دووهه‌مین دانیشتنی هاوبیریی ئه‌مینداری گشتی له‌گه‌ڵ تاقمێک له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی کاریگەر و پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو

دووهه‌مین دانیشتنی هاوبیریی ئه‌مینداری گشتی له‌گه‌ڵ تاقمێک له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی کاریگەر و پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو

دووهەمین دانیشتنی هاوبیریی ئه‌مینداری گشتی له‌گه‌ڵ تاقمێک لە که‌سایه‌تییه‌کانی کاریگه‌ر و پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت ڕۆژی پێنجشەممه‌ی ٢٦ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه‌ چوو.

مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشتنه‌ وێڕای دەربڕینی شادومانی خۆی له‌و کۆبوونه‌وه‌ پیرۆزه‌، ئاماژەی بە ئایه‌ته‌کانی سه‌ره‌تای سووڕه‌تی ڕه‌حمان کرد و وتی: «خوای گه‌وره‌ توانایی «بیان»ی وه‌ک جیاوازیی مرۆڤ و هۆکاری هەڵسوکەوت و پێوه‌ندی و هاریکاری نێوان مرۆڤەکان داناوه‌.»

ئه‌ندامی شوڕای یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان له‌ درێژه‌دا باسی له‌ گۆڕانکارییەکانی جیهانی ئیسلام و بێداری ئیسلامی کرد و ڕاپۆڕتێکی لە دانیشتنی دوایی یه‌کیه‌تی  جیهانی زانایانی موسوڵمان ئاراسته‌ کرد.

له‌ درێژه‌شدا مامۆستایان ئه‌حمه‌د به‌هرامی، عەبدوڕڕەحمان یه‌عقووبی و به‌ڕێزان دکتۆر حه‌بیبوڵڵا دانیاڵی، دکتۆر سه‌تتار ئایینه‌پوور، ئه‌ندازیار سه‌لاحه‌ددین عه‌بباسی، عابیدحوسه‌ین بارکزهی،دکتۆر میقداد پیرساحیب و ئه‌ندازیار عه‌بباس عه‌بباسی ڕوانگه‌ و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆڕتی ئه‌مینداری گشتی و دۆخی گشتیی کۆمەڵگا پێشکه‌ش کرد. هەروەها به‌پێی گۆڕانکاریی به‌ربڵاوی جیهانی و ناوچه‌یی جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی گۆڕانکاری له‌ ڕێکار و به‌رنامه‌کانی جه‌ماعه‌ت کرد.

هه‌روه‌ها جه‌خت کرایه‌ سه‌ر ئه‌وه‌یكه بواری مه‌عنه‌وی و ئیمانی له‌ چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌تدا له‌ یه‌كه‌مین دابنرێت و بواری یه‌كیه‌تی و هاریكاریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ته‌یار بكرێ.

له‌ کۆتاییدا جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی هێندێ لە چالاکییەکانی ئه‌و دواییه‌ی جه‌ماعه‌تی بۆ ئاماده‌بووان خسته ڕوو.

.:: نوێ‌ترین ::.

مامۆستا ئیبڕاهیم پارسا كۆچی دوایی كرد هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/04/27)