به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌شی ئافره‌تانی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ خاتوونانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا و كوردستان چاوپێكه‌وتنی كرد
نه‌سرین حه‌سه‌نزاده به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌شی ئافره‌تانی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ شاندێك له خاتوونانی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌ت له ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا و كوردستان چاوپێكه‌وتن و وتووێژی كرد.
ئه‌و شانده‌ی پێكهاتوو له ئێران موحه‌ممه‌دی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی، نه‌سرین حه‌سه‌نزاده به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌شی ئافره‌تانی جه‌ماعه‌ت و حه‌نیفه مه‌حموودنژاد له پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت و به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئافره‌تانی ناوچه‌ی ناوبراو به ئامانجی، چاوپێكه‌وتنی سۆزیاری، ئاگاداری له چالاكی ئافره‌تانی جه‌ماعه‌ت له شاره‌كانی بۆكان، ورمێ، سیلوانا، شنۆ، پیرانشار، سه‌رده‌شت، ڕه‌به‌ت، مه‌هاباد و نه‌غه‌ده له لقه‌كانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا و شاره‌كانی سه‌قز، كامیاران و دێهگوڵان، دیوانده‌ره و سنه له لقه‌كانی كوردستان چاوپێكه‌وتنیان كرد.
له‌و چاوپێكه‌وتنه ئێران موحه‌ممه‌دی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت هۆكاره‌كانی نه‌بوونی هه‌ستی دینداریی به‌كۆمه‌ڵی له‌نێو ئافره‌تاندا تاوتوێ كرد و وتی: مرۆڤ له به‌رامبه‌ر خۆی، خوا و مرۆڤه‌كانی تر و سروشت و به‌دیهێنراوه‌كانی تردا به‌رپرسه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ڕێگای بانگخوازی به ئاسانی ناپێودرێ و جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحیش له‌و ڕێگایه‌دا زه‌حمه‌ت و هه‌زینه‌ی زۆری له ئه‌ستۆ گرتووه؛ له‌و ڕێگایه‌دا تووشی هه‌وراز و نشێوی زۆر بووه، به‌ڵام له‌ژێر سێبه‌ری ڕه‌حم و سۆزی خوادا به‌رده‌وام بووه و ده‌بێ. ئه‌و بانگه‌وازییه تایبه‌ت به تاك یا ناوچه و شارێك نییه، به‌ڵكوو بانگه‌شه‌یه‌كی جیهانییه و ئافره‌تان ده‌بێ ئه‌و بڕوایه‌یان هه‌بێ كه له‌و ڕێگایه‌دا زۆرترین به‌شیان وه‌به‌ر ده‌كه‌وێ.
ئه‌و له به‌شێكی تری وته‌كانیدا وتی: ئامانج له به‌دیهاتنی مرۆڤ، پهستش و به‌ندایه‌تییه. مرۆڤ جێگر و جێنشینی خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وییه و ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی جێگری خوا، ئاوه‌دانییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئاوه‌دانی له بواری تاكه‌كه‌سی و به‌كۆمه‌ڵ، پانتایی ئاوه‌دانی و گه‌شه له چوارچێوه‌ی پێوه‌ندی (پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوا، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان و كه‌ون) دایه و مرۆڤ تاكوو ده‌روون و هه‌ستی خۆ ئاوه‌دان نه‌كاته‌وه، ناتوانێ جیهانی هه‌ستی ئاوه‌دان بكات.
ئاوه‌دانی ده‌روون، پێشه‌كیی ئاوه‌دانی كۆمه‌ڵگا و جیهانه. ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی ئاوه‌دانی كۆمه‌ڵگا له بواری پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی دروست به‌پێی قوڕئان و سوننه‌ت دیاری ده‌كرێ و له ئاكامدا ئه‌ركی ئاوه‌دانی جێگری خوا به پانتایی جیهانی هه‌ستییه و به‌و پێیه‌ش ئه‌ركی بانگخوازی ئێمه جیهانییه.
نه‌سرین حه‌سه‌نزاده به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌شی ئافره‌تانیش له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وێڕای ئاماژه به ڕۆڵی ئافره‌تان له بێداری ئیسلامی، باسی له هۆكاره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر نابه‌رپرسیاره‌تی ئافره‌تان و ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌كانی كرد و وتی: به‌رپرسیاره‌تی بابه‌تێكی بانتر له ئه‌رك و به‌جێگه‌یاندنی كاره واجب و فهڕزهكانه. به‌رپرسیاره‌تی، په‌یمانی كردنی یه‌ك یا چه‌ند كاره. كه‌سی به‌رپرس وشیارانه بڕیار ده‌دا، ئاكاری دروست و بیرساییهكی هه‌ڵسه‌نگێنراو و دروستی هه‌یه.
ئه‌و هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری وته‌كانیدا باسی له پێوه‌ره‌كانی كه‌سی به‌رپرس كرد و وتی: كه‌سی به‌رپرس، ژیانێكی ته‌كووزی هه‌یه، بیانوو ناهێنیته‌وه، ئه‌ركه‌كانی وه‌دوا ناخات، خاوه‌نی ڕوانگه و بیری ئه‌رێنی، هیوابه‌خش و شادیهێنه‌ر، داهێنه‌ره و له‌و ڕێگایه‌ش ڕاوه‌ستاو و به‌رده‌وامه.
له‌و دوو چاوپێكه‌وتنه‌دا كه سه‌رجه‌م ٨ ڕۆژی خایاند، وێڕای به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێندێ لقه‌كان، جاوپێكهوتنی خاتوونانی جه‌ماعه‌ت و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی پێشه‌نگ؛ ڕێز له خاتوونانی تێكۆشه‌ری بواری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و بانگخوازیی گیرا.
جێی ئاماژه‌یه كه له‌و چاوپێكه‌تنانه، خاتوونانی پێشه‌نگ باسیان له بیره‌وه‌ری بانگه‌وازی، گرفت و خۆشییه‌كانی ئه‌و ڕێگایه كرد.
- 697 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ