چاوپێكه‌وتنی هاوبه‌شی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تۆربه‌تی جام و پاوه‌

چاوپێكه‌وتنی هاوبه‌شی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تۆربه‌تی جام و پاوه‌

به‌ ئاماده‌بوونی شاندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی تۆربه‌تی جام و هاوڕێیه‌تی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشییه‌كانی لق، به‌رپرسی به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕوانسه‌ر و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی سنه دانیشتنێك به‌ مه‌به‌ستی ئاڵوه‌گۆڕی ئه‌زموونی كاری له‌گه‌ڵ تاقمێك له‌ پێشه‌نگان و ئه‌ندامانی لقی پاوه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌و دانیشتنه كه شه‌وی شه‌ممه‌ی ٢٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قوڕئانی پیرۆز له‌ لایه‌ن مامۆستا عه‌لی عه‌زیزی ده‌ستی پێ كرد و به‌ وتاری مه‌وله‌وی حوسه‌ین جه‌هانپوور كه تایبه‌ت بوو به‌ ناساندنی هاوڕێیانی و هۆكاری ئه‌و سه‌فه‌ره‌یان درێژه‌ی كێشا.

له‌ درێژه‌دا هه‌ركام له‌ ئاماده‌بووان له‌ كۆڕه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌ خاڵانێكی گرینگ له‌ چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی‌ جه‌ماعه‌ت له‌ڕێی خزمه‌تدا كرد كه ده‌كرێ به‌ كورتی ئاماژه‌ به‌و چه‌ند خاڵه‌ بكه‌ین:

١- كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ كتێبه‌ وه‌رگێڕاوه‌كانی بیریی پێوه‌ندیدار بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی زۆرتری جه‌ماعه‌ت.

 ٢- ئاشنابوون له‌ دونیای جیاوازیی مرۆڤه‌كان به‌پێی چین و ته‌مه‌نی جیاواز بۆ گه‌یاندنی په‌یامی جه‌ماعه‌ت و له‌دایكبوونه‌وه‌ی نوێی ڕاهێنه‌ران له‌و بواره‌وه‌ به‌ پێویستیان زانی.

٣- قه‌بووڵ كه‌ین كه ده‌توانێن وه‌پێش پێشه‌نگانیش بكه‌وینه‌وه‌.

٤- كه‌ڵكوه‌رگرتنی دروست له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی نوێ مرۆیی بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی جه‌ماعه‌ت كه ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێ، له‌ ئێمه‌ بۆ گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌كانیان كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت.

٥- پاراستنی ئه‌ندامان و به‌رگیری له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی كه‌سانێك كه ده‌كرێ به‌ ساكاری پێشی پێ بگیرێت.

.:: نوێ‌ترین ::.

مامۆستا ئیبڕاهیم پارسا كۆچی دوایی كرد هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/04/27)