شاندێک له مامۆستایانی جه‌ماعه‌تی ئازەربایجانی ڕۆژاوا له‌گه‌ڵ بەرپرسان و فێرکارانی قوتابخانه‌ی زانستیی ئایینیی سەلاحەددینی ئەییووبی له پیرانشار دیداریان کرد
كۆمەڵێک لە مامۆستایانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٢٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و فێرکارانی قوتابخانه‌ی ئایینیی سه‌لاحه‌ددین ئه‌ییوبی و کارگێڕانی مه‌ڕاسمی فه‌قێیانی ده‌رچوو له پیرانشار دیداریان کرد.
له سه‌ره‌تای ئه‌و چاوپێکه‌وتنه که به‌بۆنه‌ی ڕێزنان و سپاسی به‌ڕێوبه‌رانی مه‌ڕاسمی فه‌قێیانی دەرچووی قوتابخانەی ئایینیی سەلاحەددینی ئەییووبی له پیرانشار به‌ڕێوه چوو، مامۆستا مه‌لا عه‌لی خالیدی له زانایانی هه‌ڵکه‌وته‌ی جه‌ماعه‌ت له ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا وێڕای سپاس و پێ‌زانین له به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و کۆبوونه‌وه به‌نرخه، ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی هۆی دڵگه‌رمی تەواوی مامۆستایان و زانایان هه‌ژمار کرد و له درێژه‌دا وتی: بانگه‌وازیی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر لەهه‌ر کاتێکی تر پێویستی به یه‌کیه‌تی و هاودڵی هه‌یه و پێویسته واز لە ناکۆکییه‌کان بێنین. ئه‌و وته‌یه‌کی شێخ عه‌بدولکه‌ریم زه‌یدانی گێڕایه‌وه و وتی: «ئایینزا ئیسلامییه‌کان، مه‌کته‌به فیقهییهکانن، نه ئایینێکی جیاواز، بۆیه بۆوه‌یکه له فیقهدا تووشی په‌رته‌وازه‌یی نه‌بین و یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوویی بپارێزین، پێویسته پابه‌ندی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی بین هه‌رچه‌ند ڕا و بۆچوونی پته‌وتری تریش له ئارادا بێ. ئه‌گه‌ر ببێته هۆی یه‌کیه‌تی و هاودڵی، شوێنکه‌وتنی که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک ئیمامی شافعی جێی شانازییه.»
ئه‌و له به‌شێکی تری وته‌کانی وتی: ئێمه وه‌ک مامۆستایانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کۆڕ و مه‌ڕاسمه شکۆداره زۆر پێخۆشحاڵین و به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ئه‌و کۆڕه پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی زانایان و مامۆستایان و خه‌ڵکی دینداری کوردستان و پیرانشار ده‌که‌ین و به‌رده‌وام ئاماده‌ی هاوکارین له کاروباری خواویستانهدا. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: «من ماوه‌ی چوار کاتژمێر له‌جێی خۆم نه‌بزووتم و به‌ته‌واوی دڵ و گیانم گوێبیستی وتار و سروود و ڕه‌وتی کۆڕه‌که بووم و نزام ده‌کرد هیچ گرفتێک بۆ ئه‌و کۆڕه و به‌ڕێوبه‌ران و ڕاپه‌ڕێنه‌رانی کۆڕه‌که نه‌یه‌ته پێش، ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد ئێمه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئه‌و کۆڕه به ئی خۆمان ده‌زانین و هه‌ست ده‌که‌ین یه‌کێک له به‌ڕێوبه‌ران و ڕاپه‌ڕێنه‌رانی کۆڕه‌که بووین.»
له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێکەوتنه‌دا مامۆستا مه‌لا عومه‌ر شه‌ریفی له به‌رپرسانی باڵای قوتابخانەی ئایینی سەلاحەددینی ئەییووبی پیرانشار، وێڕای ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشحاڵی خۆی له‌و دیداره و پێ‌زانین بۆ به‌شداربوونی مامۆستایان وتی: ئێمه داڵغه‌ی هاوبه‌شمان هه‌ن، بۆیه پێویسته به‌بیری یه‌کیه‌تی و هاودڵی بین. ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌کیه‌تی و هاودڵی نێوان مامۆستایان کرد و وتی سه‌رنج بده‌ینه خاڵه هاوبه‌شه‌کان و له سه‌رقاڵبوون به بابه‌ته ناکۆکه‌کان خۆمان بپارێزین. پێویسته داهاتووی ئایینیی کوردستان داڵغه‌ی هەموومان بێت؛ به‌داخه‌وه له هێندێ ناوچه ٢٥٠ گوند به‌بێ مامۆستا و پێشنوێژخوێنن و له‌و بواره‌وه هه‌موومان له ڕۆژی دوایی به‌رپرسین.
ئه‌و وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له‌و چاوپێکه‌وتنه وتی: جه‌خت ده‌که‌مه‌وه نابێ ئه‌و دانیشتنه کۆتا دیدار بێ، به‌ڵکوو پێویسته زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌کتری کۆ بینه‌وه و وتووێژ بکه‌ین.
ئه‌و وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر ڕه‌چاوکردنی ئه‌ده‌ب و ڕێزی جیاوازیی وتی: ئێمه له‌و کۆڕه‌دا داوامان له وتاربێژان کرد که به‌هیچ شێوازێک باس له بابه‌تی ناکۆکی و جیاوازیی نه‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه که ئه‌و شانده ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پوورعوسمان و پاشان له‌گه‌ڵ حاجی مامۆستا سه‌ید نووره‌ددین واژی له زانایانی هه‌ڵکه‌وته‌ی پیرانشار دیداریان کرد. له چاوپێکه‌وتنی کۆتاییدا، مامۆستا سه‌ید واژی وێڕای ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشحاڵی خۆی له‌و چاوپێکەوتنه وتی: «پێویسته هه‌موومان له‌سه‌ر بنه‌ما و شێوازی ساڵحانی پێشینی گه‌لی موسوڵمان ڕاوه‌ستاو بین.»
- 850 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ