خوالێخۆشبوو شێخ ڕه‌ئووف نه‌قشبه‌ندی، كوڕی شێخ موحه‌ممه‌د، مەشهوور به ئیبنی شێخ و ناسراو به سه‌عدی دووهه‌م و نه‌وه‌ی عاریفی به‌نێوبانگ و پیری به‌حه‌قگه‌یشتوو، حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌دئه‌مین نه‌قشبه‌ندی-خه‌ڵكی بێژوێی سه‌ر به ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت- و نه‌وه‌زای شێخ ئه‌حمه‌دی عوسمانی سه‌راوی نه‌قشبه‌ندییه.
بەهمەن فەریوەر ناسراو به "سۆران کوردستانی" ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی بەرامبەر به ١٩٥٥ی زایینی له شاری هونەرپەروەری سنە پێی ناوەتە دنیا. سۆران کوردستانی نووسەر، شاعیر و مێژوونووسی کوردی ئێرانه. له دایکیڕا له بنەماڵەی شێخانی مەردوخیی هەورامان (نەوەی شێخ محەممەدی مەردووخی کوردستانی) بوو.
سۆران کوردستانی دوای فامکردنەوە له شارەکانی سنە، کرماشان، مەشهەد، ئەردەبیل، مەهاباد و ورمێ درێژەی به خوێندن داوه و ساڵی ١٣٥٥ی کۆچی هەتاوی بەرامبەر به ١٩٧٥ی زایینی له دەبیرستانی ژماره سێی خارەزمی تاران دیپڵۆمی وەرگرت.
"موحەممەدئهمین ئه‌مینیان" کوڕی حاجی عبدوڵڵای گڕوێسی له ساڵی ۱۳۲۵ی هه‌تاوی له گوندی گڕوێسی سه‌ر به ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت چاوی به دونیا هه‌ڵێناوه، تا چوار ساڵی ژیانیان له گروێس بووه. دواتر له ساڵی ۱۳۲۹ی هه‌تاوی ماڵیان دێته سه‌رده‌شت.
هه‌رچه‌ند زۆر تامه‌زرۆی خوێندن بووه مه‌خابن بۆی ناگونجێت به شێوه‌یکی ڕه‌سمی بچێته قوتابخانه. دواتر له په‌نا کار و که‌سابه‌ت له لای مامۆستایانی ئایینی ده‌ست به خوێندن ئه‌کات.