یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان ئیدانه‌ی جینایه‌ته‌كانی ڕۆژی ڕابردووی داگیركه‌رانی ئیسڕائیلی كرد له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و ده‌سبه‌سه‌ركردنی نوێژخوێنان

یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان ئیدانه‌ی جینایه‌ته‌كانی ڕۆژی ڕابردووی داگیركه‌رانی ئیسڕائیلی كرد له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر مزگه‌وتی

یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان جینایه‌ته‌كانی داگیركه‌رانی به‌توندی ئیدانه‌ كرد كه هێرشیان كردبۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و نوێژخوێنانیان ده‌سبه‌سه‌ر كرد و ئه‌وی وه‌ك كارێكی مه‌ترسیدار و دژ به‌ ئایینه‌ ئاسمانییه‌كان و یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ژمار كرد.

یه‌كیه‌تی داوای له‌ ته‌واوی چینه‌كانی گه‌لی موسوڵمان له‌ ده‌سه‌ڵاتداران، زانایان، بیرمه‌ندان و میدیاكارانی كرد كه به‌ ته‌واوی هێز و توانا و كه‌ره‌سه‌ی ماددی و میدیایی له‌ ڕاستای ڕزگاركردنی قیبله‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانان (مزگه‌وتی ئه‌قسا) له‌ ده‌ست داگیركه‌رانی ئیسڕائیل و پشتیوانی له‌ شارۆمه‌ندانی قودس تێبكۆشن.

یه‌كیه‌تی داوای له‌ ڕێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و مافی مرۆڤ و گه‌له‌ ئازادیخوازه‌كان كرد كه پشتیوانی له‌ فه‌له‌ستین بكه‌ن تاكوو به‌ مافه‌ پێشلكراوه‌كانیان بگه‌نه‌وه‌.

و داوای له‌ گه‌لی قاره‌مانی فه‌له‌ستین كرد كه له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا به‌رگری بكه‌ن و له‌و ڕێگایه‌دا خۆڕاگر و ڕاوه‌ستاو بن؛ له‌ گیان و ماڵیان درێغی نه‌كه‌ن و متمانه‌یان به‌ یارمه‌تی خوا و به‌ڵێنی حه‌قق بێت.

(سُبْحَانَ رَبِّنَا إِن كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولًا) (ئیسڕا:١٠٨)

پاكی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارمان هه‌ر دێته دی.

قودس ئه‌مانه‌تێكه له‌سه‌ر شانی هه‌موومان و ڕۆژێك سه‌باره‌ت به‌و لێپرسینه‌وه‌مان لێ ده‌كرێت.

(وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) (يووسف:٢١)

ئه‌مینداری گشتی: دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی

سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی: دكتۆر ئه‌حمه‌د ڕیسوونی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١

 

                                

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

چاو خشاندنێک بەسەر بیست و سێ ساڵدا سیره نبوی، مێژووی (1401/06/24)