به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و شاندی هاوڕێی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی سه‌رپێڵ‌زه‌هاو و ڕیجاب دیداریان كرد

به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و شاندی هاوڕێی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی سه‌رپێڵ‌زه‌هاو و ڕیجاب دیداریان كرد

به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوڕێی پێكهاتوو له‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی لقی كرماشان ڕۆژی شه‌ممه‌ی ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی سه‌رپێڵ‌زه‌هاو و ڕیجاب له‌ نووسینگه‌ی سه‌رپێڵ‌زه‌هاو دیداریان كرد.

له‌و دانیشتنه‌دا سه‌ره‌تا جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ و ئاماژه‌ له‌ قورسایی باری بانگخوازیی، سڵاو و نزای مامۆستا پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت و ته‌واوی ئه‌ندامانی ناوه‌ندی به‌ ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ ڕووداوه‌ تاڵه‌كه‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٦ كرد كه بوو به‌هۆی خه‌ساره‌تی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و كۆچی مامۆستایان عه‌بدوڵڵا ئێلیاسی و هاوڕێكه‌ی عه‌بدولكه‌ریم مووه‌حێددی وه‌ك یه‌كێك له‌ تاڵترین ڕووداوه‌ نه‌خوازراو و له‌یادنه‌كراوه‌كان زانی و داوای له‌ هه‌مووان كرد كه به‌ شوێنكه‌وتنی ئاكار و ئاخلاقی ئه‌وان، درێژه‌ به‌ ڕێبازه‌كه‌ی بده‌ن.

ئه‌و هه‌روه‌ها باسی له‌ یه‌كترقه‌بووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه‌ی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ بیر و گرووپ و لایه‌نه‌كانی تر كرد و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ مێژووی جه‌ماعه‌ت و كه‌سایه‌تییه‌ كاریگه‌ره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كرد.

له‌ درێژه‌دا سه‌لاح قاسمیانی به‌رپرسی بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌ید ئه‌حمه‌د هاشمی به‌رپرسی ئیداره‌ی داڕشتنی جێگری فێركاری په‌روه‌رده‌یی ناوه‌ندی، جه‌هاندار ئه‌مینی به‌رپرسی ئیداره‌ی فێركاریی جێگریی فێركاریی په‌روره‌ده‌یی جه‌ماعه‌ت به‌پێی پرسیاری ئاماده‌بووان ئاماژه‌یان به‌ هێندێ خاڵ كرد.

ئه‌مانوڵڵا فه‌ره‌جی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی كرماشان، له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهاتنكردنی میوانان و سپاس له‌ به‌شداریی گه‌رمی ئه‌ندامان، سپاسی خوای گه‌وره‌ كرد به‌خاتری ته‌واوی نیعمه‌ته‌كانی و بۆنموونه نیعمه‌تی ئیمان و ئیسلام و هه‌روه‌ها جه‌ماعه‌ت.

مامۆستا موحه‌ممه‌د سیفووری به‌رپرسی به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رپێڵ‌زه‌ها و مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حیم نیریزی به‌رپرسی لقی ڕیجاب وێڕای به‌خێرهاتنكردنی میوانان، ڕاپۆڕتێكی كورتیان له‌ چالاكییه‌كانی ئه‌و لقانه ئاراسته كرد.

به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و شاندی هاوڕێی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی سه‌رپێڵ‌زه‌هاو و ڕیجاب دیداریان كرد
به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و شاندی هاوڕێی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی سه‌رپێڵ‌زه‌هاو و ڕیجاب دیداریان كرد
به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و شاندی هاوڕێی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی سه‌رپێڵ‌زه‌هاو و ڕیجاب دیداریان كرد
به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و شاندی هاوڕێی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی سه‌رپێڵ‌زه‌هاو و ڕیجاب دیداریان كرد

.:: نوێ‌ترین ::.

مامۆستا ئیبڕاهیم پارسا كۆچی دوایی كرد هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/04/27)