ناوداران

ناونیشان رێكه‌وت
کورتەیەک لە ژیانی دوکتۆر محه‌ممە‌‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شه‌پۆل ئامادەکردن: بەشی کوردی ئیسلاح وێب 1397/03/05
ئیبراھیم نادری 1395/12/17
مامۆستا محیه‌دین حه‌ق‌شناس 1394/04/29
فایەق بێکەس 1394/02/17
مەلای گەوره‌ ئاری عه‌بدوڵڵا 1394/01/01
موفتی پێنجوێنی 1393/07/06
کورتەیەک له‌ ژیانی حەزره‌تی مەحوی 1393/04/02
محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی (شه‌پۆل) 1392/09/22
مامۆستا هێمنی شاعر 1392/04/18
ژیانی مه لیکی کورد شێخ مه حمودی نه مر 1392/03/13
شه ره فخانی به دلیسی 1392/02/10
میقداد مه‌دحه‌د به‌درخان 1391/08/26
زانای به‌ناوبانگی کورد ئیبن خه‌له‌کان 1391/06/23
ژیاننامه‌ی شه‌هیدی پێشه‌وا حه‌سه‌ن به‌ننا 1391/05/15
ژیاننامەی مامۆستا ملا عبدالكریمی مودەرریس 1391/05/01
کورتەیەک لە ژیانی قورئان خوێنی بەناوبانگ (عبدالباسط محمد عبدالصمد) ساڕێژ گەرمیانی 1391/04/08
ژیاننامه‌ی سەعید نوورسی 1391/04/05
کورته‌مێژوویه‌ك له‌ ژیانی پیره‌مێرد 1391/04/05
دوکتۆر محه‌ممە‌‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شه‌پۆل لە چواری جۆزەردانی ساڵی ٢٦٣٣ کوردی ( ١٩٣٣/٠٥/٢٥) لە شاری مەهاباد لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروه‌ر وئایینیی له‌ دایک بووه‌، ناوی باپیری حاجی خەلیفە مەلا محەممەد ناسراوبە بەها عارف و خواناس و شاعیر و خەلیفەی ماڵباتی نەهری بووە، ناوی باوکیشی مەلا ئیبڕاهیم بووە کە لە کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد بە خیرەد دەناسرا.
ئيبراھیم نادری کوڕی میرزا ئیبڕاهیم خان نادری کوڕی فەیزوڵڵا نادری له دايكبووی 1911ی زایینی و ساڵی 1956 لە سووریا شەھید کراوه‌.
شاعێری شیرین زمان و خەڵکی، مامۆستا مەحیەدین حەق‌شناس، لە ڕۆژێکی زستانی ساڵی ١٣٠٣ هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ئاسمانی ژیان هەڵێنا.
ناوی "فایق" كوڕی "عبدالله به‌گ"ی كوڕی "كاكه حه‌مه‌"ی كوڕی "ئه‌لیاسه قۆجه‌"یه. بنچینه‌ی بنه‌ماڵه‌یان له قه‌ڵاچوالانه‌وه هاتووه‌ته سلێمانی و خۆی له 1905دا له سیته‌ك هاتووه‌ته ژیانه‌وه، ئه‌و دێیه‌ش بیست كیلۆمه‌تر‌ه‌یه‌ك له باكووری ڕۆژه‌‌ڵاتی سلێمانی‌یه‌وه‌ دووره و ئه‌و ئه‌وساته‌ش سیته‌ك سه‌نته‌ری "شارباژیر" ‌‌‌‌‌‌بووه. عبدوڵڵا به‌گی باوكی له‌وێ "تابوور ئاغاسی" بووه. له دایكیشیه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی ئاغه‌له‌ره‌كانی سلێمانییه.
مه‌لای گه‌وره‌ ناوی ته‌واوی (مه‌لا محه‌مه‌د كوڕی حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لیزاده)، به‌ مه‌لای گه‌وره‌ ناسراوه‌. له‌نێوانی ساڵی )1876 تاكو 1943( ژیاوه‌. ‌مه‌لای گه‌وره زانایه‌كی ئایینی چاكسازو شاعیرێكی لێهاتووی بوو، ژیانێكی پڕ له‌ خه‌بات و به‌رهه‌می زانستی و وێژه‌یی به‌سه‌ر برد و هه‌ڵویستێكی ڕاست و دروستی به‌رامبه‌ر به ئازادی نیشتمانه‌كه‌ی و داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌تانی كوردستان هه‌بوو.
مەلا عەبدوڵڵای‌ توتنچی‌ ناسراو بە موفتی پێنجوێنی ‌(١٨٨١ – ١٩٥٢) شاعیرێکی کورد بوو، چەندان چەپک هۆنراوەی‌ نیشتمانپەروەری‌ و ڕێنمایی‌ کۆمەڵایەتی‌ هەیە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی‌ لە پێنجوێن هانی‌ خەڵکی‌ داوە بۆ ناردنی‌ منداڵەکانیان بۆ فێرگە بە تایبەتی‌ کچان. ئەم دەستپێکە لە منداڵی‌ خۆیەوە دەستی‌ پێکردووە، بە دەستێک پەیداکاری‌ و بەخێوکاری‌ پیشاندەدا و بە دەستێکی‌ تر هەڵمەتی‌ قەڵەم و هەڵگرتنی‌ چرای‌ ڕووناککەرەوەی‌ بیری‌ نەتەوایەتی‌ بەرزکردبۆوە. موفتی‌ بە یەکێ‌ لە ڕەچەشکێنانی‌ ئەو بوارە قوڕاوی‌ و تاریکانە بوو کە هەنگاونانی‌ قەتیس و قەدەغە کردبوو.
مەلا موحەمەد کوڕی عوسمان بەڵخی ناسراو بە مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦) مامۆستای ئایینی و یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی کورد بووە. و بە یەکێک لە چڵەپۆپەکانی شیعری کوردی دادەنرێت، هۆنراوەکانی لە دەوری چەند تەوەرێکی جیاواز ئەسوڕێنەوە و سەرجەمی هۆنراوەکانی لە دیوانی مەحویدا کۆکراونەتەوە.
محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی کوری خوالێخوشبو، مه‌لا ئیبراهیم کوری عارفی ره‌بانی حاجی خه‌ڵیفه‌ مه‌لا محه‌مه‌د (به‌ها، عارفی ره‌بانی به‌ها له‌ 27 ره‌مه‌زانی 1343ی مانگی له‌ ته‌منی 83 ساڵیدا وه‌فاتی کردوه‌و له‌ نێو خزنی شیخ مه‌حمودی شه‌هید له‌ بنه‌ ماڵه‌ی ساداتی نه‌هری شه‌مزینان نزیک شه‌قامی جامی جه‌م له‌ شاری مه‌هاباد موکری نیژراوه‌)
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری كورد ناوی ته‌واوی محه‌ممه‌دئه‌مین، کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخه‌لیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زه‌ینه‌ب، کچی شێخی بورهانه هێمن له شه‌وی 4 له‌سه‌ر 5 ی مانگی مه‌یی ساڵی 1921 له‌ گوندی لاچین-‌ی نزیک شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه. هه‌ر به‌ منداڵی ده‌خرێته‌ به‌ر خوێندن‌و چه‌ند ساڵ له‌ قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌ت له‌ شاری مه‌هاباد ده‌خوێنێت.
شۆڕشگێڕی ناوداری کورد و پاشای کوردستان شێخ مه‌حموودی کوڕی شێخ سه‌عیدی کوڕی شێخ محه‌مه‌دی کوڕی کاک ئه‌‌‌حمه‌دی شێخ له ڕۆژی 1956.10.09دا له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی به‌غدا کۆچی دوایی کرد و ته‌رمی پیرۆزی به‌ڕیزێکی زۆر له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی دڵسوزی شێخی نه‌مر و کورد و کوردستان له ته‌نیشت گۆڕی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌خاک سپێدرا. ئه‌م که‌سایه‌تییه مه‌زنه‌ی کورد له‌ساڵی 1881دا له‌سلێمانی له‌دایکبوووه،
هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه شه‌ره‌فنامه‌ به‌ گه‌وره‌ترین شاكاری مێژووی گه‌لی كوردستان داده‌نرێ، به‌سه‌ره‌تاو ده‌سپێكی مێژووی نوێی گه‌لی كورد داده‌نرێت. شه‌رفخانی به‌دلیسی خۆی له خۆیدا وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی مێژووی ڕامیاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری گه‌لی كوردستانه‌، شه‌رفخانه‌ی به‌دلیسی كه گه‌وره‌ترین ڕووناكبیرو نووسه‌ری سه‌رده‌می خۆیه‌تی به‌نووسینی شه‌ره‌فنامه‌ نه‌ك هه‌ر زانیاری زۆرو زه‌به‌ندی له‌مه‌ڕ جوگرافیاو ژیانی ڕامیاری و ده‌سه‌ڵاتی كوردو زمان و ڕووه هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ تۆماركردوین.

میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان نووسه‌ری ناوداری كورد له‌بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان‌و له‌دامه‌زرێنه‌رانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستان بوو. 
ژیان 
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان كوڕی‌ میر به‌درخان پاشایه‌. ساڵی‌ له‌دایكبوون‌و كۆچی‌ دوایی‌ نه‌زانراوه‌. میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان ناوێكی‌ ئاوێته‌یه‌، ئه‌م شێوه‌ ناونانه‌ عوسمانییه‌كان‌و كورده‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌فه‌ره‌نسییه‌كانیان وه‌رگرتووه‌ بۆ ناونانی‌ ڕۆڵه‌كانیان.
ه‌ ئیبن خه‌له‌کان نازناوی زانای به‌ناوبانگی کورد "ئه‌حمه‌دی کوڕی محمدی کوڕی ئیبراهیمی کوڕی ئه‌بوبه‌کری کوڕی خه‌له‌کانی به‌رمه‌کی"ه‌ که‌ به‌ بنه‌چه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر مالکی کوڕی جه‌عفه‌ری کوڕی یه‌حیای کوڕی به‌رمه‌کی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رمه‌کییه‌کانه‌. له‌ ساڵی (608)ێ كۆچێ كه‌ ده‌کاته‌ ساڵی (1211)ی زاینی له‌ شاری هه‌ولێری ئێستا له‌دایک بووه‌ و،..
له‌ ڕۆژی وه‌كو ئه‌مڕۆ و 63 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ به‌رواری12/2/1949 گه‌وره‌ بیرمه‌ندێكی ئیسلامی و جیهانی له‌لایه‌ن ڕژێمی دیكتاتۆری ئه‌و كاتی میسر شه‌هیدا كرا.
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە پیاوە مەزن و بلیمەتانەی کوردە، کە نووسەر و زانایەکی گەورەی سەدەی بیستەمە و زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی زێدە بەنرخی ئایینی و وێژەیی و کۆمەڵایەتی بڵاو کردۆتەوە، ھەر ھەمووشیان دەچنە خانەی لێکۆڵینەوەی زانستی ھەمەلایەنی و خودایی و دونیاییەوە،
زۆرن ئەوکەسانەی کە قورئان پێی گەیاندون جا ئەو کەسانەش چی خوێنەری قورئان بن وەکو (ئەبو موسای ئەشعەری و عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود،...) هتد، کە هەر بە گوێبیستنی دەنگیان پێغەمبەری نازدار (د.خ) چاوەکانی فرمێسکیان بۆ ڕانەدەگیرا،کە بە دڵنیایەوە چاوەکانی ئێمەش بە دەنگی قورئان خوێنە دەنگ خۆشەکانی ئەم سەردەمە بە هەمان شێوەن،
سەعید نوورسی لە ساڵی ١٨٧٨ز لە شاری بەدلیس و قەزای هیزان و شارۆچکەی ئیسپاریت و لە گوندی نوورس (ئێستا پێی دەڵێن کەپیرلی) لە دایکبووە.
شاعیری کوردی ناودار له‌ناو ئه‌ده‌بیات و مه‌یدانی که‌ڵه‌پیاوانی کورد پیره‌مێرد، ناوی (تۆفیق به‌گ)ی کوڕی (مه‌حمود ئاغا)ی کوڕی (هه‌مزه‌ ئاغا مه‌سره‌فه)، به‌ ناوی (پیره‌مێرد) ناسراوه‌؛...
Syndicate content