چاوپێكه‌وتنی به‌رپرس و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی شاری تۆربه‌تی جام له‌گه‌ڵ تاقمێك له‌ پێشه‌نگان و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت له‌ جوانڕۆ

چاوپێكه‌وتنی به‌رپرس و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی شاری تۆربه‌تی جام له‌گه‌ڵ تاقمێك له‌ پێشه‌نگان و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌ت

حوسه‌ین جه‌هانپوور به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی شاری تۆربه‌تی جام و هاوكارانی، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ جۆزه‌ردانی ١٤٠١ چاوپێكه‌وتن و وتووێژیان له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانی به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی جوانڕۆ و تاقمێك له‌ پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌تی ئه‌و شاره‌ كرد.

مه‌وله‌وی حوسه‌ین‌ جه‌هانپوور و هاوڕێیانی له‌ سه‌ره‌تای چوونه‌ ناوشاری جوانڕۆ دیداریان له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌حمه‌دی به‌هرامی كرد. مامۆستا به‌هرامی وێڕای به‌خێرهاتنكردن و ڕێزنان له‌ تاقه‌تهێنانی میوانان له‌ سه‌ختی و دژواری سه‌فه‌ر و ئیڕاده‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشنایی و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموون، مێژوویه‌كی كورتی له‌ پێكهاتنی جه‌ماعه‌ت و هه‌وڵی پێشه‌نگان له‌و سه‌رده‌مه‌، پێویستیی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموون و به‌كارهێنانی به‌پێی پێویستیی ڕۆژگار و هاندان بۆ هه‌وڵی زیاتر له‌ پێشبردنی ئامانجه‌كانی جه‌ماعه‌ت هێندێ خاڵی خسته ڕوو كه بوو به‌هۆی شادومانی میوانان له‌و ده‌رفه‌ت و چاوپێكه‌وتنه‌.

مه‌وله‌وی حوسه‌ین جه‌هانپووریش به‌كورتی باسی له‌ شێوه‌ی كار و چالاكی جه‌ماعه‌ت له‌ تۆربه‌تی جام كرد و سپاسی خوای گه‌وره‌ی كرد له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌.

له‌ به‌شێكی تری ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جوانڕۆ، پێشوازیان له‌ میوانان كرد و ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ دوای به‌خێرهاتنكردن له‌ لایه‌ت مامۆستا خالید ڕه‌حمه‌تی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جوانڕۆ ده‌ستی پێ كرد.

ڕه‌حمه‌تی دوای ناساندن، ڕاپۆڕتێكی له‌ چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌ شاری جوانڕۆ ئاراسته‌ كرد و ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند خاڵێك سه‌باره‌ت به‌ كار و چالاكی بانگه‌وازی كرد.

پاشان مه‌وله‌وی حوسه‌ین جه‌هانپوور به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تۆربه‌تی جام، ڕاپۆڕتێكی به‌ كورتی له‌ كار و چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌ تۆربه‌تی جام ئاراسته و مه‌به‌ست له‌ سه‌فه‌ر بۆ ڕۆژاوای وڵاتی به‌ده‌ستهێنان و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه‌كانیان زانی و داوای كرد كه هه‌ركام له‌ ئاماده‌بووان ئه‌زموونه‌كانی كرداری خۆیان بخه‌نه‌ ڕوو تاكوو هاوڕێیان به‌ ئاراسته‌كردنی پرسیار به‌ بابه‌تی گرینگ و كرده‌یی بگه‌ن و ئه‌وانیش باس له‌ ئه‌زموونه‌كانی خۆیان بكه‌ن.

پاشان وه‌لی ڕه‌مه‌زانی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی كرماشان سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌كانی گشتیی جه‌ماعه‌ت له‌ ناوچه‌دا، خاڵه‌ به‌هێز و سه‌ركه‌وتنه‌كان و به‌ربه‌ست و گرفته‌كانی ئاماژه‌ پێ دا و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پرسیاری میوانان له‌ بوارگه‌لی جۆراوجۆردا درایه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ پێویستیی به‌هره‌وه‌ری له‌ به‌ستێنی مه‌جازی و میدیا و كاری خێرخوازی كه خۆی ئه‌ندامی چالاكی یه‌كێك له‌ بنكه‌ خێرخوازییه‌كانی شاری جوانڕۆیه‌، چه‌ند خاڵێكی ئاماژه‌ پێ كرد.

له‌ درێژه‌دا سددیق نووری جێگری فێركاریی په‌روه‌رده‌یی لقی جوانڕۆ، له‌بواری كاری خۆی، كارگه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی جۆراوجۆر، وه‌ڵامی گومانه‌كان، كارگه‌ی فێركاری بۆ ڕاهێنه‌ران به‌پێی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی، مناڵ و مێرمناڵان، به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌ بۆنه‌گه‌لی جیاواز له‌ به‌ستێنی مه‌جازی، هێندێ خاڵی خسته ڕوو و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بواری كاری خۆی دایه‌وه‌.

پاشان خالید شه‌كووری جێگری كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی جوانڕۆ وتی: به‌پێی پێداویستی كۆمه‌ڵگا و بابه‌تی ڕۆژ پێویسته خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكرێ تاكوو وێڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌ماعه‌ت به‌ جوانی و ڕێكوپێكی به‌ كۆمه‌ڵگا بناسرێت و بۆ ئه‌و كاره‌ پێویسته له‌ ته‌واوی توانایی و كه‌ره‌سه‌ی به‌رده‌ست كه‌ڵك وه‌رگیرێت.

له‌ درێژه‌دا جێگری به‌رپرسی به‌شی دارایی لقی جوانڕۆ سه‌باره‌ت به‌ سندووقه‌كانی خێرخوازی ناوخۆی جه‌ماعه‌ت، شێوازی وه‌رگرتنی مافی ئه‌ندامه‌تی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌ده‌ستهاتوو چه‌ند خاڵێكی ئاماژه‌ پێ كرد.

كۆتابه‌شی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌، ئاماژه‌ به‌ خالانێكی گرینگ له‌لایه‌ن به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی لق و ئه‌زموونی كرداری له‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ به‌ستێنی مه‌جازی و پێویستیی به‌شداریی ئه‌ندامان له‌وه‌دا بوو كه سه‌رنجی میوانانی ڕاكێشا.

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ كه له‌ كاتژێر ١١ تاكوو ١٧ی خایاند، میوانه‌كانیش هێندێ ئه‌زموونی خۆیان خسته ڕووو و جه‌ختیان كرد كه بۆ پێشبردنی ئامانج و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و دانیشتنانه‌ پێویسته.

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ مامۆستا عه‌لی عه‌زیزی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاری ڕوانسه‌ر و فه‌رشاد حوسه‌ینی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی لقی سنه، هاوڕێیه‌تی میوانانیان كرد.   

 

 

چاوپێكه‌وتنی به‌رپرس و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی شاری تۆربه‌تی جام له‌گه‌ڵ تاقمێك له‌ پێشه‌نگان و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌ت
چاوپێكه‌وتنی به‌رپرس و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی شاری تۆربه‌تی جام له‌گه‌ڵ تاقمێك له‌ پێشه‌نگان و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌ت

.:: نوێ‌ترین ::.

مامۆستا ئیبڕاهیم پارسا كۆچی دوایی كرد هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/04/27)