەرتای دانیشتنەکە، وێڕای ئاماژە بە سی و یەکەمین ساڵی بۆردوومانی کمیایی شاری سەردەشت، ئەم ڕووداوە نامرۆڤانە و دڕندانەیەی ئیدانە کرد و بۆ زیان پێگەیشتووان و بەرکەوتووانی ڕووداوەکە تەندرۆستی و شەفا و بۆ شەهیدان و کۆچکردووان ڕێز و پلەبەرزی، لە خودا داوا کرد.
کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی هەردوو لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران، له ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە - ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی ئەمساڵ- لە دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمی بەربانگی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح  بە ئامادەکاری لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەت، لە سنە بەڕێوەچوو. به پێێ هەواڵی هەواڵنێری ئیسلاح وێب، مامۆستا «مەحموود وەیسی» لە زانایان و ئەندامانی  پێشەنگی جەماعەت، لەرێوڕەسمەکەدا سەبارەت به «لێهاتوویی و مەهارەتە واتاییەکان» دوا و گوتی: ڕەمەزان مانگی زیادکردنی قورسایی و کێشه؛ بەڵام کام کێش و قورسایی؟ مەبەست کێشی لەش و جەستە نییە بەڵکوو مەبەست کێشی بەندایەتی و پاڕانەوە و واتاییبوونە. ڕەمەزان مانگی جوابکردنی نەفس و شەیتانە. لە زمانی عەڕەبیدا له نێوان دوو چەمکی «صوم» و «صیام» جیاوازی هەیە، «صوم» بە واتای خۆڕاگری و تاقەت هێنانە بەڵام «صیام» به واتای خۆڕاگری وێڕای زەخت و گوشارە.گوشارەکان لەو مانگەدا زۆتر دەبن، توونێتی و برسییەتی و تاوانەکان هەر هەموویان هێرش دێنن و کۆنتڕۆڵکڕدنی خۆمان لە هەمبەر ئەو زەخت و گوشارانە پێی دەگوترێ «صیام».
ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی دیداری سەرۆککۆمار لەگەڵ زانایان و هەڵکەوتووانی سوننە مەزهەب کە ئێوارەی شەممە ڕێکەوتی 12ی جۆزەردانی 1397ی هەتاوی، لە تاران  بەڕێوەچوو، لە میانەی وتارەکەیدا جەختی کردە سەر بەرپابوون و جێبەجێکردنی عەداڵەت و دادپەروەری، هەروەها لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری به هەنگاوێکی گرینگ و پێویست زانی.   دەقی وتارەکەی ئەمینداری گشتی لەو دیدارەدا بەم چەشنه بوو:  بسم الله الرّحمن الرّحیم ‎الحمدلله والصّلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وأصحابه ومن والاه.
مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح، ئێوارەی ئەم جومعە(هەینی)یە، -کە ڕێکەوت بوو لەگەڵ 17ی جۆزەردانی 397ی هەتاوی- وێڕای شاندێک لە ڕێوڕەسمی یادوارەی د. ئیبڕاهیمی که لە مزگەوتی شارۆچکەی غەربی تاران بەڕێوە چوو، بەشداری کرد.
به کۆششی بەرپرسانی پێوندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەردەشت، ئۆردوویەکی یەکڕۆژه به مەبەستی سەیران و پەروەده، به ئامادەبوونی نزیکەی 150 نەفەر لە ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت، ڕۆژی چوارشەممە 12ی گوڵان، لە داوێنی کەژ و چیاکانی شاری سەردەشت، بەڕێوە چوو.
ئەمینداری گشتی جەماعەت به هاوڕێیەتی شاندێکی دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە بارەگای شۆڕای شاری تاران، لەگەڵ « موڕتەزا ئەلویری»(مرتضی الویری)، ئەندامی شۆڕای شاری تاران و سەرۆکی شۆڕای باڵای پارێزگاکان، دیداری کرد.
دکتۆر «خالید قدوومی»، نوێنەری بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی دوووشەممە 3ی گوڵان لەگەڵ دکتۆر عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت لە تاران دیدار و گفتوگۆی کرد. به پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح وێب، لەو دیدارەدا هەردووک لا سەبارەت به ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و جیهانی ئیسلام قسە و گفتوگۆیان کرد و ئاستەنگی و کێشەکانی ناوچەیان هێنایە بەرباس و جەختیان له تیپەڕاندنی ئەو قەیران و هەڕەشانە به پەیڕەوکردنی ڕێسای یەکێتی و یەکتر قەبووڵکردنێکی ئیسلامییانه کرد.
دانیشتنی دووهەمی چوارەمین کۆنگرەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح  ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو، ڕێکەوتی 10ی ڕەشەمەی 1396ی هەتاوی، به بەشداری ئەمینداری گشتی، بەرپرسانی ناوەندی و پارێزگاکان و نوێنەرانی سەرجەم شار و باژێڕەکانی وڵات، له بارەگای ناوەندی جەماعەت لە تاران بەڕێوە چوو.
دووهەمین دانیشتنی کۆنگرەی چوارەم به بەشداری ئەندامانی کۆنگره سەر لە بەیانی ئەمڕۆ  -پێنجشەممە، 10ی ڕەشەممە- لە بارەگای ناوەندی جەماعەت بەڕێوە دەچێ.
به ئامادەبوونی بەرپرسی  بریکاریی ناوەندی زانایانی جەماعەت و هەروەها بەرپرسی بریکاریی ناوەندی پارێزگای کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 7ی ڕەشەممە، کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان لە له ڕاهێنەرانی پەروەرده و هاوەسەرانیان بەڕێوە چوو.
دکتۆر لوقمان ستووده ئەندامی لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، رٶژی چوارشەممە 2ی ڕەشەممە، لەگەڵ دکتۆر رەئووف قادری کارگێڕی گشتی پێشانگاکانی شاری ئافتاب دیدار و گفتوگۆی کرد.
جڤاتێک لە ژێر ناونیشانی «شوناسی گەلان و جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح» به بەشداری ئەمینداری گشتی و دەستەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی خاوەن ڕا و چالاکوانانی فەزای سایبێری جەماعەت ، ڕۆژی پێنج شەممه،  26ی ڕێبەندان لە بارەگای ناوەندی جەماعەت بەڕێوەچوو
مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە‌بۆنەی کۆچی دواییی شێخ موحەممەدئەمین مەردۆخی برووسکەی ماتەمینی ئاراستەی گەورەبنەماڵەی مەردۆخی کرد.
ئەمینداری گشتیی جەماعەت له دانیشتنی هاوبەشی شۆڕای ناوەندی، لێژنەی جێبەجێکاری و هەروەها بەڕێوەبەرانی لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگاکان، جەختی کردە سەر گرینگی یەکڕیزی و یەکگرتوویی کەلتووری له ژێر تیشکی بەها ئیسلامییەکان و ئەم دیاردەیەی پێداویستییەک بۆ پێشەوایی ئۆمەتی ئیسلام لە قەڵەم دا.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی کۆچی دوایی ژمارێک لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی تاران ـ یاسووج، پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و خەم و هاوسۆزی خۆی سەبارەت بەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەربڕی.
بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی حیزبەکانی ئاسیا(ICAPP)، به بەشداری سکرتێرە گشتییەکان و کەسایەتییە پلەبەرزەکانی ٤٠ حیزب و دامەزراوەی سیاسی له ٢٥ وڵاتی ئاسیایی و هەروەها بەرپرسانی ڕێکخراوە ناوچەیی و نێوتەوەییەکان له تاران بەڕێوە چوو.
ئەمینداری گشتی جەماعەت ڕۆژی چوارشەممە، یازدەی ڕێبەندان، لەگەڵ دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز له کەسایەتییە ناودارەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان له بارەگای ناوەندی جەماعەت دیداری کرد.
جەماڵ ئیسماعیلی، بەرپرسی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە وتووێژ لەگەڵ ئیسلاح وێب رایگەیاند: لە سەر ئەم باوەڕەین تاقه ڕێگای دروست لە شەڕی عەفرین، وەستاندنی داگیرکاری و دەستپێکردنی گفتوگۆیە
مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ باشووری ئێران لە ساڵۆنی کۆبوونەوەکانی مزگەوتی جامیعەی بەندەرعەبباس لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت دیداری کرد.
کۆچی دوایی چەند کەس لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان لە کاتی خزمەت کردن بە خەڵک و وڵات لە نەوتکێشی ئێرانی «سانچی»، دڵی ھەموو ئێرانیێکی بەشەرەفی ھێنایە ژان و ھەموومانی خەمبار کرد. ئێران، بنەماڵەی گەورەی ئێمەیە و گیان لە دەسدانی منداڵانی خزمەتکاری ئەم بنەماڵە، ھۆی پەژارەیە.
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو «جەلال حەقشناس» پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کرده‌وه‌ کە لەو پەیامەدا، ناوبراوی بە یەکێ لە یارانی پێشڕەو و دێرینی کاروانی بانگه‌وازی ئیسلامی ناوزەد کرد.
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، ئەمێنداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ڕۆژی ھەینی، 1ی بەفرانباری ئەمساڵ، وێڕای دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە شاری دیواندەرە، جەختی کردە سەر گرنگی پێگەی بنەماڵە لە جەماعەتدا و داوای لە ئەندامانی بنەماڵە کرد کە مافی یەکتر بپارێزن. 
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ڕۆژی پێنج شەممە، 30ی سەرماوەز بە ئامادەبوون لە کۆڕی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە شاری کامیاران، ئاماژەی بە دەسکەوتەکانی جەماعەت کرد و ئەزموونی جەماعەتی بە ئەزموونێکی سەرکەوتوو ناو برد.
شێخ فەرزان خامۆشی، بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پارێزگای «فارس» ئێوارەی چوارشەممە 1ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەگەڵ سادقی پوور، بەرپرسی دەزگای خێرخوازی «نیکوکاران احسان»ی کرماشان، دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا «جمیل الدین مھاجری (جمیل افندی)» بروسکەی سەرەخۆشی بڵاو کرده‌وه‌. دەقی پەیامی ئەمینداری گشتی بەم جۆرەیە: 
ده‌سته‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە شاری دیواندەرە سەردانی «ئەنوه‌ر مه‌عریفه‌ت» نووسەر و لێکۆڵەڕی زمان و ئەدەبیاتی کوردیيان کرد.
مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، دوێنێ پێنج شەممە 20ی ڕەزبەر لە تاران بە ھاوڕێیەتی کۆمەڵێک لە پێشنوێژانی لە مزگەوتانی سوننەی تاران و جەماڵ ئیسماعیلی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت بەشداری ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و ئەمینداری گشتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراقیان کرد.
شاندێکی جەماعەتی دەعوه‌ت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی پرسەی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، «جەلال تاڵەبانی»، بەشداریان کرد. شاندی نوێنەری جەماعەت، دوێنێ شەممە 15ی ڕەزبەر، لە یاریگەی «سیروانی نوێ» لە سلێمانی ئامادە بوون و لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداریان کرد.
مامۆستا عەبدولکەریم ئازەرین، ئیمام و پێشنوێژی مزگەوتی «ھیجرەت» و بەرپرسی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی «شێخ سەعید نوورسی» لە شاری پیرانشار، لە گرتووخانە ئازاد کرا.  بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ناوبراو لە رۆژی 30ی جۆزه‌ردان دەستبەسەرکرا و پاش تێپەڕبوونی 98 ڕۆژ، ئێوارەی سێ شەممە، 4ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە گرتووخانە ئازاد بوو.
ِبِسمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ «مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيۡهِۖ فَمِنۡهُم مَّن قَضَىٰ نَحۡبَهُۥ وَمِنۡهُم مَّن يَنتَظِرُۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبۡدِيلاً» [أحزاب:23]   ڕێزدار دکتۆر ئیبراھیم مونیر، جێگری ڕابه‌ری گشتیی ئیخوانولموسلمین   سڵاو و ڕەحمەتی خواتان لێ بێت
فەرمانی دوورخستنەوەی مامۆستا عەبدولعەزیز (ڕەزا) عەبدی، لە شاری ورمێ، ڕۆژی 28ی خەرمانان بەڕێوە چوو. مامۆستا مەلا ڕەزا عەبدی، یەکێ لە زانایانی بەناوبانگی سوننە لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا و دامەزرێنەری قوتابخانەیی زانستە ئایینییه‌کانی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری ورمێیە.     بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ھەنووکە مامۆستا لە شاری  شنۆ نیشتەجێی بووە. 
مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر ئیبراھیم یەزدی بروسکەی سەرەخۆشیی دەکرد و ناوبراویی بە «وەفادار بە ئیسلام، ئێران و ئازادی» ناو برد.
کارگایه‌کی فێرکاری پێشکه‌شکاری به ئامانجی ئاماده و فێرکاری پێکه‌شکاران بۆ هه‌ندێک له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، ڕۆژی هه‌ینی 27ى گه‌لاوێژ له شاری سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چوو. کارگایه‌کی فێرکاری به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌و فێرکردنی  پێشکه‌شکاريى، ڕۆژی هه‌ینی 27ى گه‌لاوێژ  بۆ هه‌ندێک له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، له سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چوو.
دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەر بە شاری پاوە، ئێوارەی دووشەممە، 23ی گەلاوێژ سەردانی «ئارێز ڕەحیمی» قارەمان و کاراترین زۆرانگیری لە بەشی میرمنداڵانیان کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لەم چاوپێکەتنەدا، جەھانگیر ئەمینی وەک بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعەت لە شاری پاوە، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە ئارێز و بنەماڵەی، ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خواست. ھەر وەھا چەند ئامۆژگاریێکی بەسوودی لەبارەی مەعنەویەت و بەندایەتی و وانەکانی قوتابخانە بۆ باس کرد. 
خولی فێرکاری ھەست و عاتیفە لە نێوان بنەماڵەکانی جەماعەت، ڕۆژی چوارشەممە، 18ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شاری دیواندەرە و بۆ ھەندێ لە بنەماڵەکانی جەماعه‌ت بەڕێوە چوو. به‌ پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب لە دیواندەرە، ئەم خولە فێرکارییە، یەک ڕۆژی خایاند و لە لایەن بەشی پەروەردەیی جەماعەتی دیواندەرە و بە بەشداری بنەماڵەی ئەندامانی جەماعەت بەڕێوە چوو. لەم خولەدا باس لەو کێشە و گرفتانە کرا کە ھەست و عاتیفەی نێوان خێزان دەشێوێنێت.
دەستەیەک پێکھاتوو لە بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی ، بەرپرسانی بەشی پەروەردە و مامۆستایانی ئایینی و ڕێکخراوەی مەدەنیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان له‌ رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی 12 و 13ی گەلاوێژ، لەگەڵ ئەندامانی جەماعەت لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.
دانیشتنێک لە ژێر ناوی «گوێ‌بیستن بوونی شوڕا، واجیبە» بە ئامادەبوونی مامۆستا دکتۆر مەحموود وەیسی، ئێوارەی چوارشەممە 11ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە کرماشان بەڕێوە چوو.
ده‌سته‌یه‌ک له‌ که‌ که‌ژوانان کە لە ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح پارێزگای کوردستان پێک ھاتبوون، ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲ی پوشپەڕ  چوونەی سەر لووتکەی چل چەمە کە بەرزترین کێوی پارێزگای کوردستانە.
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی، لە برووسکەیەکدا، بەبۆنەی ھەڵبژاردنی ئیمام جومعەی پاوە، مەلا قادر قادری وەک داوەری نموونەی ئێران، پیرۆزبایی لێ کرد.  
مامۆستا عەبدولکەریم ئازەرین، پێشنوێژ مزگەوتی ھیجرەت و بەرپرسی خوێندنگای شەرعی «شێخ سەعید نوورسی»ی پیرانشار کە لە 30ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، دەستبەسەر کرابوو، ھێشتا لە زیندان‌دایە و ئازاد نەکراوە.
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە نامەیەکی سه‌رئاوەڵا بۆ سه‌رکۆمار جه‌ختی له‌سه‌ر شایسته‌سالاری و ده‌کارهێنانی هه‌موو پسپۆران له‌ ئیداره‌ی وڵات ده‌کا.
دكتۆر عه‌بدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە ھاوڕێیەتی وه‌فدێک ڕۆژی ھەینی 26ی جۆزه‌ردانی ئەمساڵ، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی دایکی «سید حامد علم الھدی» جێگری ئیش و کاری ئێران لە تەقریبی مەزاھیب، لە مزگەوتی «المھدی» بەشداری کرد.  ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەم بۆنەوە بروسکەی سەرەخۆشی دەرکردبوو کە دەقی ئەم پەیامە بەم جۆرەیە: ڕێزدار حوجەتولئیسلام «علم الھدی»
Syndicate content