سه‌ركه‌وتنی تاقمێك له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح س.ب به دوندی ٣٩٤١ مه‌تری ته‌فتان
تاقمێك له ئه‌ندامانی لقی ئیرانشار و فه‌نووج ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی (٢٢ بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١) چوونه سه‌ر دوندی كێوی ته‌فتان، به‌رزترین دوندی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب تاقمێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌ت به‌بۆنه‌ی حه‌وتووی ته‌ندرووستی، ڕۆژی ٢٢ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١ بۆ سهركێوی ٣٩٤١ مه‌تری ته‌فتان سه‌ركه‌وتن.
ئه‌و گرووپه ٩ كه‌سه پێكهاتوو له ٥ پیاو و ٢ ئافره‌ت له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی لقی ئیرانشار و فه‌نووج به بۆنه‌ی حه‌وتووی ته‌ندرووستی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شاخه‌وانی پارێزگای سیستان و به‌لووچێستان بۆ دوندی ته‌فتان سه‌ركه‌وتن.
ته‌فتان یه‌كێك له گڕكانه‌كانی نیوهچالاكی ئێرانه. ئه‌و كێوه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران، له پارێزگای سیستان و به‌لووچێستان، ناوچه‌ی سه‌رحه‌د و شاری ته‌فتان هه‌ڵكه‌وتووه و به به‌رزایی ٣٩٤١ مه‌تر له ئاستی زه‌ریاوه، به‌رزترین كێوی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێ.
- 389 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ