سێهه‌مین چاوپێكه‌وتنی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ بڵاوكهرهوان و نووسه‌رانی گشتیی كتێبی ئه‌هلی سوننه‌ت
له دیداری ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ تاقمێك له نووسه‌ران و بڵاوكهرهوانی ئه‌هلی سوننه‌ت، ڕێز له نووسه‌ر و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردراوی ساڵ گیرا.
ئه‌و دانیشتنه به هه‌وڵی ئینتشاراتی ئۆفۆقی زانست شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١ بۆ خواردنی شێڤ و وتووێژ له ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو.
له‌و دانیشتنه‌دا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وێڕای ده‌ربڕینی شادومانی له كۆبوونه‌وه‌ی بڵاوكهرهوان و نووسه‌رانی ئه‌هلی سوننه‌ت له ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، ئاماژه‌ی به گرینگی زانست و فێركردن له ڕوانگه‌ی قوڕئانی پیرۆزه‌وه كرد و وتی: «یه‌كه‌م بابهنێك كه بۆ مرۆڤ دێته ئاراوه، بابه‌تی زانست و فێربوونه. مرۆڤ له سێبه‌ری زانست و زانیاری به پێگه‌یه‌ك ده‌گا كه له فریشته‌كان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.»
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت له به‌شێك له وته‌كانیدا باسی له ڕۆڵ و پێگه‌ی نووسه‌ران و بڵاوكهرهوان كرد و وتی: «كۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوننه‌ت به‌گشتیی كۆمه‌ڵگایه‌كی دینداره و له‌گه‌ڵ ته‌واوی كه‌مایه‌سی و گرفته‌كانی كه یه‌خه‌ی وڵاتی گرتووه، گرینگی زۆر به زانست ده‌دا و وهگهڕبوونی قوتابخانه‌كانی ئایینی و بڵاوكردنه‌وی كتێبی نوێ و دامه‌زراندنی كتێبخانه ئه‌و بابه‌ته ده‌سه‌لمێنیت. له‌و بواره‌وه نووسه‌ران و بڵاوكهرهوان گه‌وره‌ترین ڕۆڵیان له به‌رزكردنه‌وی ئاستی زانستی و چۆنیه‌تی كۆمه‌ڵگا هه‌یه.»
له درێژه‌دا نووسه‌ران و بڵاوكهرهوان ئاماژه‌یان به داڵغه و بابه‌ته‌كانی بواری چالاكیی خۆیان كرد: دكتۆر نادر كه‌ریمیان ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ئیسلام له گه‌شه‌ی شارستانییه‌تی مرۆیی له میانهڕهوییدا كرد و وتی: «ئێمه تا پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام له بواری كتێب و نووسیندا هه‌ژار بووین. ئیسلام خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه كه بۆ پێكهێنانی شارستانییه‌ت پشتی به كتێب به‌ستووه. موسوڵمانان ته‌نیا له بواری ئایینی و ئیسلامییه‌وه كتێبییان نه‌نووسیوه؛ به‌ڵكوو له ته‌واوی بواره‌كانی پێداویستیی مرۆیی كتێبیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له بواری مۆسیقادا.» ئه‌و له درێژه‌دا وتی: «وه‌رگێڕان زۆر باشه و به‌تایبه‌ت له بواری كتێبه سهرچاوهییهكان؛ به‌ڵام به‌رهه‌می نوێ و به‌تایبه‌ت بۆ گه‌نجان و مناڵان و... زۆر پێویسته. بڵاوكهرهوان و نووسه‌ران پێویسته به‌بیری ئه‌و بواره‌ش بن.»
مه‌سعوود ئه‌نساری ئاماژه‌ی به گرینگیدانی زیاتریی نووسه‌ران و بڵاوكهرهوان به بوارگه‌لی توێژینه‌وه‌یی كرد و وتی: «كتێبه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت چ له ڕوووی ناوه‌ڕۆكه‌وه و چ له‌ڕووی ڕواڵه‌ت و چۆنیه‌تییه‌وه پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه. بڵاوكهرهوان پێویسته مافی مه‌عنه‌وی نووسه‌ران و وه‌رگێڕان ڕه‌چاو بكه‌ن تاكوو بتوانن به تێپه‌ڕاندنی هێندێ به‌ربه‌ست ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كان پته‌وتر بكه‌ن.»
دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده به ئاماژه به گرینگی وه‌ها كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك باسی له پێویستبوونی كاری به‌كۆمه‌ڵ له‌و بواره‌وه كرد و وتی: «وه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نابێ تایبه‌ت بكرێ به ڕۆژانی پێشانگا و له مه‌ودای ساڵدا جارێك ڕوو بدات. نووسه‌ران و بڵاوكهرهوان به‌شێوه‌ی تاكی كار ده‌كه‌ن و كاری به‌كۆمه‌ڵ ڕمێنێكی نییه و پێویستی به گرینگیدانی زیاتره. پێویستیه تۆڕێك له بڵاوكهرهوان پێك بێت كه به‌شێوه‌یه‌ك ببێته هۆی پێكهاتنی ژووری بیریی به‌رهه‌مهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كتێبه‌كان.»
هه‌روه‌ها دكتۆر ئیسماعیل شهمس باسێكی له چۆنیه‌تی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت كرد و وتی: «ئاستی چۆنایه‌تی كتێبه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی تر به‌راورد ناكرێ و زۆر لاوازتره. به‌بڕوای من گرفتی ماددی ته‌نیا به‌ربه‌ست نییه؛ لاوازیی گشتیی ئێمه نه‌بوونی ڕوانگه‌یه‌كی پسپۆڕانه و شاره‌زایانه‌یه. زۆرێك له بڵاوكه‌ره‌وه‌كان كتێبی لاواز و بێسه‌رچاوه و یا سه‌رچاوه‌ی ئینتێڕنێتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت زۆرێك له كتێبه‌كانی وهرگێڕاویش زۆر كۆنن و به‌ڕۆژ نین. له‌و بواره‌وه پێویستیمان به ڕاوێژی شاره‌زایانه هه‌یه.»
یاسر یه‌عقووبی له به‌ڕێوبه‌رانی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی ئیحسان له به‌رگری له بڵاوكهرهوانی ئه‌هلی سوننه‌ت وتی: «به بڕوای من بڵاوكهرهوانی ئه‌هلی سوننه‌ت هه‌رچی له توانایان دابووه، كردوویانه و به‌پێی دۆخی ئابووری و دابڕانه‌كانی كه هه‌یه، كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیان نه‌كردووه.»
سه‌عدی سه‌جادی به‌ڕێوبه‌ری بڵاوكه‌ره‌وه‌ی تاڤگه ئاماژه‌ی به سه‌ختگیریی ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار له‌بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب كرد: «زۆرێك له كتێبه‌كان ته‌نانه‌ت دوای وه‌رگرتنی مۆڵهتنامهش، ئیزنی بڵاوكردنه‌وه‌یان پێ نادرێ.» ئه‌و سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت وتی: «بڵاوكه‌ره‌وه‌كان ناتوانن جێی بنكه‌كانی توێژینه‌وه پڕ بكه‌نه‌وه، ده‌نا ئێمه‌ش پێشوازیی له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و وه‌رگێڕانی باش و به‌پێز ده‌كه‌ین.»
عه‌بدوڕڕه‌حمان میرانی به‌ڕێوبه‌ری بڵاوكه‌ره‌وه‌ی عه‌سر، ئاماژه‌ی به داهێنانی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی پسپۆڕانه و به‌تایبه‌ت بواری مناڵان كرد.
چنوور فه‌ریوه‌ر نووسه‌ری بواری مناڵان‌یش به ڕه‌خنه له زۆرینه‌ی كتێبه‌كانی بڵاوكراوه له بواری مناڵان وتی: «زۆربه‌ی گه‌وره‌كان به زمانێكی ئامۆژگاریانه ناوه‌ڕۆكی كتێبی مناڵان ده‌نووسن كه له ئه‌ده‌بیات و ڕاوێژ و دونیای منداڵانه زۆر دووره. هه‌روه‌ها سێبه‌ری دۆخی عه‌ڕه‌بی هه‌م له ناوهڕۆك و هه‌م له وێنه‌كاندا زاڵه و ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه مناڵه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كتێبانه پێوه‌ندییه‌كی باشیان ساز نه‌كه‌ن.»
جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت و به‌ڕێوبه‌ری بڵاوكراوه‌ی «چراغ اندیشه» وێڕای كۆبه‌ندی وته‌ی ئاماده‌بووان ئاماژه‌ی به گرینگیی شێوازی داهێنه‌رانه له به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ڕووی ته‌وه‌ر كرد و وتی: «نووسینی چیرۆك و ڕۆمان بۆشاییه‌كی زۆری له‌نێو كتێب و بڵاوكراوه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تدا هه‌یه. چیرۆكنووسی ئامرازێكه بۆ گه‌یاندنی بیر و واتا كه زۆری لێ خافڵین. هه‌روه‌ها گرینگی‌دان به بڵاوكراوه‌ی دیجیتاڵی بابه‌ت و كه‌ڵكوه‌رگرتن له به‌ستێنی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گه‌یاندنی بابه‌تی كتێبه‌كان به خوێنه‌ران ئاسان ده‌كاته‌وه.»
له‌و دانیشتنه‌دا له مه‌سعوود ئه‌نساری نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و هه‌روه‌ها له بڵاوكه‌ره‌وه‌ی ئیحسان به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتر له ٢٠٠٠ كتێب ڕێز گیرا؛ هه‌روه‌ها له بڵاوكه‌ره‌وه و نووسه‌رانی تری ئاماده‌بوو به پێشكه‌شكردنی له‌وحی ڕێزنان، ڕێزیان لێ گیرا.
جێی ئاماژه‌یه به‌ڕێوبه‌ران و هاوكارانی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی ئاڵای ڕووناكی، ئیمام موحه‌ممه‌دی غه‌زاڵی، سهرویچ، كوردستان، شێخولئیسلام، حوسه‌ینی ئه‌سڵ و... له‌و كۆڕه‌دا ئاماده بوون و ئارا و پێشنیار و بۆچوونی خۆیان پێشكه‌ش كرد.
هه‌روه‌ها جێی ئاماژه‌یه یادێك له خوالێخۆشبوو دكتۆر مسته‌فا خۆڕڕه‌م‌دڵ وه‌رگێڕی چازان و مه‌وله‌وی سروور سهربوری به‌ڕێوبه‌ری بڵاوكه‌ره‌وه‌ی شێخولئیسلام ئه‌حمه‌د جام كه له سه‌رده‌می كۆڕۆنا كۆچی دواییان كردبوو، كرا.
- 375 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ