كۆڕێكی جێژنانه له‌ خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به‌ڕێوه‌ چوو

كۆڕێكی جێژنانه له‌ خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به‌ڕێوه‌ چوو

كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ژێر ناوی كۆڕی جێژنانه شه‌وێ پێنجشه‌ممه‌ی ١٥ی گوڵانی ١٤٠١ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و كۆڕه‌دا مامۆستا مسته‌فا ئه‌ڕبابی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح سه‌باره‌ت به‌ به‌های كات و ژیانی ته‌ندروست قسه‌ی كرد. ئه‌و وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر كاتیبوونی ژیانی دونیایی وتی: ئێمه له‌و دونیایه‌ ڕێبوارێكین و سه‌رقاڵی یاری و گه‌مه‌ین و دڵخۆش به‌ چێژێكی كاتین و سه‌ید قوتب ده‌فه‌رموێت كه كات له‌ زێڕیش به‌نرختره‌ بۆیه‌ پێویسته قه‌دری بزانین و گرینگی تایبه‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵگا بده‌ین و دروشمی پێشه‌وا به‌ننا كه ده‌فه‌رموێت: الوقت هو الحیاة؛ «كات، ژیانه» وه‌ك سه‌ردێڕی ژیانی خۆمان دانێین.

له‌ به‌شێكی تری ئه‌و كۆڕه‌ دكتۆر جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ پێوه‌ندییه‌كی ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده‌یی جه‌ماعه‌ت وتی: یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ژیانێكی ئاشته‌وایانه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر و پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵیانه‌ و ده‌بێ  یه‌كترقه‌بووڵكردن سه‌رباشقه‌ی كاری خۆمان دانێین تاكوو له‌ ژیاندا هه‌م بۆخۆمان و هه‌م بۆ كه‌سانی تر سه‌رچاوه‌ی خێر بین.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه كۆڕه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد و پاشان عه‌بدولواحید ناسری به‌رپرسی لق له‌ وتارێكدا وێڕای به‌خێرهاتنكردن، ڕاپۆڕتێكی سه‌باره‌ت به‌ كاركردی ساڵانه‌ و چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی له‌ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان پێشكه‌ش كرد.

له‌و كۆڕه‌دا به‌هۆی ڕۆڵی به‌رچاوی ئافره‌تان له‌ مه‌یدانی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ڕێز له‌ حاجییه‌ خاتوون ئه‌ڕبابی هاوسه‌ری مامۆستا مسته‌فا ئه‌ڕبابی و هه‌روه‌ها هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو مه‌وله‌وی سوله‌یمان زه‌مانی له‌ ساڵحاوا گیرا.

هه‌روه‌ها له‌و كۆڕه‌دا ڕێز له‌ زه‌حمه‌ته‌كانی مه‌وله‌وی مه‌سعوود ڕه‌حیمپوور له‌ مامۆستایانی داڕولقوڕئانی ئازاد گوندی سه‌ر به‌ ساڵحاوا گیرا و دوای ئه‌و، به‌شداربووانی كێبڕكێكانی پارێزگایی و شارستانی له‌لایه‌ن جێگری په‌روه‌رده‌یی خه‌ڵات كران.

 

كۆڕێكی جێژنانه له‌ خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به‌ڕێوه‌ چوو
كۆڕێكی جێژنانه له‌ خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به‌ڕێوه‌ چوو
كۆڕێكی جێژنانه له‌ خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به‌ڕێوه‌ چوو
كۆڕێكی جێژنانه له‌ خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به‌ڕێوه‌ چوو
كۆڕێكی جێژنانه له‌ خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به‌ڕێوه‌ چوو
كۆڕێكی جێژنانه له‌ خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به‌ڕێوه‌ چوو
كۆڕێكی جێژنانه له‌ خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به‌ڕێوه‌ چوو

.:: نوێ‌ترین ::.