لاوانی كورد ئۆسكاری خۆڕاگرییان به‌ده‌ست هێنا
«ڕه‌ئووف ئازه‌ری» له سه‌رده‌شت به پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی له به‌شی گه‌نجان «مه‌حفووز ئه‌دوایی» له هه‌ورامان به پڕۆژه‌ی چاڵه‌به‌فر له به‌شی ئاودا پله‌ی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی خۆڕاگریی گلووبی ئێران – ئۆسكاری خۆڕاگر- یان به‌ده‌ست هێنا.
پڕۆژه‌ی فێركاریی ئاشته‌وایی ڕه‌ئووف ئازه‌ری، كه له‌نێو ٣١١ پڕۆژه‌ی حه‌وت به‌شی خاك(زه‌وی)، ئاو، هه‌وا، ئاگر، ئێستارپ، باڵاخانه‌كانی خۆڕاگر و گه‌نجان، له چوار پالێوراوی به‌شی گه‌نجان بۆ قۆناغی كۆتایی خه‌ڵاتی نێوبراو له كیش ناساندرابوو، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١ له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌لیجی فارس به هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی دادوه‌ران و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی بواری خۆڕاگری، توانیان پله‌ی یه‌كه‌می به‌شی گه‌نجان به‌ده‌ست بێنیت و كۆته‌ڵ و له‌وحی ڕێزنان و خه‌ڵات وه‌رگرێت.
ڕه‌ئووف ئازه‌ری، له مه‌ودای ده‌یه‌ی ڕابردوودا له بواری ڕاهێنانی ئاشته‌وایی له قوتابخانه‌كانی نموونه‌ییدا چالاكی ده‌ست پێ كرد و له بازنه‌ی مه‌ودای كاری خۆیدا سێ ته‌وه‌ری میهره‌بانی، وتووێژ و ئاشتی له پێنج هه‌رێمی له‌گه‌ڵ مناڵان، مێرمناڵان و گه‌نجانی كار كردبوو.
ئه‌و له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پڕۆژه‌ی یه‌كه‌می به‌شی گه‌نجان وتی:
«ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ له وڵاتێكدا خۆڕاگری پێك بێنین، پێویسته ئه‌و ڵاته به گه‌نجان و ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته بسپێرن».
ئه‌و چالاكوانه‌ی ئاشته‌وایی، هه‌روه‌ها سێ پێكهاته‌ی شه‌وقی لاوی، سۆزی دایكی و ئاوه‌زی گه‌وره‌ساڵی، وه‌ك ڕێچاره بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی خۆڕاگری ئاماژه پێ كرد و به پهلهپیتكێك له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بوونی به‌شێك له به‌رپرسانی بانگكراو، به‌بیانووی خراپی كه‌شوهه‌وا وتی: «ئه‌و كات كه شه‌وقی لاوی و ئاوه‌زی گه‌وره‌ساڵی یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن، ڕێگای دژواری ئاماده‌بوون له‌و ڕووداوه پیرۆزه، ئاسان ده‌بێته‌وه.»
ئه‌و هه‌روه‌ها به ئاماژه به موسیبه‌ته‌كانی ژینگه و نابه‌رده‌وامی پێكه‌وه‌ژیان له ناوچه‌دا، به‌هۆی كاولكاری و شه‌ڕ و خۆخوازی، به‌شێك له شێعری فه‌ره‌یدوون مهشیری، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاشته‌وایی خۆڕاگری پێناسه كرد و وتی:
«ای همه مردم در این جهان به چه كارید
عمر گرانمایه را چگونه گزارید؟
هر انچه دارید، هیچ ندارید، هیچ نیرزید اگر كه عشق ندارید
عشق بورزید، دوست بدارید»
- 589 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ