بەم جۆرە بە پێشوازی شەوی قەدر بچین:

نووسەر: 
كه‌ریم تاران
وه‌رگێر: 
بوشڕا ئیبڕاهیمی
بەم جۆرە بە پێشوازی شەوی قەدر بچین:

برای دینی و خوشکی بڕوادار، لەو دە شەوانەدا، لەسەر ئەو ١٠ ئاكارە چڕ ببەوە:

١. بۆهەستانەوە لەو شەوانە بڕیارەکەت جیددی کە و پشت بەخوا ببستە، بە ئومێدی خوا لە شەونخوونەکان و ڕاوەستاوەکان بەحساو دێی. باشترین ئیڕادە و بڕیار، تۆبە و داوای لێبوردن لە خوایە، کە تۆبە باشترین هۆکاری سەرکەوتن بۆ بەجێهینانی ئەرکە.

٢. لەهەر شەوێکدا دڵت سەرڕێژ لە ئومێد که، کە ڕەنگە ئەو شەوە «لیلة القدر» بێت و تامەزرۆی ئەنجامی نزا و پاڕانەوە بە.

٣. بەوە دڵخۆش و بەکەیف بە کە لەو شەوەدا خوا قوڕئان و وتەی خۆی ناردووە، پێویستە کە دڵت زیاتر ئاماده‌ بێت و پێت وابێ کە لە حاڵی نوێژ و خوێندنەوەی قوڕئاندا، قوڕئان و کەلامی خوا بەسەر تۆدا دادەبەزێت. «انا انزلناه فی لیلة القدر».

٤. دڵت بۆ گەورە و مەزن دانانی ئەو شەوە ئامادە کە، چۆنکه تۆ گەورەیی ئەو شەوە نافامێنی. «و ما ادراک ما لیلة القدر».

٥. دڵت تۆکمە و قایم کە، کە ئەگەر ئەو شەوانە زیندوو ڕاگری، بەردەوام لە حاڵی نزا و پاڕانەوە دای ”نوێژ، ڕۆژوو، سەدەقە، زیکر“. ئەو بەندایەتییەی کە ماوەی ئەو ٨٣ سال و ٤ مانگه و خەو و خواردن و ئیش و سەرقاڵی ئەو ڕاناگرێت. چ زانایی و جوامێری و نێعمەتێک لەوە زیاتر! کەواتە خۆت لەوی بێبەش مەکە. «لیلة القدر خیر من الف شهر».

٦.گومان دەکەی بە درێژای ئەو شەوە هەزاران مەلاییکە لە ئاسمان ڕا بۆ زەوی دادەبەزن؟ ئەو خولقێنەرە درەوشاو و بەڕێزانە کە ژمارەیان بێژمارە، ئاسمان و زەوی و نێوان وان و هەمو شەقام و مەنزلەکان و مزگەوتەکان پڕ دەکەن؛ خۆشەویستترین و بەڕێزترینی ئەوان نامەبەری وەحی، جوبرەێیلی ئەمین کە بە کۆچی پێغەمبەر دابەزینی کۆتایی هات، بە موارەکی و پیرۆزی و حورمەتی ئەو شەوە جارێکی تر دادەبەزێت، کە ئەو ئیزن و مۆڵەتەی دابەزینەی لە پشتیوان و ڕەحمەتی خوا و گەورەی پیشەکانی ئەوە. «تنزل الملائکه و الروح فیها باذن ربهم من کل امر».

٧. دڵنیا بە کە چارەنووسی تو ”ڕسق و سەڵامەتی و سامان و مناڵەکان و داد و ستەکان و زانست و بەختەوەری و رۆژڕەشی“ لەو شەوەدا دیاری دەکرێت، کەواتە بۆ خۆت و بنەماڵەکەت، دۆست و ئەو کەسانەی خۆشت دەوین، چاوچنۆک مەبە و لە دوعای خێر بێبەشیان مەکە.

 ئاگادار بە کە فریشتەکان لەگەل تۆ دوعا دەکەن و هەر ئەو دوعایەی پێغەمبەرت ”اللهم انک عفو تحب العفو فاعف العنا“ بۆ دەخوێنەوە، کە ئەگەر خوا بەخشین و چاوپۆشێت بە نسیب کات، دڵاوایی و ڕەحمەتی خوا بەسەرتدا دەڕژێت. «فیها من کل امر».

٨. شەوی قەدر هەمووی سڵاو و سەڵامەتی و هێمنییە، لەو سەڵامەتییە بەشی خۆت بۆ دڵ و جەستە و بیر و کردەوە و حاڵ و سامانت وەربگرە.... «سلام هی حتی مطلع الفجر».

٩. کامڕەوابوون، کەرەمێک لە لایەن خوایە کە تەنیا بە ڕاستگۆیەکان دەدرێت، لەگەل خوای خۆت ڕووڕاست بە، هەر چەندە ئەگەر بەهۆی هێندیک بەڵگە و بیانووی شەرعی لە جێبەجیکردنی بەندایەتی دوور بوویەوە، بەڵام پێوەر ڕابردوو نیە، بەڵکوو گرینگ ئەو شتەیه‌ كه لە ناخدایە. پاداشتی ڕاستی هەرچەندە کە بە درەنگیش بێت هەر پێت دەگات، ڕاستگۆ و یەکڕوو و بێ ڕیا بە و بەدوای چاکسازی خۆت دابە، کە وێڕای زۆربوونی چاکەکان و بەرزکردنەوەی پلە و پایە، ڕەزامەندی خواش بەدەست دێنی. 

١٠. ڕەحمەتی خوات لەسە بێت، ئەوە بزانە کە چاکه و دزێوی کردەوەکان پێوەندی بە قۆناغی کۆتایی هەیە، لەوە بەدواوە هەڵسوکەوت و کردەوەی خاس و قەشەنگت هەبی، کە خوا لە ڕابردووت خۆش دەبی.

لەهەر ئیشێکدا دەبێ بیر لە کۆتاییەکەی بکەیەوە، بە جێبەجیکردنی ئیشە خاس و قشنگەکان لە خۆبایی و بەپۆز و سەرسام مەبە، چونکە تۆ نازانی خوا لێ قبووڵ کردووی یا ڕەدی کردۆتەوە!؟

ڕەزامەندی خوا و قبووڵی هەموو ئیشە باشەکان لە ئەو داواکارین.

پەزەمەندەکەت بۆ ئاسمان بنێره‌.

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.